ئەکادیمیای کوردی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٩:
بۆ جێبەجێ کردنی بەرنامە و کارە سەرەکییەکانی ئەکادیمیا، ئەنجومەنی ئەکادیمیا چەند لیژنەیەکی تایبەتی دروستکردووە لە کەسانی پسپۆر و شارەزا لە ھەموو شێوەزارە جیاوازەکانی زمانی کوردی، کە دەبێ ئەندامێکی کارای ئەکادیمیا سەرپەرشتی ئەم لیژنانە بکات:
* لیژنەی زاراوە: یەکێکە لە لیژنە سەرەکییەکانی ئەکادیمیا، کاری سەرەکی دۆزینەوە و داھێنانی زاراوەگەلی ڕەسەنی کوردییە لە ھەموو بوارە جیاجیایەکاندا
* لیژنەی فەرھەنگ: تایبەتە بە دەرکردن و ئامادەکردنی فەرھەنگی تایبەت لە بواری دیالێکتەشێوەزارە جیاوازاەکانی زمانی کوردی، تا ئێستا فەرھەنگی (کرمانجی سەروو ـ کرمانجی خواروو) و فەرھەنگی (ھەورامی ـ سۆرانی) بڵاوکراونەتەوە، جگە لە بڵاوکردنەوەی دەیان فەرھەنگی تایبەتمەندی دوو زمانە و سێزمانە لە ھەموو بوارە جیاوازەکانی لێکۆڵینەوەی کوردی.
* لیژنەی مێژوو: ئەرکی نووسینەوەی سەرلەبەری مێژووی کوردییە بە میتۆدێکی ئەکادیمی.
* لیژنەی گۆڤار: تایبەتە بە دەرکردنی گۆڤارێکی وەرزی زانستیی ئەکادیمی کە تا ناوەراستیناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٣، (٢٦) ژمارەی بە زمانی کوردی و عەرەبی لێ بڵاوکراوەتەوە.
* لیژنەی بیبیلۆگرافیا: تایبەتە بە سازکردن و ئامادەکردنی بیبلیۆگارفیا بۆ بوارە جیاوازەکانی لێکۆڵینەوەی کوردی.
* لیژنەی چاپ و بڵاوکردنەوە: ئەرکی بڵاوکردنەوە و بە چاپ گەیاندنی ئەو لێکۆڵینەوە ئەکادیمی و زانستیانەیە کە لە ماددەی چوارەمی قانوونی ئەکادیمیا ئاماژویانئاماژەیان پێکراوە.
* لیژنەی زمان: تایبەتە بە لێکۆڵینەوە تایبەت بە کێشەکانی زمانی کوردی بە ھەموو شێوەزارەکانیەوە.
* لیژنەی دەستنووس و بەڵگەنامە: تایبەتە بە کۆکردنەوەی دەستنووسە کوردییەکان و ئەو بەڵگەنامانەی تایبەتن بە کورد و کوردستان.