بەوەرز: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب + فسۆس
وا بزانم فسۆس دەبێتە جۆرێکی تایبەتی بەوەرز: skunk
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Mustela nivalis -British Wildlife Centre-4.jpg|وێنۆک|بەوەرز]]
 
'''بەوەرز''' یان '''فسۆس''' '''مشکەخۆرە''' (ناوی زانستی: ''mustela nivalis'') گیانەورێکی بچوکی [[شیردەر]] و گۆشتخۆرە لاشەیەکی درێژکۆلە و دەستو پێ بچوکە، چڕنوکی ھەیە و توانای ھەڵبەزین و دابەزینی بۆ سەردرخت و شوێنە بەرزەکان ھەیە، ملی درێژکۆلە و دەمی بەرز و پڕ مووە (سمێڵ)، جۆرەکانی بەوەرز ١٢- ٤٥ سم درێژن. گوێی کورت و خڕ و کەوانەیە، ڕەنگی مووی پشتی قاوەیی سورباوە، ژێر مل و سکی سپیە، ھەندێکیان خۆڵە مێشیە، کلکی توکنە و لە کلکی سمۆرە بجوکتر و کورتترە و کۆتاییەکەی ڕەشە، فەروی ھەندیکیان بە زستانان بە تەواوی سپی دەبێت بە تایبەت ئەو جۆرانەی کە لە شوێنە کوێستان و بەفراویەکان دەژین، (ڕەنگەکان بەپێ شوێن و ژینگە گۆڕانکاری بەسەر دێت) واتە ئەوەی سەروە سیفەتی بەوەرزی کوردستانە بۆیە ڕەنگەکان لە وڵاتانی تر جیاوازن.
 
بەوەرز لە خێزانی موستیلایە کە چەندین جۆرن بە پێی پۆلێنکردنی شارەزایانی بواری گیانەوەر نزیکەی ٥٧ جۆر ھەیە لەسەر زەوی (سمۆرە و بۆنکە و چالەکە و تا سەگڵاویش) دەگرێتەوە، بەوەرز لە ھەمویان بچوکترە، کەسیفەتەکانیم لەسەروە باس کردوە، ھەشیانە گەوەرەیە نزیکەی یەک مەتر درێژەو، نزیکەی ٢٠کگم قورسە، لەزۆربەی ولاتانی جیھان ھەیە، ئاسیا، ئەوروپا، ئەمریکای باکور، باکوری ئەفریکا، ھەروەھا لەکوردستان ھەیە، تەنیا لە ئوسترالیاو تەوەری باشور دا نیە.