شانۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆت: گواستنەوەی 121 پەیوەندیی نێوانویکی، ئێستا دابین کراوە لەسەر ویکیدراوە لە d:q11635
No edit summary
ھێڵی ١٥:
شانۆی گاڵتە ئامێز جیا ئەکرێتەوە بەوەی کە بەھۆی بارودۆخی ڕامیاری و، جیھانی گەورەوە ، ھاتۆتە کایەوە ، بە ھۆی بیرکردنەوەی فەیلەسووفانی قسەزان لە شتە نەگۆڕەکان.
 
 
==شانۆی [[عێراق]]ی==
 
نواندن شوێنی خۆی کردۆتەوە لەنێوان گەلی [[عێراق]]دا، لە ڕێگەی نواندنی ئایینیەوە ، کە لە گۆڕەپانە میللییەکانەوە دەکرا بە تایبەتی لە دەوروپشتی مەزاری پێشەوا (حسێن)-خودا لێی ڕازی بێت- کە تیایدا باسی خۆڕاگرای(حسین) و، شەھیدبوونی ئەکرد و، تڕاژیدیایەکی نیمچە تەواو بوو ، چونکە چیرۆک و، کەسایەتی و، دایەلۆگ و، جل وبەرگی تێدا ھەبوون ، ئەمەویەکان جلو بەرگی سووریان لەبەر ئەکرد، وەک ھێماێک بۆ خوێن و، توند و تیژی ، لەکاتێکدا (حسێن) و شوێنکەوتووانی جل و بەرگی سەوزیان ئەکردە بەر . ئەم دیمەن نواندنە ئازایەتی (حسێن)و لایەنگرانی و ئێش و ئازارەکانیانی دەرئەخست ، کە تیایاندا ئافرەت و، پیرو،منداڵیش ھەبوون ، ھەروەھا توندی ئەمەویەکانیشی لەلاێکی ترەوە دەردەخست .
ھەروەھا ھونەری پێ ڕاگەیاندنی نواندنیش جێگای خۆی کردبوەوە لەلای گەلی [[عێراق]] . ئەم ھونەرەش بریتی بوو لە نواندنی دیمەنی گاڵتە ئامێز و سادە لە نێوان دوو کەسایەتی ، یان زیاتر ، بە چیڕۆکێکی سادە ، کە ئەکتەران تیایدا پشت ئەبەستن بە گاڵتە و ، جموجۆڵی جەستەیی . بەھەمان شێوەش ھونەری ئەندێشەی سێبەر(خیال الڤل) و، قەراجوز(القراجوز) .
یەکەم شانۆگەری عێراقیش ، لەساڵی (١٨٩٢ز)، لە لایەنی نووسەری عێراقی (نعوم فتع اللە)دا نووسراوە ، لە ژێر ناوونیشانی (لگیف وخوشابا)کەلە بنەڕەتدا شانۆیێکی فەڕەنسییەو، وەرگێردراوەتە سەر زمانی عەرەبی ، شانۆگەریێکی پەروەردەییە ، داوا لە دایکان وباوکان ئەکات ، پەروەردەێکی جوان فێری منداڵًەکانیان بکەن و، لە خراپەکانیان ببوورن . لەخاسیەتەکانی ئەم شانۆگەریەیش دوولایەنی دایەلۆگ بوو ، چونکە گەورەپیاوان شێوەزاری پەتی (فێاحە) یان بەکار ئەبرد و، خزمەت گوزارانیش شێوەزاری ناوخۆیی(عامی).
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/شانۆ»