جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «شانشینی یەکگرتوو»

بەبێ کورتەی دەستکاری
No edit summary
No edit summary
|پەراوێز٦ =
}}
'''شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای مەزن و ئایرلەندای باکوور''' (بە [[ئینگلیزی]]: (''United Kingdom of Great Britain and Northern Ireland'') ھەوروەھا دەناسرێت بە '''شانشینی یەکگرتوو''' یان '''بەریتانیا'''، دەوڵەتێکی باڵادەستە کە دەکەوێتە کەنارەکانی باکووری ڕۆژاوای [[ئەوروپا]]، شانشینی یکگرتوو پێک دێت لە ئەرخەبیل بەریتانیای مەزن و بەشی باکووری دوورگەی ئیرلەندا و ژمارەیەک دوورگەی بچووک، ئایرلەندای باکوور بە تاکە بەشی شانشینەکە دادەنرێت کە خاوەنی سنووری وشکانیە و [[کۆماری ئیرلەند]]ی جیا دەکاتەوە، بێجگە لەوە شانشینی یەکگرتوو دەورە دراوە بە [[زەریایئۆقیانووسی ئەتڵەسیئاتلانتیک]] و دەریای باکور و کەناڵی ئینگلیزی و دەریای ئایرلەندی، تونێلی دەریای مانش بەریتانی مەزن دەبەستێتەوە بە [[فەرەنسا]]وە.
 
شانشینی یەکگرتوو دەوڵەتێکی خاوەن ڕژێمی شانشینی دەستورییە، و بە دەوڵەتێکی یەکگرتوو دادەنرێت بە پێی بڕیاری ساڵی [[١٨٠٠]] پێک دێت لە چوار ھەرێم ئەوانیش بریتیین لە: ئینگلتەرا و ئایرلەندا، سکۆتلەندا و وێڵز، بەڕێوە دەبرێت بە سیستمی پەرلەمانی و ناوەندی حکومەتەکەی دەکەوێتە [[لەندەن|لەندەنی]] پایتەختەوە، بەڵام حکومەتی لۆکەڵی ھەیە لە ھەر یەکێک لە بلفاست وکاردیف وئەدنبرە ئەمانەش پایتەختەکانی ئایرلەندای باکوور و وێڵز وسکۆتلەندان. ھەریەک لە بیلیفیە جیرزی و دوورگەی جیرنزی دوورگەی مان و چەند دوورگەی تر بە بەشێک لە شانشینی یەکگرتو دادەنرێن، بەو مانایەی تەنھا لە ڕووی دەستورەوە پەیوەندن پێوەی بەڵام بەشێک نین لێی، چواردە ھەرێم ملکەچی دەسەڵاتی شانشینی یەکگرتوون وناودەبڕین بە ھەرێمەکانی ئەودیووی دەریای بەریتانیا کە ئەمانە بەشێکی دەستوریی نین لە شانشینی یەکگرتوو وخاوەنی خۆبەڕێوەبردنێکی تەواون بەڵام کاروباری بەرگرییان دەگەڕێتەوە بۆ شانشین. ئەم زەوییانەش لە پاشماوەکانی [[ئیمپراتۆریەتیی بریتانی|ئیمپڕاتۆڕیەتی بەریتانیا]]ن کە لە ساڵی [[١٩٢٢]]دا نزیکەی چارەکێکی ڕووبەری وشکانی زەوی دەگرتەوە لە جیھاندا و گەورەترین ئیمپڕاتۆڕیەتە لە مێژوودا، تا ئێستا تێبینی ھەژموونی بەریتانیا دەکرێت لە زمان و ڕۆشنبیری و ڕژێمی یاسایی لە زۆرێک لە موستەعمەرە دێرینەکانیدا.
 
شانشینی یەکگرتوو لە دەوڵەتە پێشکەوتووەکانە، ئابووریەکەی لە ڕیزبەندی شەشەمدایە لە جیھاندا، ھەروەک ئەوەی لە یەکەمین دەوڵەتەکان بوو کە گۆڕدران بۆ بواری پیشەسازی، و بە گەورترین زلھێزی مەزن دادەنرا لە جیھاندا لە [[سەدەی ١٩یەم|سەدەی نۆزدە]] و سەرەتاکانی [[سەدەی ٢٠ەم|سەدەی بیست]]، بەڵام باجی ئابووری و کۆمەڵایەتی ھەردوو جەنگی جیھانی شانشینییان گەڕاندە دواوە لە کۆتایی نیوەی یەکەمی سەدەی بیست، ئەمەش بووە ھۆی بەرتەسک بوونەوەی ڕۆڵی پێشەوایەتی لە کاروبارە جیھانییەکاندا، لەگەڵ ئەمانەشدا تا ئێستا شانشینی یەکگرتوو ھێزێکی مەزنی خاوەن ھەژموونی ئابووری و ڕۆشنبیری و سەربازی و زانستی و سیاسی بەھێزە، ھەروەھا لە دەوڵەتە ئەتۆمییەکانە، ئەندامە لە [[یەکێتی ئەوروپا]] و ئەندامی ھەمیشەیی [[ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتینەتەوە یەکگرتووەکان|ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە]] ھەروەھا [[گەلانی کۆمۆنوێلت|ئەندامی کۆمۆنوێلزکۆمۆنوێلت]] و ئەندامی [[کۆمەڵەی ھەشت]] و [[کۆمەڵەی بیست]] و ڕیکخراوی [[ناتۆ]] وئەندامی [[ئەنجومەنی ھاریکاری و گەشەپێدانی ئابوری]] و [[ڕیکخراویڕێکخراوەی بازرگانیدانوستانی نێودەوڵەتیجیھانی|ڕیکخراوی بازرگانی نێودەوڵەتییە]].
== دانیشتوان ==
بەپێی ئامارەکانی ساڵی [[٢٠١٤]] ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی بریتانیا ٦٣,٤٨٩,٢٣٤ کەس بووە کە دەکاتە ٠.٨٨ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٤٠.٤ ساڵە. ھەروەھا ٨٠ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.<ref> {{بیرخستنەوەی وێب | سەردێڕ = Countries in the world (ranked by ٢٠١٤ population)| ناونیشان = http://www.worldometers.info/world-population/population-by-country/ |ڕێکەوتی سەردان= ‏١٥ی ئایاری ٢٠١٥ | بڵاوکەرەوە = ماڵپەڕی Worldometers |نووسەر = |زمان = ئینگلیسی}} </ref>
٣٬٣٧٩

دەستکاری