نەجمەدین ئەرباکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگی بێ‌سەرچاوە
ھێڵی ١٥:
 
== زیندانکردنی ==
تەنانەت دوای ئەوەی ئەرباکان لە حکومەت دەرچوو، پارتەکەی ئەرباکان پروژە یاسایەک لە ھاوینی ١٩٨٠ پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران کرد کە تێدا داوا لە حکومەتی تورکیا کرد کە پەیوەندیەکانی لەگەل ئیسرائیل ببڕێت، لە دوای ئەوەش دا خوپیشاندانێکی گەورە لە دژی بڕیاری ئیسرائیل بو گرتنەوەی شاری [[قۆدس]] ڕێکخرا. ئەم خوپیشاندنە زور گەورە بوو کە لە مێژووی ھاوچەرخی تورکیادا بێ وێنە بوو ئەمەش ئەو چەندە دیار دەکرد کە ئیسلامی سیاسی بە بەڕێبەرایەتی ئەرباکان لایەنگرانی زور ھەبوو. لە دوای چەند روژێک بە سەروکایەتی سەرکردەی لەشکەری [[کەنعان ئیڤرین]] کودەتای سەربازی ئەنجامدڕا و حکومەتی ئیتیلافی لە دەسەلات لادڕا، و چەندین کار ئەنجامدڕان کە تێدا ھێز بو باڵی عیلمانی گەڕاندڕایەوە و ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی پێکھێنڕا و دەستوری دەولەت لادڕا و پارتەکان ھەڵوەشێندڕانەوە و چالاکوانە ئیسلامیەکان دەستەسەر کران. ئەرباکان یەکێک لەو کەسانە بوو کە لەو کاتە دا زیندانیکرا و پاش سێ سال و لە سەردەمی حکومەتی [[ئۆزال]] لە زیندانەکە دەرچوو. لە سالی ١٩٨٣ پارتی رەفاە دامەزراند کە لە ھەمان سال دا بەشداری لە ھەلبژاردنەکان دا کرد، بەلام تەنیا توانی ١٫٥% لە دەنگەکان بە دەست بھێنێت، بەلام لەم ئەنجاژمە بێ ئومێد نەبوو و بەەوامی بە چالاکیە یایەکانی خوی دا تاکو لە ھەلبژاردنەکانی ١٩٩٦ زورینەی دەنگەکانی بە دەست ھێنا و ئەرباکان بە ئیتیلاف کردن لەگەل پارتەکەی [[تانسو چیلەر]] بوو بە سەرۆک وەزیری توکیا. لە ماوەی سەرۆکایەتی حکومەت دا ئەرباکان ھەول دا بە جیددی پەیوەندیەکانی لەگەل جیھانی ئیسلامی گرێبدات بە شێوەیەک ھەروەکو ئەو دەیویست تورکیا ڕولی سەرۆکایەتی جیھانی ئیسلامی وەربگریت. بەم شێوەیە سەردانی وولاتی [[لیبیا]] و [[ئێران]] کرد و دامەزراندنی گرۆپێکی ھەشت وولاتی ئیسلامی راگەیاند کە لەگەل تورکیا حەوت وولاتی ئیسلامی لەم گرۆپە دا ئەندام بوون: [[ئێران]]، [[پاکستان]]، [[ئەندونیسیائیندۆنیزیا]]، [[میسر]]، [[نیێجیریا]]، [[بەنگلادیش]] و [[مالیزیا]].
 
== سەرچاوەکان ==
* [http://tu.wikipedia.org/wiki/%D8%A7%D8%A8%D8%B1%D8%A7%D9%87%DB%8C%D9%85_%DB%8C%D9%88%D9%86%D8%B3%DB%8C جەلال بایار لە ویکیپیدیای تورکیی دا]