پێزانین: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Multistability.svg|وێنۆک|[[شەشپاڵووی نیکەر]] و [[گوڵدانی ڕوبین]] بە زۆرتر لە یەک شێواز پێدەزانرێن.]]
'''پێزانین'''، جیا لە بەکارچوونی بە مانای "لەبەرچاوگرتنی چاکەی کەسان"، بریتییە لە ڕێکخستن، دەسنیشانکردن و، لێکدانەوەی [[زانیاری|زانیاریگەلی]] بەدەستھاتوو لە ڕێگەی [[ھشەک|ھەستی ئەندامانی لەشەوە]] بە مەبەستی ئاگارداربوون و تێگەیشتن لە ژینگە و دەوروبەر. بۆ ئەوەی پێبزانرێ ئەبێ سیگناڵگەلێک لە ئەندامەکانەوە بنێردرێن بۆ [[سیستەمی دەماری]]. ھاندان و ھەڵخڕاندنی ئەندامە ھەستییەکانی لەش (وەکوو پێست، چاو، گوێ) بە شێوەی کیمیایی یا فیزیکی، ئەبێتە ھۆی دروستبوونی ئەو سیگناڵانە. بۆ نموونە، لە بینیندا ڕووناکی لە [[تۆڕینە|تۆڕینەی چاو]] ئەدرێ، یا لە بۆنکردندا مۆلیکیولەکانی بۆن ئەچنە ناو لووتەوە و، لە بیستنیشدا شەپۆلەکانی دەنگ ئەلەرێنەوە و گوێ ئەیانناسێتەوە. پێزانین وەرگرتنی ساردوسڕی سیگناڵەکان نییە، بەڵکوو بە فێربوون، وەبیرھێنانەوە، چاوەڕوانکردن و، سەرنجدانەوە شێوە ئەگرێ.