ناپۆلیۆن بۆناپارت: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٥٦:
(ناپلیۆن لە ڕۆژی هێرشکردنە سەر کۆشکی تلیموری بە توندی پشتگیری لە لۆیسی شانزە دەکرد،بەلام چەند مانگ دواتر بیری بۆ شتی تر دەچوو)
 
===جەنگی تۆلۆن ١٧٩٤===
ناپۆلیۆن لە ژیانیدا زیاد لە شەست جەنگی کردووە لەناو ئەمانەشدا چەند جەنگێكی زۆر جێگەی بایەخن یەکێ لەوانە تۆلۆن .ڕاستەوخۆ دوای دوو ساڵ لە شۆڕش لایەنگرانی شانشین شاری تۆلۆنیان لە باشووری فەرەنسا داگیرکرد .وە دیرکتوار و باراس سەرداری فەرەنسا داوایان لە ناپۆلیۆن کرد کە هێزێك ی بیست هەزار سەربازی ئامادەکات بۆ گرتنەوەی شاری تۆلۆن.ناپۆلیۆن ژنڕاڵی تۆپخانە بوو زۆر شارەزای هێزی پیادە نەبوو،بۆیە ئەو ئەرکەی وەرنەگرت و دەستی لە کارکێشایەوە هاوین و زستانی ١٧٩٤-١٧٩٥ بە هەژاری بەسەر برد .دواتر بەخت یاوەری بوەوە و ژنڕاڵی هێزی تۆپ خانەی فەرەنسا نەیتوانی بچێ بۆ جەنگ.بۆیە ناپلیۆن گەڕایەوە و نەخشەی خۆی خستە جێبەجێ کردنەوە،و لە ساڵی ١٧٩٦ توانی لەگەڵ هێزی پیادەی کۆماری فەرەنسا شاری تۆلۆن بگرنەوە و ئەمەش ناپلیۆنی لە حکومەتدا کردە جێگەی بایەخ و پلەی بەرز کرایەوە.ناپلیۆن هەمیشە شانازی بەخۆیەوە کردووە و هەوڵی داوە بە کارەکانی وڵاتەکەی سەرسام بکات،ئەم جەنگەش یەکەم سەرکەوتنی بوو و تا بیست بۆ سی ساڵی دواتر هەر لە ناو خەلکەوە باس دەکرا .
 
===جەنگی ئیطاڵیا و داگیر کردنی میسر و ڕۆژئاوای سووریا===
ناپلیۆن لەسەرەتای ساڵی ١٧٩٦ پێشبینی ئەوەی لێ دەکرا کە داگیرکاری بکات وەک لەم وتەی خۆیدا ئاماژەی پێداوە