٦٬٤٩٦
دەستکاری
ب (بۆت: پۆلی ھاوپلە (٢٢): + پۆل:لەدایکبووانی ١٨٥٧) |
ئاسۆ (لێدوان | بەشدارییەکان) (+خاوێنکردن) |
||
{{خاوێنکردن}}
'''فردینان دێ سوسور''' (بە [[فەڕەنسی]]: Ferdinand de Saussure) ١٧ی نوامبەری ساڵی ١٨٥٧ لە شاری [[ژنێڤ]] سەر بە وڵاتی [[سویس]] لە بنەماڵەیێکی توکمەی بە ناوبانگ، خونچەی تەمەنی دەپشکوێ. بنەماڵەکەی کۆچبەرێکی فەرەنسی بوون کە لە سوییس دەژیان. بەناوبانگی بنەماڵەی فردینان بە ھۆی کاری زانستیەوە بوو . «سوسور» لەگەڵ «[[ئێمیل دورکایم|دورکایم]] » و « [[سیگمۆند فرۆید|فرۆید]] » ھاوتەمەن و ھاوچەرخ بوو. بەڵام پێی ناچێ کە لەگەڵ ئەم دوو کەسایەتییەدا دانووستاندنی بیری و زانستی ھەبووبێ. «فردینان» پاش ناکامی لە دەرسی «فیزیک و شیمی» لە ساڵی ١٨٧٥ بەرەو زانکۆی « لایپزیک » بۆ خوێندنی وانەی زمان دەکەوێتە ڕێ.
ماوەی ھەژدە مانگ لەم بوارەدا خۆی ماندوو دەکا. لە تەمەنی ٢١ ساڵی دا، لە سەر «سیستەمی سەرەتایی و دەنگەکان لە زمانە ھێند و ئورووپاییەکاندا» تێزی ئاکادیمی بڵاو دەکاتەوە.
«ئێمیل بنوەنێست» زمانەوانی بەناوبانگی فەڕەنسی لەم بارەوە دەڵێ: « ئەم بەرھەمە، رووناکیێکە بۆ داھاتووی «سوسور» لە سەر چۆنایەتی نیشانە پێوەندیدارەکانی زمان».
|