شانشینی یەکگرتوو: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١١٩:
 
شانشینی یەکگرتوو لە دەوڵەتە پێشکەوتووەکانە، ئابووریەکەی لە ڕیزبەندی شەشەمدایە لە جیھاندا، ھەروەک ئەوەی لە یەکەمین دەوڵەتەکان بوو کە گۆڕدران بۆ بواری پیشەسازی، و بە گەورترین زلھێزی مەزن دادەنرا لە جیھاندا لە [[سەدەی ١٩یەم|سەدەی نۆزدە]] و سەرەتاکانی [[سەدەی ٢٠ەم|سەدەی بیست]]، بەڵام باجی ئابووری و کۆمەڵایەتی ھەردوو جەنگی جیھانی شانشینییان گەڕاندە دواوە لە کۆتایی نیوەی یەکەمی سەدەی بیست، ئەمەش بووە ھۆی بەرتەسک بوونەوەی ڕۆڵی پێشەوایەتی لە کاروبارە جیھانییەکاندا، لەگەڵ ئەمانەشدا تا ئێستا شانشینی یەکگرتوو ھێزێکی مەزنی خاوەن ھەژموونی ئابووری و ڕۆشنبیری و سەربازی و زانستی و سیاسی بەھێزە، ھەروەھا لە دەوڵەتە ئەتۆمییەکانە، ئەندامە لە [[یەکێتی ئەوروپا]] و ئەندامی ھەمیشەیی [[ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان|ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە]] ھەروەھا [[گەلانی کۆمۆنوێلت|ئەندامی کۆمۆنوێلت]] و ئەندامی [[کۆمەڵەی ھەشت]] و [[کۆمەڵەی بیست]] و ڕیکخراوی [[ناتۆ]] وئەندامی [[ئەنجومەنی ھاریکاری و گەشەپێدانی ئابوری]] و [[ڕێکخراوەی دانوستانی جیھانی|ڕیکخراوی بازرگانی نێودەوڵەتییە]].
 
==ناونان==
ناوی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای مەزن و ئایرلەندای باکوور پێشکەشکرا لە ساڵی ١٩٢٧ بە پێی یاسای ناونیشانی پاشایەتی و پەرلەمانی، لەبەرئەوەی ڕاستی سەربەخۆیی لە دەوڵەتی ئێرلەند دەردەخست کە دروست بوو دوای جیابوونەوەی ئێرلەند ساڵی ١٩٢٢ و مانەوەی ئایرلەندای باکوور وەک بە شیکی شانشینی یەکگرتوو, پێش ئەوە لە ١٨٠٠ پەرلەمانی بەریتانی لە وستمنستەر یاسایەکی دەرکرد کە بەریتانیای مەزن و ئێرلەندای کرد بە یەک، و یاساکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە لە ١٨٠١دا، و دەوڵەتە نوێکە ناونرا شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای مەزن و ئایرلەندا، وھەندێک جار ئاماژە دەدرێت بە بەرتانیا مەزن پێش ١٨٠١ بە ناوی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای مەزن.
 
لە ڕاگەیاندنەکاندا بووە خوویەک تەنھا بەکارھێنانی ناوی (بەڕیتانیا) وەک ئاماژەدان بە وەزارەت و پەرلەمان و کونسوڵخانەکان، گروپی نیشتیمانی لە یارییە ئۆڵۆمپیەکاندا لە ژێر ناوی بەرتانیای مەزن بەشداری دەکات، و ھاونیشتمانیانی بە بەریتانییەکان ناودەبرێن، و دانیشتوانی ئینگلتەرا بە ئینگلیز ناودەبرێن وەک جیاکردنەوەیەکی وردتر ھەروەھا دانیشتوانی سکۆتلەندا بە سکۆتلەندییەکان و دانیشتوانی وێڵز بە وێڵزییەکان ناودەبرێن، لە ھەمان کاتدا زاراوەی شانشینی یەکگرتوو بە ڕوونی ناو دەبرێت لە بەڵگەنامە حکومی و ناوھێنانە فەڕمی و سایتە حکومیەکان لە ئینتەرنێتدا.
== دانیشتوان ==
بەپێی ئامارەکانی ساڵی [[٢٠١٤]] ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی بریتانیا ٦٣,٤٨٩,٢٣٤ کەس بووە کە دەکاتە ٠.٨٨ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٤٠.٤ ساڵە. ھەروەھا ٨٠ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.<ref> {{بیرخستنەوەی وێب | سەردێڕ = Countries in the world (ranked by ٢٠١٤ population)| ناونیشان = http://www.worldometers.info/world-population/population-by-country/ |ڕێکەوتی سەردان= ‏١٥ی ئایاری ٢٠١٥ | بڵاوکەرەوە = ماڵپەڕی Worldometers |نووسەر = |زمان = ئینگلیسی}} </ref>