وتووێژ:بزرۆکە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

وەڵام
(و)
(وەڵام)
::بەڵێ کاک [[بەکارھێنەر:Calak|چالاک]]، ڕێک وەک یەک نین، بەڵام نزیکن؛ هەروا کە بەتەقریب لە هیچ زمانێکی تردا وەک یەک نین. هەر بۆیە نووسیومە «دەنگێکە وەک...». لە فۆنۆلۆجیی فارسیی نوێدا هیچ دەنگێک نە لە واچی/ فۆنیمی «[https://en.wikipedia.org/wiki/Schwa شوا]»ی ئینگلیسی ئەچێ و نە لە واچی بزرۆکەی کوردی. هەروا کە جنابت بەباشی دەزانی، بزرۆکە لە ئەلفوبێی کوردیی ناوەندیدا نییە (وەک لەم وتارەشدا باسی کراوە) و هەروا «شوا» لە ئەلفوبێی ئینگلیسیدا نابینرێ. تەنیا لە [https://fa.wikipedia.org/wiki/الفبای_آوانگاری_بین‌المللی ئەلفوبێی فۆنەتیکی ناونەتەوەیی‌]دا هێنراون.
::چەند ڕۆژ ڕابردوو [http://www.aclweb.org/anthology/W/W04/W04-0103.pdf ئەم وتارەم] ئەخوێندەوە کە لەباری تاریخی (یا دیاکڕۆنیکەوە؛ فارسی: «درزمانی/ تاریخی») سەرنج‌ڕاکێشە و باسی حەزفی شوای لە بڕێک لە زمانەکانی هێندوئاریاییدا کردووە.
::ئەمەوێ لە کتێبی دەنیێل نیل مەکێنزیدا (واتە: D.N. MacKenzie: ''Kurdish Dialect Studies'', Oxford University Press, 2 Vols., 1961) بۆی بگەڕم، بزانم چی وتووە... نازانم ئەم کتێبەت هەیە یا نا، کاک چالاک. من هەمە و فایلی پی‌دی‌ئێفیشیم هەیە (بەڵام بەداخەوە فایلەکەی searchable نییە). ئەگەر بتەوێ ئەتوانم بۆت بنێرم. بژیت.! [[بەکارھێنەر:Hamid Hassani|Hamid Hassani]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Hamid Hassani|لێدوان]]) ‏١٦:٣٨، ١٨ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)
:::سپاس کاک [[بەکارھێنەر:Hamid Hassani|حەمید]]. من ھەر دووک بەرگی ئەم کتێبەم ھەیە. لە بەرگی یەکەمی ئەم کتێبەدا مەکێنزی لەبارەی بزوێنەکانی شێوەزاری سلێمانی دواوە. لە بارەی بزرۆکەدا نووسیویەتی دوو ئەلفۆنی ھەیە یەکیان [ɪ] وەکوو ئاسایش و ئەوی تریش [ɨ] (وەکوو پشت).
:::بەڵێ وایە بزرۆکە لە زۆر شوێنان گۆکردنی تەنانەت ڕەفتاریشی لە شوای ئینگلیزی دەچێ. ھەر وەک چۆن لە کوردیدا زۆر جار بزرۆکە دەقرتێنن لە ئینگلیزیشدا شوا ھەر ئاوایە (بۆ نموونە /ɛvɹi/ ← /ɛvəɹi/).
:::جاروبار خۆم وەکوو پیتی «ı»ی ئازەربایجانی و تورکی دێتە بەر گوێم (یانی [ɯ]). بە بڕوای من لە ئەزموونگە نەبێ، ناتوانین بزانین بەڕاستی چۆناوچۆنە.--[[بەکارھێنەر:Calak|<span style="color:blue">'''<span style="font-size:13px">چالاک'''</span></span>]] <sub>[[لێدوانی بەکارھێنەر:Calak|'''<span style="color:red">وتووێژ</span>''']]</sub> ‏٢١:٢٤، ١٨ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)
::::سپاس کاک [[بەکارھێنەر:Calak|چالاک]]. بەڵێ، زۆربەی زمانە توریکییەکان — جا بۆیە ناڵێم هەموویان، چونکوو هەموویان ناناسم — هەر دەنگێک (کە وەک جنابت فەرموت، بە پیتیشیان داناوە) شتێک وەک «بزرۆکە»ی لای خۆمان و «شوا»ی ئەولایان هەیە. وەڵڵا کاکە زۆر ساڵە بۆ فایلی searchableـی کتێبەکەی ئەو پیاوە بلیمەتە دەگەڕێم و چاوەڕوانم بزانم کەسێک لە چەشنە فایلەی هەیە یان نا... ئەوەی من هەمە scan کراوە. بڵێی ڕۆژێک بتوانین بیدۆزینەوە؟ [[بەکارھێنەر:Hamid Hassani|Hamid Hassani]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Hamid Hassani|لێدوان]]) ‏٢٢:٠٠، ١٨ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)
١٤٠

دەستکاری