ناپۆلیۆن بۆناپارت: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٥٠:
لە بەرواری ١٥-٨-١٧٦٩ لە شاری ئاژاکسیۆی دورگەی کرس لە بنەماڵەی کارلۆ پۆناپارت لە دایک بووە،بەڕەچەڵەک سەربە کۆماری پائوڵی ئیتاڵی بوون،باوکی ناپلیۆن بڕیاریدا جۆزێف و ناپلیۆن بنێرێت بۆ فەرەنسا بۆ خوێندن .ناپلیۆن لە خوێندنگەی ئوتن دەستی کرد بە خوێندن و لە بوارەکانی مێژوو و ئەدەب و فەلسەفە کتێبی دەخوێندەوە و پەرەی بە تواناکانی دەدا کە ئەو کات تەمەنی ٧ ساڵ بوو.ناپلیۆن زوو چوە ئەکادمیای بریبن بۆ پەروەردەی ئەفسەری تۆپ خانە.لەو سەردەمەدا بەلای ناپلیۆنەوە فەرەنسا داگیرکەر بوو و ئەو چاوەڕێی دووبارە هەلدانەوەی ئاڵای پائوڵی بوو لە کرس .ناپلیۆن لە ساڵی ١٧٨٢-١٧٨٤ توانی خوێندن تەواو کات و بووە ئەفسەری تۆپ خانەی فەرەنسا .
 
===شۆڕشی فەرەنسا و کاریگەری لەسەر ناپۆلیۆن===
شۆڕشی فەرەنسا گەورەترین و گرنگترین شتە لە تەواوی ژیانی ناپۆلیۆن چونکە بیری بۆ ئەوە چوو ببێتە فەرمان ڕەوا و دەسەلات وەرگرێت لە بۆربنی شاهانە و داگیرکاری بکات و فەرەنسا بەهێزکات لەلایەنی سەربازی و ئابووری .(٢٠) ساڵ بەر لە هەلگیرسانی شۆڕش فەرەنسا بڕی نۆزدە ملیۆن فران قەرزاری ئەوروپا بوو ،
ئەم شۆڕشەی فەرەنسا هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ برسیەتی و هەژاری گەلی فەرەنسی و چەوساندنەوەیان لە لایەن لۆیسی شانزە و سەردارانی وڵات.وە دزی و گەندەڵی کاربەدەستان ،لەو سەردەمەدا هەر فەرمانبەرێك دوو ساڵ جارێ موچەی وەردەگرت.