ھەشت قینەونەکە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ١:
{{subst:afd}}
{{subst:afd}}
== ھەشت قینەونەکە ==
Line ٤ ⟶ ٥:
تارانتینۆ لە تشرینی دووەمی ساڵی ۲۰۱۳ بڕیاری بەرهەمهێنانی ئەم فیلمەی دا، راشیگەیاند کەوا دەبێتە پاشکوی فیلمی [[جانگۆی ئازادکراو]]ە، دواتر کە لە کانوونی دووەمی ساڵی ۲۰۱٤ دەقی فیلمەکە دزەی پێکرا، بڕیاری بەرهەمهێنانی هەڵوەشاندەوە، بەڵام دواتر ڕای خۆی گۆڕی. کاری دەرهێنانی فیلمەکە لە ۸ کانوونی یەکەمی ساڵی ۲۰۱٤ دەستی پێکرد لە نزیک ناوچەی (تێلورید) لە ویلایەتی (کوڵارادو). موسیقای فیلمەکە لەلایەن ئاوازدانەری ئیتاڵی (ئێنیو موریکون) دانراوە، کە یەکەم موسیقای ڕۆژئاوایی تەواوییە لە ۳۵ ساڵی رابردوودا.
فیلمەکە ۲۵ کانوونی یەکەمی ساڵی ۲۰۱۵ لەلایەن ( The Weinstein Company) بڵاوکراوەتەوە، بەتایبەتمەندی ( 70 mm film) تایبه‌ت به‌ سینەماکانی( roadshow). (موریکون) خەڵاتی گوڵدن گلوپ وە خەڵاتی ئوسکار بۆ باشترین باشترین موسیقای پێبەخشرا. هەروەها فیلمەکە بۆ دوو خەڵاتی تری ئەکادیمیا پاڵێورا، (جینیفەر جاسن لی) بۆ باشترین کچە ئەکتەری پشتگیریکار وە (ڕۆبه‌رت ریچه‌ردسن) باشترین هونەری وێنەگرتن.
 
==چیرۆك==
چەند ساڵێک دوای شەڕی ناوخۆی ئەمریکا، رائید (مارکویس وارن) کە ناسراویشە بە "ڕاوکەری بەخشیش" هەوڵی گواستنەوەی ۳ بەدکار دەدات بۆ شاروچکەی (رێد ڕووک). گالیسکەیەک لەسەر ڕێگاکە ڕادەگرێت کە لەلایەن کەسێکەوە لێدەخوڕێت بەناوی (ئۆ بی)، هەروەها لەناو گالیسکەکەدا پیاوێکی یاسای تێدایە بەناوی (جون روث)کە ناسراویشە بە "لەسێدارەدەرەکە"، کە بە ئافرەتێکی لەیاسا دەرچوو خۆی بەستووە، لە ترسی هەڵهاتنی، بەناوی (دامەرگو)ناسراویشە بە "بەندکراوەکە". (جون) گومان لە (وارن) دەبات، نیازی ڕفاندنی سامانەکەی هەبێت. لەکۆتاییدا (جون) ڕازی دەبێت (وارن) لەگەڵ خۆ ببات، (جون) و (وارن) پەیمان لەسەر نامەکەی (وارن) کە بەقسەی خۆی لەلایەن (ئەبراهام لینکۆڵن) بۆ نووسراوە گرێدەدەن.