فەزای گشتی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٢:
بەشیوەیەکی ئاسایی فەزای گشتی، بەو فەزایانەی پێناسە کراون کە هەموو شارمەندان و هاووڵاتیان بە ئازادیی(و لەڕووی یاساییەوە) دەتوانن دەستیان پێ ڕابگا، فەزای گشتیی شار تەنیا لە شەقامان پێک نەهاتووە، بەڵکوو [[پلازا]](گۆڕەپانی گشتیی شارPlaza) و مەیدانانیش لەخۆ دەگرێ. هەروەها فەزای ژوورەوەی بیناکان وەک کتێبخانە و هۆڵە گشتییەکانی شاریش دەگرێتەوە.
 
فەزای گشتیی لە نێوان فەزا تایبەتەکانی ماڵەوە و کار هەڵکەوتووە و وەها فەزاگەلێ بەگشتی وەک فەزای دیمۆکراتیکی کۆبوونەوە و بەشداری سیاسی دەردەکەون، لەوێ دەرێیە گروپگەلی لەپەراوێز خراو دەتوانن داوای مافی ڕەوای خۆیان بکەن. بەکارهێنانی وەها فەزاگەلێ بۆ ناڕەزایی دەربڕینی سیاسی، مانۆر و مانگرتن جەخت کردنە لەسەر ڕۆڵی سیاسیی ئەوان. لە ڕەوڕەوەی میژوودا، ئاشکرایە بەگشتی بزووتنەوەگەلی شۆڕشگێڕانە، لە شەقامەکان ڕوویان داوە و ئەم فەزا گشتییە ڕەنگە ببێتە مەیدانی مڵملانێی نێوان دەوڵەت و یاسا و ئەو کەسانەی کە لە دووی سەپاندنی تەکووزییەکی نوێی کۆمەڵایەتییەوەن. نموونەیەکی ئەمە [[لێژیۆنە دەرەکییەکانی فەڕەنسا]] لە شۆڕشەکانی فەڕەنسای سەدەی نۆزدەهەمن کە لە شەقامەکانی پاریس ڕۆڵیان گێڕا، هەروەها ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەم دواییانەی نێوان ناڕەزایانی [[بزووتنەوەی دژە [[جیهانگیری]]]] و پۆلیسی دژەئاژاوە لە [[سیاتل]] لەم تاقمەن.
 
== سەرچاوە ==