شێخ نووری شێخ ساڵح: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی 130.193.224.46 (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی CalakBot
ھێڵی ١:
'''شێخ نوری شێخ ساڵح بەرزنجی''' لەدایکبووی ساڵی ١٨٩٦ ، شێخ نوری سەرنووسەری ڕۆژنامە و شاعیر و چالاکوانی [[کورد]] بوو ، شێخ نوری دیوانی خۆی هەیە کەبۆیەکەمینجار لەساڵی ١٩٧٠ بڵاوکراوەتەوە لە سەردەمی [[شانشینی کوردستان]] و [[مەلیک مەحموود]] دا شێخ نوری سەرنووسەری '''بانگی کوردستان''' بووە وە خاوەن ئیمتیازی ڕۆژناممەی '''ڕۆژی کوردستان''' بووە.
[[|چوارچێوە|چەپ]]
''''''''شێخ نوری (محەمەد نوری) کوڕی شێخ ساڵح کوڕی شێخ غەنی کوڕی سەید عەبدولقادری کوڕی سەید حەسەنی کوڕی سەید عەلی کوڕی سەید محەمەدی کوڕی سەید مستەفای کوڕی سەید ئیسحاقی کوڕی بابا رەسوڵی گەورە، لە ساداتی بەرزنجەیە. ساڵی ١٨٩٦ لە گەڕەکی دەرگەزێن لە سلێمانی لە دایک بوە. لە منداڵی لە حوجرە لای خواجە ئەفەندی و مەلا سەعیدی زەڵزڵەیی و شێخ بابا عەلی شێخ عەبدوڵڵا، نەحو و صەرف و بەلاغەی خوێندوە و تا قۆناغی جامیی بڕیوە، پاشان قوتابخانەی سەرەتایی تەواو کردوە، چوەتە روشدیەی عەسکەری سلێمانی و دواتر وازی لێ هێناوە.
کە باوکی لە ساڵی ١٩١٤ دەستی لە بازرگانی هەڵگرتوە شێخ نوری لەگەڵ شێخ برایمی برایدا ئەو کارەیان کردوە و لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە کاڵایان گواستوەتەوە بۆ بەغدا و بەسرە.
زمانەکانی تورکی و عەرەبی و فارسی بە وتن و نوسین زانیون. خاوەنی کەسایەتییەکی پاک و رەوشت بەرزو راستگۆ و کورد پەروەر بوە و بەهرەی گەورەی لە شیعر و وتاری سیاسی و وەرگێڕان و نوسینی ئۆپەرێت و لێکۆڵینەوەی ئەدەبیدا هەبوە.
لە یەکەم خولی راستەوخۆی ئینگلیزەکاندا لە سلێمانی، سێ مانگ زیندانی کراوە. مێجەر سۆن زۆر پێی سەرسام بوە و تەنانەت وتویەتی (خۆزگە قەفەسێک دەبوم و نوریش مەلێک، ئیتر لەگەڵیدا بژیامایە، یان بمتوانیایە لەناو مێشکیەوە بمزانیایە ئەوە چۆن دروست بوە).( )
دواتر ساڵی ١٩٢٣ جارێکی دیکە بە هۆی ئەوەی سەرنوسەری رۆژی کوردستان بوە، لەلایەن ئینگلیزەکانەوە دەستگیر کراوە. ساڵی ١٩٢٦ جارێکی دیکە بەهۆی نوسینەکانی و بەرگری کردنیەوە لە کوردایەتی، زیندانی کراوە.
لە ١٥ی ١ی ١٩٢١ وەک کاتبی دوەمی شارەوانی سلێمانی دامەزراوە، ١/٩/١٩٢١ بوەتە کاتبی یەکەم، تا ٥ی ٩ی ١٩٢٢ لەو پۆستەدا بوە.
لە ماوەی ژیانیدا ئەم وەزیفانەی بینیون:
- ١٤/٩/١٩٢٦ تاوەکو ١٥/١/١٩٢٧ مەئموری تۆمارکردنی خاوەن پیشە و کارگەکان.
- ٢/٤/١٩٢٧ تاوەکو ٣١/٧/١٩٣٥ کاتبی دوەمی مەسرەف لە موحاسەبەی سلێمانی.
- ١/٨/١٩٣٥ تاوەکو ١٩/١٢/١٩٣٧ کاتبی مەسرەف لە خەزێنەی سلێمانی.
- ٢٥/١٢/١٩٣٧ تاوەکو ٢١/٣/١٩٣٩ کاتبی مەسرەف لە خەزێنەی هەولێر.
- ٢٥/٣/١٩٣٩ تاوەکو ٨/٩/١٩٣٩ کاتبی مەسرەف لە خەزێنەی سلێمانی.
- ٤ی ٩/ ١٩٤٣ تاوەکو ٩/٩/١٩٤٣ موحاسیبی تەموینی سلێمانی.
- ١٦/٣/ ١٩٤٥ تاوەکو ٧/٨/١٩٤٥ بەڕێوەبەری ناحیەی ناودەشت.
- ٢٨/٨/ ١٩٤٥تاوەکو ١٢/٦/١٩٤٨ بەڕێوەبەری ناحیەی باڵەک.
- ٢٣/٦/١٩٤٨ تاوەکو ٣/٤/١٩٤٩ بەڕێوەبەری ناحیەی تەقتەق.
- ١٢/٤/ ١٩٤٩ تاوەکو ٢٦/٥/١٩٥١بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو.'''
- ٢٥/٤/١٩٥١ تاوەکو ٢/١٢/١٩٥٢ بەڕێوەبەری ناحیەی بارزان.
- ٨/١٢/١٩٥٢ تاوەکو ٢/١/١٩٥٥ بەڕێوەبەری ناحیەی وارماوە.
دواتر عومەر عەلی( ) موتەسەڕیفی سلێمانی سێ ساڵ لە وەزیفە دوری خستۆتەوە.
رۆژی ٢٠ی ١٢ی ١٩٥٨ بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردوە.
 
 
{{کورت}}
 
[[پۆل:کوردەکانی باشووری کوردستان]]
[[پۆل:شاعیرانی کورد]]
[[پۆل:سیاسییەکانی کورد]]
[[پۆل:لەدایکبووانی ١٨٩٦]]
'''''