مەل: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بNo edit summary
ھێڵی ٢٧:
ئەمڕۆکە پەلەوەران بەوە دەناسرێن کە: [[دەنووک]]یان ھەیە، لەشیان بە پەڕ داپۆشراوە، [[ددان]]یان نییە، ھێلکەی توێکڵدار دەکەن، میتابوولیزمی بەرز، دڵی چوارکەلێنی، ئێسکبەندی سووک و پتەویان ھەیە. پەلەوەرانی ئەم سەردەمە ھەموو جووتێک باڵیان ھەیە، بێجگە «موئا» لە [[نیوزیلاند]] کە قەڵاچۆ بووە. ژمارەیەکی کەم لە جۆرەکانی پەلەوەران ناتوانن بفڕن (وەک [[پێنگوین]]). [[قەل]]ان و [[تووتی]]ان وریاترین جۆری پەلەوەرانن. بڕێ پەلەوەر ئامێر چێ دەکەن، بڕێکیان ژیانی کۆمەڵایەتییان ھەیە و ئەزموونەکانی خۆیان دەخەنە بەردەست بەرەکانی داھاتوو.
 
زۆرێک لە پەلەوەران، ساڵانە [[کۆچ]]ی دوور و درێژ دەکەن. زۆر جۆری تریش لە باتی کۆچی دوور، ئازوگۆزی کورت و ناڕێکوپێکیان ھەیە. ئەم گیانەوەرانە کۆمەڵژین و پێکەوە لە ڕێگای نیشانە، دەنگ، چریکە، بەشداری لە کارە کۆمەڵایەتییەکان، شەڕ ، بەربەرەکانێ و گەلەکۆمە بۆ پاراستنی خۆیان، لە پێوەندیدان. زۆربەی جۆرەکانی پەلەوەران تاک ھاوسەرن؛ ھەڵبەت تەنیا بۆ یەک وەرزی زاوزێ، بڕێجاریش جووتی خۆیان تا چەندین ساڵ ناگۆڕن. لە چەند جۆریشدا «چەن ژنی» و بەدەگمەن «چەن شوویی » دەبینرێت. پەلەوەران لە ھێلانەدا ھێلکە دەکەن و لە سەری کڕ دەکەون تا ھەڵی دێنن. زۆربەی [[جووچک]]ەکان دوای لە ھێلکە دەرھاتن بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ لە ژێر داڵدەی دایک و باوکیاندان.
 
ئەم گرووپە لە زنجیرەی [[گیانەوەران]] ، لقی [[مازەداران]] ، ژێرلقی [[بڕبڕەداران]] ، پۆلی پەلەوەران بوونەتەوە و دوای [[گوانداران]] ، گووراوترین جۆری گیانەوەرانن.
 
پەلەوەران دەورێکی گرنگیان لە [[ئابووری]]دا ھەیە؛ بۆ وێنە سەرچاوەیەکی گرنگی خۆراکن. مەلە دەنگخۆشەکان کەوی و ماڵی دەکرێن، جیقنەی پەلەوەران وەک [[پەین]] بەکار دێت. ئەم گیانەوەرانە لەگەڵ [[فەرھەنگ]] ، [[مەزھەب]] ، [[شیعر]] و [[مۆسیقا]]ی مرۆڤەکاندا تێکەڵ بوون.
 
ھەڵسوکەوتی خراپی مرۆڤەکان لە سەدەی ١٧ی زایینیی بەملاوە، بووە ھۆی تیاچوونی ١٢٠ تا ١٣٠ جۆری پەلەوەر و سەدان جۆری تریش پێش لەوە قەڵاچۆ بوون. ئەمڕۆکە سەرەڕای دامەزرانی بنکەگەلی پاراستنی پەلەوەران، ١٢٠٠ جۆر لە مەترسی تیاچووندان.
ھێڵی ٦٠:
* Species ([[جۆرە]]): [[چۆلەکە|چۆلەکەی ئاسایی]]
== پەلەوەرناسی ==
پەلەوەرناسی یان مەلناسی، لقێکە لە زانستی گیانەوەرناسی، سەبارەت بە ناسین، لێکدانەوە و پۆلێنی پەلەوەران<ref>[[فەرهەنگی فارسی-کوردیی زانستگای کوردستان]] ، سێ بەرگی، لاپەڕەی ٥٠١</ref>
 
 
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/مەل»