پێزانین: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
+سەرچاوەکان
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Multistability.svg|وێنۆک|[[شەشپاڵوویگوڵدانی نیکەرڕوبین]] و [[گوڵدانیشەشپاڵووی ڕوبیننیکەر]] بە زۆرتر لە یەک شێواز پێدەزانرێن.]]
'''پێزانین'''، جیا لە بەکارچوونی بە مانای "لەبەرچاوگرتنی چاکەی کەسان"، بریتییە لە ڕێکخستن، دەسنیشانکردن و، لێکدانەوەی [[زانیاری|زانیاریگەلی]] بەدەستھاتوو لە ڕێگەی [[ھشەک|ھەستی ئەندامانی لەشەوە]] بە مەبەستی ئاگارداربوون و تێگەیشتن لە ژینگە و دەوروبەر.
<ref>Schacter, Daniel (2011). ''Psychology''. Worth Publishers</ref>
<ref>
[http://study.com/academy/lesson/what-is-perception-in-psychology-definition-theory-quiz.html study.com : پێزانین لە ڕەوانناسیدا بە چی ئەڵێن؟ تیۆری و پێناسە]
</ref> کاتێ لەم مانا دووەمەدا بەکار ببرێ، '''پێحەسیان''' و '''ھەستپێکردن''' -یشی پێ ئەوترێ.<ref>[[فەرھەنگی زاراوە]]، بەدران ئەحمەد حەبیب، دەزگای ئاراس، چاپی یەکەم، ھەولێر، ٢٠٠٢، لاپەڕەی ١٥، بەرامبەرە کوردییەکانی وشەی {{نووسەی عەرەبی|''إدراك''}}.</ref>

بۆ ئەوەی پێبزانرێ ئەبێ سیگناڵگەلێک لە ئەندامەکانەوە بنێردرێن بۆ [[سیستەمی دەماری]]. ھاندان و ھەڵخڕاندنی ئەندامە ھەستییەکانی لەش (وەکوو پێست، چاو، گوێ) بە شێوەی کیمیایی یا فیزیکی، ئەبێتە ھۆی دروستبوونی ئەو سیگناڵانە. بۆ نموونە، لە بینیندا ڕووناکی لە [[تۆڕینە|تۆڕینەی چاو]] ئەدرێ، یا لە بۆنکردندا مۆلیکیولەکانی بۆن ئەچنە ناو لووتەوە و، لە بیستنیشدا شەپۆلەکانی دەنگ ئەلەرێنەوە و گوێ ئەیانناسێتەوە. پێزانین وەرگرتنی ساردوسڕی سیگناڵەکان نییە، بەڵکوو بە فێربوون، وەبیرھێنانەوە، چاوەڕوانکردن و، سەرنجدانەوە شێوە ئەگرێ.
 
لە پێزانیندا ئەتوانرێ دوو پێواژۆک (پرۆسە) لێک جیا بکرێنەوە، یەکەم ئاژۆتنە بە تێخراوە ھەستییەکانەوە بۆ ئەوەی ئەم زانیارییە ئاستخوارانە بگۆڕدرێن بۆ زانیاریگەلی ئاستبەرز (وەکوو میناک، دەرکێشانی شێوەکان یا ناسینەوەی تەنەکان). دووەم، ئاژۆتنە بەو شتانەوە کە بە تێگەیشتە و چاوەڕوانییەکان (زانایی) و، میکانیزمەکانی ھەڵبژاردن (سەرنج) ەوە گرێ دراون.
 
== سەرچاوەکان ==
{{reflist}}