وتووێژ:بزرۆکە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
وەڵام
و
ھێڵی ٤:
::چەند ڕۆژ ڕابردوو [http://www.aclweb.org/anthology/W/W04/W04-0103.pdf ئەم وتارەم] ئەخوێندەوە کە لەباری تاریخی (یا دیاکڕۆنیکەوە؛ فارسی: «درزمانی/ تاریخی») سەرنج‌ڕاکێشە و باسی حەزفی شوای لە بڕێک لە زمانەکانی هێندوئاریاییدا کردووە.
::ئەمەوێ لە کتێبی دەنیێل نیل مەکێنزیدا (واتە: D.N. MacKenzie: ''Kurdish Dialect Studies'', Oxford University Press, 2 Vols., 1961) بۆی بگەڕم، بزانم چی وتووە... نازانم ئەم کتێبەت هەیە یا نا، کاک چالاک. من هەمە و فایلی پی‌دی‌ئێفیشیم هەیە (بەڵام بەداخەوە فایلەکەی searchable نییە). ئەگەر بتەوێ ئەتوانم بۆت بنێرم. بژیت. [[بەکارھێنەر:Hamid Hassani|Hamid Hassani]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Hamid Hassani|لێدوان]]) ‏١٦:٣٨، ١٨ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)
:::سپاس کاک [[بەکارھێنەر:Hamid Hassani|حەمید]]. من ھەر دووک بەرگی ئەم کتێبەم ھەیە. لە بەرگی یەکەمی ئەم کتێبەدا مەکێنزی لەبارەی بزوێنەکانی شێوەزاری سلێمانی دواوە. لە بارەی بزرۆکەدا نووسیویەتی دوو ئەلفۆنی ھەیە یەکیان [ɪ] وەکوو ئاسایش و ئەوی تریش [ɨ] (وەکوو پشت).
:::بەڵێ وایە بزرۆکە لە زۆر شوێنان گۆکردنی تەنانەت ڕەفتاریشی لە شوای ئینگلیزی دەچێ. ھەر وەک چۆن لە کوردیدا زۆر جار بزرۆکە دەقرتێنن لە ئینگلیزیشدا شوا ھەر ئاوایە (بۆ نموونە /ɛvɹi/ ← /ɛvəɹi/).
:::جاروبار خۆم وەکوو پیتی «ı»ی ئازەربایجانی و تورکی دێتە بەر گوێم (یانی [ɯ]). بە بڕوای من لە ئەزموونگە نەبێ، ناتوانین بزانین بەڕاستی چۆناوچۆنە.--[[بەکارھێنەر:Calak|<span style="color:blue">'''<span style="font-size:13px">چالاک'''</span></span>]] <sub>[[لێدوانی بەکارھێنەر:Calak|'''<span style="color:red">وتووێژ</span>''']]</sub> ‏٢١:٢٤، ١٨ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "بزرۆکە".