مایکل فارادەی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی 95.159.93.201 (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی Dexbot
ھێڵی ١:
'''مایکل فارادای''' (ماوەی ژیان:٢٢ی ئەیلوولی ١٧٩١ تاکوو ٢٥ی ئابی ١٨٦٧ ،٧٥ ساڵ) زانایەکی ئینگلیز بوو لە زانستەکانی[[کیمیا]] و [[فیزیک]] بەتایبەت لەبوارەکانی [[کارۆموگناتیسی]] و [[کارۆکیمیایی]] کاری کردووە.
مایکڵ فارادای لە 22 ی 9 ى ساڵی 1791 ز لە دایک بووە لە بوتس لە بەریتانیا ، فیزیازان و کیمیا ناسێکی بەناوبانگی بەریتانیا بوو لەگەڵ بوارەکانی كارۆموگناتیسی و كارۆكیمیا ، سەرووکاری ھەبوو چرای بۆنزنی دروست کرد ، فارادای لە نزیک لەندەن لە دایک بووە بنەمالەکەی ھەژار بوون و ئەویش ناچار بوو بخوێنێ بۆ خۆی ، لە تەمەنی 14 ساڵیدا لە فرۆشگایەکی کتێبدا خەریکی فێربوونی کار بوو لە ماوەی 7 ساڵ مانەوەی لەو شوێنە کۆمەلێک کتێبی خوێندەوە کە ھەر ئەو کارە ھۆگریەکەی بە فێر بوونی زانست زیاتر کرد ، (داوی) ناوێک ھەبوو کە نوسەرێکی ناودار بوو ، دوای ئەوەی فارادای نمونەیەک لە نوسراوەکانی خۆی نارد بۆ داوی ئیتر داوی وەکو یاریدەدەر لای خۆی دایمەزراند ، لەو سەردەمە فارادای کەسێکی ناسراو نەبوو . فارادای بواری موگناتیسی دۆزیەوە لەسەر توڵێک کە تەزوی کارەبای پێدا تێپەڕ دەبێت بەمەش بنەمایەکی دانا بۆ کارۆموگناتیسی. ھەروەھا یاسای شیتەڵکردنی کارەبای دانا. وە ھەروەک دەڵێ موگناتیس کار لە تیشیکی ڕووناکی ئەکات وە بنەمایەکی دانا بۆ پێکەوە بەستنی ئەم دوو دیاردەیە. لە دوای داھێنانی ئامێری کارۆموگناتیسی وە ئەمەش سەرەتایەک بوو بۆ تەکنەلۆجیا. وە یەکەم کەس بوو کە کارەبای بەکارھێنا بۆ تەکنەلۆجیا. وە فارادای یەکەم کەس بوو کە بەنزینی دۆزیەوە وە لێکۆڵینەوەی لە ھایدراتی گاز کرد وە ئامێری سوتاندنی بەنزین دانا وە یەکەم کەسیش بوو وشەی کاسۆد و ئانۆدی بەکارھێنا.سەرەڕای ئەوەی فارادای ماتماتیکی نەخویند تەنھا کەمێ نەبێت بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەیەکێک لە گەورەترین زاناکانی مێژوو دادەنرێت. وە لە سیستەمی یەکە نێودەوڵەتیەکان یەکەی فارادای ھەیە وە ھەروەھا نەگۆڕی فارادایش ھەیە کە یەکسانە 96,485 کولمب کە بارگەیەکی مۆڵی یەکە ئەلیکترۆنەکان. ھەروەھا یاسایەکیشی دانا بەناوی یاسای فارادای .
 
[[پۆل:فیزیکزانانی تاقیکاری]]
فارادای ھاوسەرگیری کرد لەگەڵ سارە بێرنارد لە ساڵی 1821 , فارادای کەسێکی باش و ڕۆشنبیربوو. وە ئامادەبوویەکی خۆشەویست بوو لە ھەمان کاتدا کەسێکی خاکی بوو گرینگی بە ناوبانگ و سامان و پلە نەئەدا. پلەی سەرۆکی زانکۆی شاھانەی بەریتانیای ڕەتکردەوە وە ژیانێکی ھاوسەرگیری خۆشی ھەبوو , بەڵام ھیچ مناڵێکی نەبوو.
[[پۆل:ئەندامانی ئەنجومەنی پاشایەتی]]
 
[[پۆل:کیمیازانانی ئینگلیز]]
 
[[پۆل:فیزیکزانانی ئینگلیز]]
 
[[پۆل:مردووانی ١٨٦٧]]
یەکەم تاقیکردنەوە کە ئەنجامی دا لە کیمیادا کاتیک یاریدەری ھمفری داڤی بوو . فارادی ھەستا بە توێژینەوەیەکی تایبەت لەسەر کلۆرین . دوو لە کلۆریدی کاربۆنی دۆزیەوە . وە ھەستا بە تاقیکردنەوە لەسەر دیاردەی بڵاوبونەوەی گاز , یەکەم کەس تۆماری کرد (جۆن داڵتۆن) وە یەکەم کەسیش گرینگی فیزیای ئەم دیاردەیەی بۆ دەرکەوت ( تۆماس گراھام و جۆزێف لوسمدت) بوو. وە سەرکەوتوبو لە گۆرێنی ھەندێ گاز بۆ شل . وە کاری کرد لە جۆراو جۆری ئاوێنە بۆ ھەندێ مەبەستی بینین . وە ئەو نمونەیەشی کە فارادای پێ ھەستا لە شوشەی قورس دابوو دوای ئەوە بووە جێ بایەخێکی گەورەی مێژوی کە فارادای بەکاری ھێنا بۆ زانینی جیاوازی نێوان ڕووناکی و موگناتیس وە ھەروەھا ئەو یەکەم شتە کە موگناتیس کێشی ناکات بۆ خۆی. وە فارادای ھەوڵی دا بنەمایەکی زانستی دابنێت بۆ زانستی کیمیا. وە فارادای ژوری سوتاندنی بەنزینی دروستکرد کە سەرچاوەی گەرمیە. وە فارادای لەمیانەی لێکۆڵینەوە لە زانستی کیمیا توانیتی ماددەی وەک بەنزین وە ژمارەی ئۆکسیدی Oxidation Numbers دۆزیەوە وە ھەندێ گازی گۆڕی بۆ شل. لەساڵی 1820 فارادای پێکھاتەی کاربۆن و کلۆرینی دۆزیەوە C2Cl6 و C2Cl4 وە چەندین توێژینەوەی بڵاوکردەوە دوای چەند ساڵێ . وە پێکھاتەی کیمیای گازی کلۆرین - ھایدرات دۆزیەوە کە مامۆستاکەی ھیمفری لە 1810 دۆزیەوە. فارادای یەکەم کەسبوو کە ئەو دیاردەیی دۆزیەوە کە ئەمڕۆ پێدەڵێن تەنە کانزایەکانی نانۆ . وە تاقیکردنەوەکانی فارادای بووە ھۆی دۆزینەوەی ئەلیکترۆن.
[[پۆل:لەدایکبووانی ١٧٩١]]
 
{{کورت}}
تاقیکردنەوەی فارادای بۆ شیتەڵکردنی کارەبا:
 
زانا فارادای ھەستا بە شیتەڵکردنی کارەبا بۆ پێکھاتەی گۆگرداتی مس (Cu2So4) ھەستا بەدانای ئەم گیراوەیە لە گڵاسێکی شوشەی دانا وە دوو توڵی جەمسەرگیری کارەبای (موجەب + و سالب - ) تێبنی ئەمانەی کرد:
 
• نیشتنی گەردەکانی مس لە بەشە سالبەکە(-)
• نیشتنی کەردەکانی گۆگردات لە بەشە موجەبەکە (+)
• نەمانی ڕەنگی شینی گیراوەکە
• وە گۆڕا بۆ نیمچە سور
 
فارادای بۆی دەرکەوت گەرد بارگەی کارەبای سالب و موجەبی تێدایە کە ڕێکخراون بەپێ بارگەکەی لە تەزوی کەرەباکەدا . بۆیە بیردۆزی داڵتۆنی ڕەتکردەوە کە دەڵێ گەرد گۆیەکە و بارگەی کارەبای تێدایە .
 
سەرەڕای ئەوەی لە ماتماتیک لاواز بوو . بەڵام وەک تاقیکارێکی فیزیای کەس لەو زیرەکتر نەبوو. ئەوەی کە فارادای پێ ئەناسرێتەوە کارەکانێتی لە یواری کارەبا و موگناتیس . لە ساڵی 1821 ز دوای ئەوەی کیمیا زانی دانیمارکی ، ئۆرستد ئەلیکترۆموگناتیسی دۆزیەوە داوی و ویلیام و ھید و لاستۆن ھەوڵیان دا مەکینەیەکی کارەبای دروست کەن ، بەڵام نەیانتوانی فارادای دوای قسە کردن لەگەڵیان بریاری دا کە دوو کەرەستەکە بەرھەم بێنێت کە ناوی نا بوو سوری ئەلیکترۆگوناتیسی ، فارادای لە تاقی کردنەوەیەکی نا یاسایدا بێ ئەوەی رێز لە داوی و لاستۆن ئاکامی تاقی کردنەوەکانی بڵاو کردەوە کێشمەکێش و دەنگە دەنگی نێوانیان بووە ھۆی ئەوەی فارادای بۆ ماوەی چەند ساڵێ لە لێکۆلینەوەکانی ئەلیکترۆموگناتیسی دەست ھەلگرێ ، دوای 10 ساڵ لە سالی 1831 ز ھەندێ تاقی کردنەوەی ترە دەست پێ کرد کە بوە ھۆی دۆزینەوەی توڕدانی كارۆموگناتیسی. لەوە تێ گەشت ئەگەر موگناتیسێک بە ناو وایەرێکی بازنەیدا تێپەر بکات ، رەوتێکی کارەبای لە وایەرەکە دا دروست دەبێ ھۆکارەکانی پیشان دا کە رەوتی کارەبای موگناتیسمی پێک ھێناوە. دوای ئەوە فارادا توانی دینەمۆ و شێوازی کۆنی مۆلیدە کارەبایەکان دروست بکات بە سوود وەرگرتنە لە تاقی کردنەوەکەی به‌و جۆره‌ فارادای یه‌كهم مۆلیده‌ی له‌ مێژوودا دروست كرد ، فارادای ئەوەی وت کە ھێزی كارۆموگناتیسی لە دەوری وایەرەکاندا ھەیە بەلام ئەو کارەی لەسەر ئەو پرۆژیە ئەنجام نەدا. لە ساڵی 1839 زنجیرەی تاقیکردنەوەکانی تەواوکرد بەمەبەستی بەدی ھێنانی بنەما سروشتیەکانی کارەبا . وە پاتری (کارەبا جوڵا و جێگیر) بەکارھێنا بۆ دروستکردنی دیاردەی کاۆموگناتیسی و شیتەڵکردنی کارۆموگناتیسی و کارۆموگناتیس ..ھتد . بۆی دەرکەوت بەپێچەوانەی ئەو ڕایانەی ئەوکات کە ئەیان وت تیۆری تەزوو کە دەڵێ چەندان بەش و جۆری ھەیە شتێکی خەیاڵیە . لەبەرانبەر ئەوە فارادای وای دانا کە تەزویەکی کارەبای ھەیە ئەبێتە ھۆی ئەم دیاردەیە . لە کۆتای ژیانی دا وای دانا کە ھێزی کارۆموگناتیسی درێژ دەبێتەوە بۆ ئەو بوارە بەتاڵەی دەوری بەڵام زاناکانی ھاوڕێ ئەم بیرۆکەیان ڕەتکردەوە وە فارادای زۆرنەژیا تا دروستی ئەو ئەگەر بزانێ که‌ دای ناوە .
 
 
 
 
فارادای سەرەتا مامۆستای کیمیای بوو لە پەیمانگای شاھانە. وە ئەو کەسەی یلرمەتی دا و ئامۆژگاری کرد (جۆن مادجاک) بوو کە ھەر ئەویش بوو ئەو پۆستەی لە پەیمانگای شاھانەدانا . وە بوو بە ئەندامی کۆمەڵەی گەردونزانی لە 1824 . وە بوو بە بەڕێوبەری کارگەیە لە 1825 . وە سەرپەرشتی زۆرێک لەو پڕۆژەی تایبەت و گشتی کردوە . وە ئەم کارانە زیاتر لێکۆڵینەوە بوو لە تەقینەوەی کانە خەڵوزەکان وە لەبەر ئەوەی خۆی بینەری ئەو تەقینەوانە بوو لە ساڵی 1846 لەگەڵ چارلز لیل ڕاپۆرتێکی درێژیان پێشکەش کرد لەسەر تەقینەوەیەکی مەترسیدار لە کانێکی خەڵوزلە دێرھام کە بوە ھۆی کوشتنی 95 کرێکار . ڕاپۆرتەکە بە وردی باسی تەقینەوەکی کرد و شیکردەوە وە زانیتی کە خۆڵو تۆزی خەڵوزەکە بۆتە ھۆی ئەم کارەساتە بەڵام ڕاپۆرتەکەیان پشتگوێخست تا دوای 67 ساڵ جارێتر کانی سینجنید لە 1913 تەقینەوەیەکی تربوو . وە فارادای زۆر چالاک بوو لەبارەی ژینگەوە ھەستا بەلێکۆڵینەوە لە لە پیسبوون بەھۆی پیشەسازیە وە پیسبونی ھەوا لە گارگای دراوی شاھانە . زۆر گرینگیشی بە خوێندن ئەدا وە دەرسی وتەوە لە پەیمانگای شاھانە لە 1854-1862.
 
 
 
لە ساڵی 1832 له‌ زانکۆی ئۆکسفۆرد بڕوانامەی دکتورای پێدرا لە یاسای شتۆستانی . لەمیانەی ژیانی ڕەتیکردوە ناسناوی خانەدانی پێبدرێت وە دوجاریش ڕەتی کردەوە ببێتە سەرۆکی پەیمانگای شاھانە. وە لە 1838 وەک ئەندامێکی ئەکادیمی زانکۆی شاھانە دانرا وە یەکێکش بوو لەو 8 ئەندامە بێگانەیەی ئەکادیمیای فەڕەنسی بۆ زانست لە 1844 . وە لە 1848 وەک ڕێزیک شازادەی کۆنسۆرت (prince consort) خانویەکی پێدا بە خۆڕای لە مستر ھاوسۆن گۆڕەپانی ھامبتۆن و بەبێ ھیچ باجێ وە خانوی ھاوسۆن دواتر ناونرا بە خانوی فارادای وە ئێستا ژمارە 37 لە شەقامی گۆڕه‌پانی ھامبتۆن ئەویش ئەو شوێنە بوو کە بە فارادای درا لە 1848 .
 
فارادای لە خانوەکەی لە گۆڕپانی ھامبتۆن لە 25 مانگی 8 دا و له‌ ساڵی 1867 و لە تەمەنی 75 ساڵیدا كۆچی دوای كرد . پێش مردنی توشی حاڵەتێکی دەرونی قورس بوو بەھۆی ھیلاکبونی مێشکی بەم جۆرە چیرۆکی ئەم پیاوە مەزنەی مێژوو کۆتای ھات و ئێستاش ده‌دره‌وشێته‌وه‌ .
 
نوسينى : Gauss Maxwell
 
سه‌رچاوه‌: زانستی هه‌ساره‌ی شه‌شه‌م