پیرەمێرد: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

[وەشانی تاوتوێ نەکراو][وەشانی تاوتوێ نەکراو]
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بNo edit summary
ھێڵی ٤٥:
پیرەمێرد بەم ناز و نیعمەتەوە و بە چاودێریی و خۆشەویستییەوە پەروەردە کرا، تا تەمەنی گەیشتە حەوت ساڵان، ئەوسا ئیتر بردیانە حوجرەی مەلا حسێن گۆچە، ھەتا خوێندنی تەواو کرد لەوێ مایەوە، ئینجا سمایلنامە و چەند کتێبێکی تری وردیلەی خوێند.
 
ڕۆژێک تۆفیقی تەمەن ھەشت نۆ ساڵان لەگەڵ مامۆستاکەیدا لەسەر شیعرێکی ([[حافز]])ی [[شیراز]]یی تێکدەچن، چونکە پیرەمێرد خۆی بە خاوەن [[ماف]] دەزانێ، نایەوێت لە قسەی خۆی پاشگەز ببێتەوە و داوای لێبوردن لە مامۆستاکەی بکات، ناچار حەسەن ئەفەندی مامی لەو حوجرەیە گواستییەوە و بردی بۆ حوجرەی مەلا سەعیدی زڵزڵەیی،<ref>دیوانی پیرەمێرد، کۆکردنەوەو ساغکردنەوەو بەراوردکردن و ئامادەکردن و پەراوێز بۆ نووسین: فایەق ھۆشیار، مستەفا ساڵح کەریم، ئەحمەد زرنگ مستەفا، محمد نوری تۆفیق، محمد ئەحمد محمد، لا ١٠11.</ref> کە ئەیباتە ئەوێ، حەسەن ئەفەندیی ئەڵێ: "تۆفیق ئومێد ئەکەم دەم و نەفەسی ئەم زاتە پاکە بتکا بە شاعیرێکی وەکو من." بەمەدا دەردەکەوێت کە حەسەن ئەفەندی مامیشی ھەر شاعیر بووە، ھەرچەندە بەداخەوە کە ئێمە ھەتا ئێستا ھیچ شیعرێکی ئەومان دەست نەکەوتوە.<ref>دیوانی پیرەمێردی نەمر، محەمەد ڕەسوڵا ھاوار، چاپی یەکەم، چاپخانەی شڤان، سلێمانی ٢٠٠٧ لا ١٧.</ref> لەم حوجرەیەدا سەرەتایی بەھرەی [[شیعر]] وتنی تێدا دەرکەوت، خوویدایە خوێندنەوەی ئەدەبیات و [[شیعر]] و سەرگوزشتەی ئەدیبان و شاعیران، لەسەر دابونەریتی کوردەواریی و بەپێی ئەوەی کە لە بنەماڵەیەکی عەشایەردا [[چاو]]ی ھەڵھێنابوو، ئارەزووی سوارچاکی و تفەنگچێتی پەیدا کرد، شۆرەتی سوارچاکیی پیرەمێرد بەناوبانگ بوو، وەک مامۆستا سەجادی دەیگێڕێتەوە، لەشاخی ھەڕووتە، کە پیادە بە ئاستەم پێیدا سەردەکەوێت، ئەم بەتا و لەسەردا ئەسپی ھێناوەتە خوارەوە، بەسەر پردی قەشان و تەپادا بەغار پەڕیوەتەوە. لە دوای ئەوەی کە ئیتر بەرەبەرە لە خوێندنەکەشی پێشکەوت، واپێویستبوو لەسەر فەقێیەتی دەوام بکات.<ref>دیوانی پیرەمێرد، کۆکردنەوەو ساغکردنەوەو بەراوردکردن و ئامادەکردن و پەراوێز بۆ نووسین: فایەق ھۆشیار، مستەفا ساڵح کەریم، ئەحمەد زرنگ مستەفا، محمد نوری تۆفیق، محمد ئەحمد محمد، لا١٠.</ref>
 
لە سەرەتاوە لە [[مزگەوت]]ەکەی باپیری کە ئێستاش ماوە (مزگەوتی ھەمزاغا)، کە نزیک ماڵی خۆیان بووە و لە نزیک باخێک بووە پێیان وتووە باخی پوورە بەگی، کە لە گەڕەکی [[گۆیژە]]یە و چاپخانەکەی پیرەمێرد لە نزیک ئەو مزگەوتەیە،<ref>دیوانی پیرەمێردی نەمر، محەمەد ڕەسوڵا ھاوار، چاپی یەکەم، چاپخانەی شڤان، سلێمانی ٢٠٠٧ لا ١٨.</ref> لای مەلا مەحموود دەرسی [[عەرەبی]] دەخوێنێت، لە خوێندنی [[عەرەبی]]دا دەچێتە پێشەوە و دەست ئەکا بەخوێندنی (سیوتی)، بە دوای خوێندندا وەک ھەر فەقێیەکی ئەو سەردەمە لە شار و و جێگەی خۆی دوور دەکەوێتەوە، بەپێی ئەو عادەتەی، کە لە کام مزگەوتدا مامۆستای چاک بووبێ فەقێکان ڕوویان تێکردووە، وەکو چۆن مامۆستایانی ئێستا ھەر یەکەی لە بوارێکدا شارەزایی پەیدادەکەن و وانە دەڵێنەوە، مامۆستایانی ئەوساش ھەر مەلایەی لە بوارێکی تایبەتدا شارەزایی پەیدا دەکرد، پیرەمێردیش ھەروەکو [[حاجی قادری کۆیی]] و [[نالی]] و [[مەحوی]] و [[مەولەوی]] و [[زێوەر]]، مزگەوتا و مزگەوت و شار بە شار گەڕاوە و لە ھەر شوێنێک ماوەیەک ماوەتەوە،<ref>دیوانی پیرەمێردی نەمر، محەمەد ڕەسوڵا ھاوار، چاپی یەکەم، چاپخانەی شڤان، سلێمانی ٢٠٠٧ لا ١٨.</ref> دەگاتە مزگەوتەکانی شاری [[بانە]] لە [[ڕۆژهەڵاتی کوردستان]] و ماوەیەک لەوێ ماوەتەوە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ [[سلێمانی]].<ref>پیرەمێرد و پێداچوونەوەیەکی ژیان و بەرھەمەکانی، کۆکردنەوەو لێکۆڵینەوەی: ئومێد ئاشنا، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، بەرگی یەکەم، چاپی یەکەم، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، ھەولێر، ٢٠٠١ لا٤٩.</ref> بەڵام پێش ئەوەی تەواوی بکات، دەستی لە خوێندن ھەڵگرت و ڕوویکردە ژیانی ڕۆژانەی ئەم دنیایە.<ref>١دیوانی پیرەمێرد، کۆکردنەوەو ساغکردنەوەو بەراوردکردن و ئامادەکردن و پەراوێز بۆ نووسین: فایەق ھۆشیار، مستەفا ساڵح کەریم، ئەحمەد زرنگ مستەفا، محمد نوری تۆفیق، محمد ئەحمد محمد، لا ١٠.</ref> لەو سەردەمەشدا ھەر کەسێک خوێندنی مەلایەتی تەواو بکردایە و مەلایەتی بکردایە، ئەوە دەبوو بە مەلا، بەڵام گەر وازی لێبھێنایە پێیان دەوت (میرزا)، بەو پێیەی پیرەمێردیش وازی لە خوێندنەکەی ھێنا، بوو بە میرزا.