دەروونبرینداری (تراوما): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٢٢١:
 
== کاردانەوەی لە سەر توش‌بووەکان ==
 
كارتێكردنه‌كانی ده‌روونبرینداری كارگێری قه‌به‌ی هه‌یه‌ به‌ سه‌ر ژیانی توش‌بووان. خه‌لكانی ده‌روونبریندار زۆرجار ئه‌مبه‌روئه‌وبه‌ركێ ده‌كه‌ن له‌ نێوان دووركه‌وتنه‌وه له‌ ياده‌وه‌ریه‌ ده‌روونبریندارێكه‌ وئه‌نجامه‌كانی (تا ڕاده‌ی تاسان يان شیبوونه‌وه‌)‌ له‌لايه‌ك، و له‌ناكاو كه‌وتنه‌ به‌ر گورژمی ياده‌وه‌ریه‌كان (گه‌ڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌رێكان Flashback) له‌ لايه‌كی تره‌وه‌. ئه‌و يادوه‌ريانه‌ به‌ هۆی وێنه‌یه‌ك، هه‌ستێك، بۆنێك به‌بیردێنه‌وه‌ يان به‌ هۆی چه‌ند فاكته‌رێكی تايبه‌ت (هانده‌ر Trigger) كه‌ ده‌بنه‌ هۆی هه‌ستی ترس، هه‌رچه‌نده‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ په‌يوه‌ندیان نه‌بێت به‌ ڕووداوكه‌وه‌.
ته‌نانه‌ت ڕه‌نگه‌ هه‌ندێكیان يارمه‌تی پزشكی پێویست ڕه‌دبكه‌نه‌وه‌‌، چونكه‌ توش‌بووان ئه‌مه‌ به‌ شێواندنی ژيانی ڕۆژانه‌یان ده‌زانن و گوێ‌ناده‌نه‌ ڕه‌وشه‌كه‌ وه‌ك هه‌ر نه‌بوبێت وابێت (حاشاكردن) و پێشنیازی ڕه‌وشی ئاسایی به‌ خويان ده‌كه‌ن. چه‌ند سالێك ئه‌مه‌ زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر ڕه‌فتاری بێ هوشی و به‌ شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی ڕادێت له‌ سه‌ر ئه‌م ده‌مامكه‌ی پاراستنه‌ له‌ پێناو خۆلادان له‌ ده‌رونبریندارێكه‌. ته‌نگ‌وچه‌ڵه‌مه‌یه‌كی تر بۆ نه‌خۆشه‌كان ئه‌و هه‌سته‌يه‌ كه‌ گيرۆده‌ی‌ ڕۆڵی ژيانيانن كه‌ له‌ ژينگه‌كه‌يان ده‌وردراوه‌.
هه‌رچه‌نده‌ كارتێكردنی ڕوداوه‌ ده‌روونبریندارێكه‌ به‌ شێوه‌يه‌كی به‌ هێز بوو بێت و بيره‌وه‌ریه‌كی به‌رده‌وام به‌جێ‌ده‌هێڵێت ڕه‌نگه‌ كه‌سه‌ توش‌بۆكه‌ نه‌ له‌كاتی ڕوداوه‌كه‌ و نه‌ له‌ پاشان هه‌ستی پێ نه‌كات. هه‌روه‌ها ڕه‌نگه‌ ڕوداوه‌كه‌ به‌ به‌رده‌وامی يان بۆ ماوه‌يه‌كی درێژ به‌ ته‌واوی له‌ ياد بچێته‌وه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی گرنگی بداته‌ نه‌ به‌ نه‌خۆشێكه‌ و نه‌ به‌ برينێكانی ده‌رونی.
 
== ده‌روونبرینداری تایبەت ==