وتووێژ:بزرۆکە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
و
وەڵام
ھێڵی ١:
«بزرۆکە» دەنگێکە وەک schwa یان Schwa کە بۆ نموونە لە ئینگلیسی و ئالمانیدا دەبینرێت. شتێک وەک /a/ لە وشەی about دا. [[بەکارھێنەر:Hamid Hassani|Hamid Hassani]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Hamid Hassani|لێدوان]]) ‏٢٣:٤٩، ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)
:کاک [[بەکارھێنەر:Hamid Hassani|Hamid Hassani]] من بەڕاستی دڵنیا نیم بزرۆکەی ئێمە ڕێک شوا بێ. بۆ نموونە لە وشەی gallonدا کە /ˈɡælən/ دەخوێنرێتەوە زۆر لە بزرۆکە دەچێ بەڵام لە وشەی teacherدا /ˈtiːtʃə/ ئەسڵەن وەکوو بزرۆکە نایەتە بەر گوێ.--[[بەکارھێنەر:Calak|<span style="color:blue">'''<span style="font-size:13px">چالاک'''</span></span>]] <sub>[[لێدوانی بەکارھێنەر:Calak|'''<span style="color:red">وتووێژ</span>''']]</sub> ‏١٨:٣٠، ١٧ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)
::بەڵێ کاک [[بەکارھێنەر:Calak|چالاک]]، ڕێک وەک یەک نین، بەڵام نزیکن؛ هەروا کە بەتەقریب لە هیچ زمانێکی تردا وەک یەک نین. هەر بۆیە نووسیومە «دەنگێکە وەک...». لە فۆنۆلۆجیی فارسیی نوێدا هیچ دەنگێک نە لە واچی/ فۆنیمی «[https://en.wikipedia.org/wiki/Schwa شوا]»ی ئینگلیسی ئەچێ و نە لە واچی بزرۆکەی کوردی. هەروا کە جنابت بەباشی دەزانی، بزرۆکە لە ئەلفوبێی کوردیی ناوەندیدا نییە (وەک لەم وتارەشدا باسی کراوە) و هەروا «شوا» لە ئەلفوبێی ئینگلیسیدا نابینرێ. تەنیا لە [https://fa.wikipedia.org/wiki/الفبای_آوانگاری_بین‌المللی ئەلفوبێی فۆنەتیکی ناونەتەوەیی‌]دا هێنراون.
::چەند ڕۆژ ڕابردوو [http://www.aclweb.org/anthology/W/W04/W04-0103.pdf ئەم وتارەم] ئەخوێندەوە کە لەباری تاریخی (یا دیاکڕۆنیکەوە؛ فارسی: «درزمانی/ تاریخی») سەرنج‌ڕاکێشە و باسی حەزفی شوای لە بڕێک لە زمانەکانی هێندوئاریاییدا کردووە.
::ئەمەوێ لە کتێبی دەنیێل نیل مەکێنزیدا (واتە: D.N. MacKenzie: ''Kurdish Dialect Studies'', Oxford University Press, 2 Vols., 1961) بۆی بگەڕم، بزانم چی وتووە... نازانم ئەم کتێبەت هەیە یا نا، کاک چالاک. من هەمە و فایلی پی‌دی‌ئێفیشیم هەیە (بەڵام بەداخەوە فایلەکەی searchable نییە). ئەگەر بتەوێ ئەتوانم بۆت بنێرم. بژیت. [[بەکارھێنەر:Hamid Hassani|Hamid Hassani]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Hamid Hassani|لێدوان]]) ‏١٦:٣٨، ١٨ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "بزرۆکە".