یوتۆپیا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ١٠:
ئەم وشەیە بەم چەمکە بۆ یەکەم جار نووسەری بەریتانی [[تۆماس مۆر]](١٥٣٥-١٤٧٧) بەکاری هێناوە و لە ساڵی ١٥١٦ کتێبێکی بە ناونیشانی (یوتۆپیا) نووسیوە. [[تۆماس مۆر]] لەم کتێبەدا باسی دوورگەیەکی خەیاڵی دەکات کە ناوی یوتۆپیایە و خەڵکەکەی لە ڕووی یاسا و حوکمرڕانییەوە لەوپەڕی یەکسانی و تەباییدا دەژین.
 
لێرەدا چەندین کتێبی دیکە هەن باسی کۆمەڵگەی خەیاڵی و دەوڵەتی ئایدیالی دەکەن و دنیای یوتۆپی بەرجەستە دەکەن؛ لەوانە کتێبە ناودارەکەی [[ئەفلاتوون]] بە ناونیشانی(کۆماری ئەفلاتوون) کە لە ساڵی ٣٧٥ پ.ز نووسراوە، هەروەها کتێبی (آراء أهل المدینة الفاضلة)ی فەیلەسووفی موسڵمان [[فارابی]] (٩٥٠-٨٧٤ز)، پاشان کتێبی(شاری خۆر)ی [[تۆماس کامپانێڵا]] (١٦٣٩-١٥٦٨)، (شاری خوا)ی قەدیس [[ئۆگەستین]] لە سەرەتای سەدەی پێنجەمی زایینی، (ئۆرگانۆنی نوێ)ی [[فڕانسیس بەیکن]] (١٦٢٦-١٥٦١ز)، هەروەها کتێبی (ئیریهۆن)ی سامۆیل بتلەر کە لە ساڵی١٨٧٢دا چاپی کردووە.
 
== لە سەردەمی ئێمەدا ==