پارتی کۆماریی گەل: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب +وێنە
ب +وێنە
ھێڵی ٣:
 
==مێژوو==
[[پەڕگە:Gazi1933.jpg|240px|وێنۆک|چەپ|موستەفا کەمال ئەتاتورک، یەکەم دامەزرێنەری پارتی کۆماریی گەل]]
 
پارتی گەلی کۆماری لە ٩-٩-١٩٢٣ لەلایەن [[موستەفا کەمال ئەتاتورک]] (Mustafa Kemal Atatürk) ناسراو بە باوکی تورکان (ئەتاتورک) دامەزراوە، سەرەتای دامەزراندنی لە ژێر ناوی تیمی گەل، خەڵق فیرقەسی (Halk Firkasi ) بوو، پاشان لە ساڵی [[١٩٢٤]] ناوەکەی گۆڕا بۆ تیمی گەلیی کۆماری ، جمھوریەت خەڵق فیرقەسی (Cumhuriyet Halk Firkasi) و لە ساڵی ١٩٣٥ ناوەکەی بە تەواوی بوو بە پارتی گەلی کۆماری؛ جمھوریەت خەڵک پارتیسی (Cumhuriyet Halk partisi). لۆگۆی ئەم حزبە شەش تیشکی تێدایە کە بە [[تورکی]] بە ئاڵتی ئلکەسنی (altı ilkesini) ناودەبرێن، سەرەتا لە ساڵی ١٩٢٧ چوارتیشک بوون کە وەک چوار باوەڕو بنەمای سەرەکی کۆماری [[تورکیا]] ناودەبران، ئەو چوار باوەڕەش بریتیبوون لە کۆمار، [[گەل]]، [[نەتەوە]]، [[سیکۆلاریزم]]، ساڵی ١٩٣٥ دەوڵەت و شوڕشی بۆ زیاد کران و بوون بە شەش تیشک.
بەو حزبە ھەژمار دەکرێت کە لەلایەن سەرکردەی یەکەمی پارتەکەوە [[موستەفا کەمال ئەتاتورک]] جگە لە سەربەخۆیی بۆ [[تورکیا]]، کۆمارێکی نوێ ی دروستکرد و دەسەڵاتی سوڵتانی [[دەوڵەتی عوسمانی]] و خەلیفەی کۆتایی پێھێنا و یەکیەتی نەتەوەیی وڵاتی بەرجەستەکرد. گەورەترین گۆڕانکاری و چاکسازی لە بوارەکانی یاساو پەروەردە ھێنایە گۆڕی و وڵاتی بەرەو پیشەسازی بوون بردو ئابوری نەتەوەییشی بەشێوەیەکی بەرچاو پێشخست، ھەر ئەم پارتەش بوو کە خۆی پرۆسەی دیموکراسیەتی لە [[تورکیا]] پێشخست و لە ساڵی ١٩٤٦دا فرە حزبیشی داھێنا پاش ئەوەی تەنھا خۆی تاکە حزبی وڵات بوو.