برادۆست: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی Ibrahim azziz (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی CalakBot |
No edit summary تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە |
||
ھێڵی ١:
'''برادۆست''' ناوى هۆزو دوو ده‌ڤه‌ره، يه‌كيان له باشوورى كوردستان و سه‌ر به پارێزگاى [[هه‌ولێر]]ه و مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ى [[سیدەکان]]ه.
ده‌ڤه‌ره‌كه‌ى تر له [[ورمێ]] ([[پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا]])يه و به '''سۆما برادۆست''' ده‌ناسرێت. هۆزى برادۆست كه له مێژووى كوردا خاوه‌ن سه‌روه‌رى [[قه‌ڵاى دمدم]]ن به گوێره‌ى شه‌ره‌فنامه : ميرانى برادؤست بة بنه‌چه‌ك [[گۆران]]ن و له نه‌وه‌ى خانه‌دانى '''مير به‌درى حسنوى به‌رزيكانين'''<ref> شه‌ره‌فخانى به‌دليسى ،شه‌ره‌فنامه، وه‌رگێردراوى كوردى،1972، كۆرى زانيارى كورد، هه‌ژار، </ref> كه حوكمڕانى [[كرماشان]] و [[سنه]]و [[دينه‌وه‌ر]]يان ده‌كرد له رۆژگارى زلهێزبوونى پادشايانى بوه‌ێهى ده‌يله‌م . له رۆژگارى دوايى مه‌غۆله‌كان نازناوى خان به گه‌وره‌كاننيان دراوه كه ميرنشينێكى درێژخايه‌نيان له ورمێ و سيده‌كان دامه‌زراندووه. شاعه‌باسى گه‌وره له ساڵى 1609 هێرشى كردوونه‌ته سه‌ر و له قه‌ڵاى دمدم ميرى ناسراو به (خانى له‌پزێڕين) به‌رگرى كردووه‌و به پلان كوژراوه . به سه‌ر هاتى خانى له‌پزێرێن له كه‌له‌پوورى زاره‌كى كورديدا شوێنى ديارى هه‌يه. ده‌سه‌ڵاتى برادۆسته‌كان له ورمێ به‌ره‌و كزبوون چوو، پاش راگواستن و ئاكنجى كردنى هۆزى توركمانى ئه‌فشار له لايه‌ن شاعه‌باسه‌وه، زۆر له ميره‌كانيان په‌نايان برده به‌ر ده‌وڵه‌تى عوسمانى له پێناو گه‌راندنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى پێشوويان<ref> مذكرات (مأمون بگ بن بيگه بگ ) وه‌رگێردراوى عه‌ره‌بى ، شكور مصطفى ، مطبعه المجتمع العلمى العراقى ، 1980</ref>.
دوامين ميرى برادۆسته‌كانى ورمێ [['''عه‌بدوڵابه‌گ بێنارى''']] بوو كه پێگه‌ى ميرايه‌تى له قه‌ڵاى بێنارى سه‌ر سنوور بوو. له شه‌ڕى به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى له‌شكرى رووس 1916 رۆڵى گرينگى هه‌بوو. پاش كوشتارى ئاشووريه‌كان و شه‌ڕى به‌رده‌مامى كورد‌و عه‌جه‌م ناچار ساڵى 1920له گه‌ڵ سمكۆ و ده‌يان سه‌رناسى كوردى ئێران په‌ناى بۆ ديوى سيده‌كان برد‌و له [[سیدەکا]]ن نيشته‌جێ
. كاتێك سمكۆ شكاك گه‌ڕايه‌وه له شنۆ به پلان تيرۆركرا ، عه‌وڵابه‌گى بێنارێ هه‌موو ئومێدێكى بڕا تا بگه‌ڕيته‌وه سه‌ر زێدى خۆى و له ده‌ورى 1940 له سيده‌كان كۆچي دوايي كرد. <ref>فرهنگ دهخدا، فقره برادوست[http://www.loghatnaameh.com/dehkhodaworddetail-5e7c1be8f86741169288603aa3fbe942-fa.html]</ref> هۆزى برادۆست له ديوى سيده‌كان بريتيه له چوار به‌ش: به‌گزاده و پيره‌سنى و ره‌وه‌ندۆك و خواكوڕكى. پيره‌سنى و خواكوڕكى دانيشتووى دێرينى ناوچه‌كه‌ن. له رۆژگارى دواى جه‌نگى جيهانى يه‌كه‌م گه‌لێك له كوردى ئاواره‌ى شكاك و شه‌مدينان هاوڕێ له‌گه‌ڵ سمكۆى شكاك و سه‌يدته‌هاى شه‌مدينان له ده‌ڤه‌رى سيده‌كان دامه‌زران و ئێستا به مهاجر ده‌ناسرێن. لۆلانيه‌كان به‌شێكى گرينگى پێكهێنه‌رى برادۆستن و خانه‌قاى لۆلانيه‌كان كه له گوندى لۆلان بوو له سه‌ر ده‌مى شێخ ره‌شيدى لۆلان درووستكرا.
مير مه‌حموود كه له گوندى مجێسه‌ر داده‌نيشت ميرى برادۆسته‌كانى سيده‌كان بوو. لينكى په‌يوه‌ست به برادۆست:
Line ٨ ⟶ ١٤:
* [[قه‌ڵاى دمدم]]
* [[كێله‌شين]]
* [[پارێزگاى هه‌ولێر]]
==ژێده‌ر==
|