بووکەبەفرینە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «'''بووکەبەفر''' یان '''شێرەبەفرینە''' پەیکەری کەسێکە، لە بەفر دروست دەکرێت. بەزۆری لە...»ەوە
 
پەرەپێدان
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Snowman in Indiana 2014.jpg|250px|وێنۆک|بووکەبەفرێکی کلاسیکیی سێ تۆپەبەفری.]]
'''بووکەبەفر''' یان '''شێرەبەفرینە''' [[پەیکەر]]ی کەسێکە، لە بەفر دروست دەکرێت. بەزۆری لە بەسەریەکەوەنانی یەک، دوو، یان سێ [[تۆپەبەفر]]ی گەورە دروست دەکرێت، لە وەرزی بەفرباریندا، بەتایبەتی لەلای منداڵان. چەند شتێکیشی پێوە دەلکێنرێت تا شێوەی [[مرۆڤ]] بدات، لەوانە؛ دانانی دوو [[چاو]]، و [[لووت]]ێک کە بەزۆری بە بەکارھێنانی [[گێزەر]]ێکە، دروستکردنی دوو [[دەست]] بە بەکارھێنانی [[دار]] یان شتێکی ھاوشێوە، لەگەڵ دانانی چەند [[قۆپچە]]یەک لەسەر سنگی، ھەندێک جار جلوبەرگی لەبەردەکرێت، بەتایبەتی دانانی [[ملپێچ]] و [[کڵاو]] بۆی.
 
[[پەڕگە:Bûka berfê.JPG|250px|وێنۆک|بووکەبەفرێک لە گوندێکی [[کوردستان]]]]
==دروستکردن==
[[بەفر]] ئەو کاتە گونجاو دەبێت بۆ لەخشت دان و دروستکردنی بلۆکی بەفر، کاتێک نزیک دەبێتەوە لە [[پلەی توانەوە]]ی و [[شێدار]] و توند دەبێت. دروستکردنی بووکەبەفر لە تۆزی بەفر و بەفری تازەکەوتوو گرانە، لەبەرەوەی توانای یەکگرتن لەگەڵ خۆی نییە، و ئەگەر لەم کاتەدا پلەی گەرمی زیادتر دابەزی ئەوا دیسان بەفرەکە گونجاو نابێت بۆ سازکردنی بووکەبەفر چوونکە بووەتە [[سەھۆڵ]]. کەواتە، باشترین کات بۆ دروستکردنی بووکەبەفرێک لە پاشنیوەڕۆیەکی گەرمی دوای ڕۆژی بەفربارینە. کارەکە بە دروستکردنی [[تۆپەبەفر]]ێکی بچووک دەست پێدەکات، و بادانی لەنێو بەفری سەرزەوی تا قەبارەکەی گەورە دەبێت، چەند زۆرتر بیخولێنینەوە تۆپەکە قەبارەیەکی گەورەتری دەبێت.
Line ٩ ⟶ ١١:
لە ساڵی ٢٠١٥ پیاوێک لە [[ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا]] بووکەبەفرێکی دروستکرد، بە بڵندایی ٢٢ پێ و پانایی ١٢ پێ.
 
ڕیکۆردی جیھانیی گەورەترین بووکەبەفر لە ساڵی ٢٠٠٨ لە شاری بێتلی ویلایەتە یەکگرتووەکان تۆمارکراوە. بەرزیی بووکەبەفرەکە ٣٧.٢١ مەتر بوو.<ref>{{cite web|title=Topping 122 Feet, Snowman in Maine Vies for World Record|url=http://www.foxnews.com/story/2008/03/01/topping-122-feet-snowman-in-maine-vies-for-world-record.html|publisher=Fox News (Associated Press)|accessdate=8 January 2016|date=1 March 2008}}</ref><ref>{{cite web|title=Tallest snowman|url=http://www.guinnessworldrecords.com/world-records/tallest-snowman|publisher=Guinness World Records|accessdate=8 January 2016}}</ref>
 
==یونیکۆد==
Line ٢١ ⟶ ٢٣:
 
==گالێری==
<gallery>
 
Snowman on frozen lake.jpg|بووکەبەفرێک لەسە ردەریاچەیەکی بەستوو
BoiseSnowFamily8249.JPG|خێزانێک لە بەفر
Im Winter.jpg|لەم نیگارەدا (١٨٦٧)، منداڵان دەوری بووکەبەفرێکیان داوە
Self portrait in snow - geograph.org.uk - 648877.jpg|بووکەبەفرێک لە [[بەریتانیا]]
</gallery>
 
==سەرچاوەکان==
*[[ویکیپیدیای ئینگلیزی]]، «[[:en:Snowman|Snowman]]»، ئاداری ٢٠١٦.
-----
{{سەرچاوەکان}}
 
[[پۆل:بەفر]]