ڤەندالیزم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ٤:
لە ڕوانگەی زاراوەییەوە، ڤەندالیزم لە زمانی ئینگلیزیی ئاماژە بە لەناوبردنی بە ئەنقەستی دارایی و شوێنە گشتییەکان لە ئاستی شار دەکا و هەر چەشنە هەڵسوکەوتێکی وێرانکارانە، ناژیاری، بێ کولتوری و بێ بەزەییانەی لە [[فەزای گشتی]] شار لەخۆ دەگرێ(وەک: شکاندنی ژوورۆچکەی تەلەفونی گشتی، شکاندنی شووشەی پەنجەرەکان، نووسینی دروشم لەسەر دیوارەکانی شار و ...).
 
== ئیتیمۆلۆژی: ==
ئەم وشە لە ڕوانگەی ڕەچەڵەکناسییەوە لە وشەی [[ڤەندال]] گیراوە. ڤەندالەکان ناوی خێڵ و ئیتنیکێک لە دەستەی جێرمەنەکان بوون کە بە شەڕخوازی، دڵڕەقی و هێرشکاری بەناوبانگ بوون و سڵیان لە وێرانکاری و کوشتوبڕی ناوچە و خەڵکانی دەوروبەری خۆیان نەدەکرد. ئەم ڕوحی وێرانکاری و شەرئەنگێزی ڤەندالەکان بووەتە هۆی ئەوەی کە لە بابەتە پاتۆلۆجییەکان هەر چەشنە هەڵسوکەوتی دزێو و تاوانکارانە کە دەبێتە هۆی وێرانکاری نەزانانە و بەئەنقەستی دارایی و شوێنە گشتییەکان و هەروەها دژایەتیی و لەناوبردنی ئاسەواری هونەری و ژیاری، بە ناوی ڤەندالیزم لە قەڵەم بدەن. شایانی باسە بەو کەسەی کاری ڤەندالیستی دەکا دەڵێن: "ڤەندال".
 
== هۆکارەکان: ==
توێژینەوە دەروونناسی و پەروەردەییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ڤەندالیزم پتر ڕەچەڵەکی دەرەکیی هەیە و لە بارودۆخی ژینگە سەرچاوە دەگرێ و بارودۆخی کۆمەڵایەتیی شارەکان وەک ئاستی داهات، ئاسانکاری ڕاژەیی و بژیوی ژیان، بێبەشبوونی چینایەتی، ڕەوکردن لە گوندەوە بۆ شار و ... ئەگەری ڕوودانی ئاکاری ڤەندالی پتر دەکەن. هۆکارەکانی ڕوودانی ڤەندالیزم کۆمەڵێکی لێک ئاڵاو لە هۆکارە کولتوری و کۆمەڵایەتییەکانن. لە کۆمەڵگە کێشەی بێکاری، دابین نەکردنی ئاسانکاری بۆ کاتی پشوو و بەتاڵ نەبوونەوەی هەست و بزوێنەرە ڕوحییەکانی میرمنداڵان گرنگترینی ئەوانن. ڤەندالیزم یاخیبوون و شۆڕشێکە کە هۆکاری تایبەتی خۆی هەیە. بۆ پێشگرتن لەم کێشە، ئێمە دەبێ بەرانبەر بە کەمتەرخەمی کۆمەڵایەتیی، گۆشەگیری و دابڕانی کۆمەڵایەتیی و لەناوچوونی بەها کۆمەڵایەتییەکانی جیرانەتی و بنەماڵەیی ڕاوەستینەوە.
 
== جۆرەکانی ڤەندالیزم: ==
بەگشتی دەتوانین جۆرەکانی ڤەندالیزم بەم شێوە پۆلین بکەین:
ھێڵی ١٧:
* ڤەندالیزمی ئاسایش: خستنە مەترسیی تەکووزی و ئاسایشی گشتیی.
 
== سەرچاوەکان: ==
 
Cowan, Robert(2007), The dictionary of Urbanism. London; Streetwise press.