تونێل: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد |
ئاسۆ (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary |
||
ھێڵی ١:
'''تونێل''' (بە ئینگلیزی: ''Tunnel'') ڕێگایەکی ژێر زەمینی یاخود ژێر ئاویە کە لە ھەردوو سەریەوە کراوەیە بۆ ھاتوچۆ. بە کونکردن و ھەڵکەندنی خاکی شوێنەکە و پاشان داپۆشینەوەی بەشە بڕاوەکان دروست دەکرێت، بەڵام ئێستا ژمارەیەکی بەرچاو تونێلی بۆری نوقمکراو ھەیە وەک تەکنیکێکی تر.
بەکارھێنانەکانی تونێل زۆرن. زۆربەی جار بۆ پێداڕۆشتنی ئۆتۆمبێل و شەمەندەفەر دروست دەکرێت و ھەندێک جار بۆ پێداڕۆشنی پیادە ڕەو و میترۆ و ھێڵی ئاو و کارەبا و ئینتەرنێت و ئاوەڕۆ دروست دەکرێت. یان بەکاردێت وەک تونێلێکی فرە مەبەست. ھەندێک جار بۆ مەبەستی نھێنی دروست دەکرێت بە تایبەت لە کاتی جەنگەکاندا، یاخود بۆ پاراستنی ھاوڵاتیان لە چەک و شەر دروست دەکرێت، ھەندێک جۆری زۆر تایبەتیشی ھەیە کە بۆ پاراستنی گیانی ئاژەڵی
کێوی دروست دەکرێت لە وڵاتە پێشکەوتوە کاندا.
پێناسەی وشەی تونێل شێوەیەکی بڵاوی ھەیە،بۆ نمونە لە بەریتانیا تونێلی ئۆتۆمبێل بە شەقامێکی ژێر زەمینی ناو دەبرێت کە درێژیەکەی خۆی دە دات لە ١٥٠ م و زیاتر،بەڵام لە ئەمریکا بە )پێکھاتەیەکی ژێر زە مینی(ناودە برێت کە درێژیەکەی لە ٣٢ م زیاترە و تیرە کەی لە ١.٨ مەتر زیاترە.
تەکنەلۆجیا سەرە تاییەکانی تونێل ئەگەڕێتەوە بۆ سەرە تاکانی کانزاکردن و ئەندازیاری سەربازی. لە وڵاتی بەریتانیا تەکنیکێکی تایبەتی ھەڵکەندنی دە ستی کە پێی دە وترا (گڵ ھاویشتن) بە کار دەھات کە تایبەت بوو بە ھەڵکەندنی گڵی بەھێز.
== پشکنینی جیۆتەکنیک ==
پڕۆژە ی تونێل لە سەرە تادا پێویستە پشکنینی زە وی بۆ بکرێت بە کۆکردنەوە ی نمونەی وەرگیراو لە بنە چاڵی قوڵ و تەکنیکە جیاوازە کانی جیۆفیزیک تاکو ببێتە ھۆکارێک بۆ دیاری کردنی جۆری ھەڵکەندن و دروست کردنی تونێلەکە.
ڕە نگە ھەندێک جار پشکنینە سەرە تاییەکان بەس نەبێت بۆ دە رکەوتنی سروشتی بەردە کان و قڵیشی نێوانیان و توانای خۆ گرتنی خۆڵە نەرمەکەی،بۆ زانینی زانیاری وورد پێویستە تونێلی ڕێنیشاندان و کونی ستونی لێبدرێت بۆ دە ست کەوتنی نمونە لە کرۆکی شوێنی کارە کە.
ھەندێک کلیلی جیۆتەکنیکی:
* '''کاتی خۆگرتن:''' بریتیە لەوکاتەی کە خۆڵی تونێلەکە خۆی ئەگرێت بەبێ ھیچ ڕاگرێک،کە ئەمەش ڕێ ئەدات بە ئەندازیار کە تاکو چەندێک ھەڵکەندن بکات، ئەم کاتەش بەپێی جۆری خۆڵەکە ئەگۆرێت و )گڵ و بەرد(خۆگرترە و )لم و قوم(کاتی خۆگرتنی کەمە.
* '''کۆنتڕۆڵی ئاوی ژێر زەوی:''' ئاوی ژێر زە وی خاڵێکی گرنگە لە دروست کردنی تونێل دا چونکە ئەگەر بێت و لیکی ئاوی زۆر بێت ئەوا کاتی خۆگرتن کەم دە کاتەوە و ئەگەری ھەرە سی زۆرتر دە بێت،بۆ کۆنتڕۆڵ کردنیشی پێویستە ئاوە کە دە ربدێت یان بە بۆری ھەوای ساردی پێدا ببرێت تاکو ئاوە کە ئەیبەستێت.
* '''شێوەی تونێل:''' ڕۆڵی سەرەکی ھەیە لە کاتی خۆگرتنی تونێلدا و بەجۆرێک تاکو ڕێژەی )بەرزی/پانی( زیاتر بێت کاتی خۆگرنتی زۆرتر دھبێت و کارە کە ئاسانتر دھبێت.
== بنیادنانی تونێل==
دیاری کردنی ڕێگای دروست کردنی تونێل لەسەر کۆمەڵێک ھۆکار بەندە لەوانە )جۆری خاک، ڕادەی ئاوی ژێر زە وی،درێژی وپانی و تیرە ی تونێل،بەکارھێنانی تونێلەکە و توانای لۆجیستی(..و )بڕین و داپۆشین،کونکردن،بۆری نقوم کردن(لە سێ ڕێگا باوە کانی بنیاتنانی تونێلن.
=== ڕێگاکانی بنیاتنانی تونێل ===
* ''بڕین و داپۆشین:'' بریتیە لە ڕێگایەکی سادە کە تێیدا شوێنەکە بە تەواوی ئەبڕدرێت و پاشان سەقفی بۆ ئەکرێتەوە بە رادە یەک کە بەرگەی ھێزە کانی سەری بگرێت، زیاتر لەو شوێنانە بەکاردێت کە قوڵیەکەی کەمە.
* '''کونکردن:''' ڕێگایەکی ئۆتۆی خێرایە و بە )ئامێری کونکردن( ) Tunnel Boring Machine- TBM (ئەکرێت کە بۆ ھەموو جۆرە خۆڵێک دیزاینێکی تایبەتی ئامێرە کە ھەیە. بەڵام یەکێک لە لایەنە خراپەکانی قورسی گواستنەوە یەتی بۆ شوێنی کار.
* '''بۆری نوقم کردن:''' بریتیە لە کۆمەڵێک بۆری پێکەوە بەستراو و زیاتر بۆ تونێلی ژێر ئاو بەکاردێت، دە برێنە شوێنی کارە کەو دە خرێتە شوێنی تونێلەکەو پێکەوە دەبەسترێنەوە، ئەتوانرێت بە ھاوبەش لەگەڵ ڕێگای بڕین و داپۆشین لە بنیاتنانی تونێلدا بەکاربێت.
* '''تەقینەوە:''' یەکێکە لە ڕێگا گونجاوە کان بۆ لێدانی تونێلی درێژ کاتێک پێکھاتەکەی بەردی بەھێزە، تێیدا بڕگەیەک کوندە کرێت و بە پێی پێویست )مادە ی تەقاندنەوە(ی تێدە کرێت و پاشان خۆڵەکەی دە ردە درێت و بە کۆنکرێت ڕووە کە دائەپۆشرێت.
* '''جیاکەرە وە ی ھایدرۆلیکی:''' بۆ پێکھاتەی بەردی بەھێز گونجاوە، و بە جۆرێک کون دە کرێتە ناو بەردە کەو دوو دە م یان زیاتری ئامێرە ھایدرۆلیکی یەکە دە کرێتە کونەکان و کاردانەوە یەک دروست ئەکات کە بەردە کە دە کاتە پارچەی وردتر و پاشان لا ئەبرێت و کەڤەر دە کریتەوە.
== ڕێگای کاتی ==
بریتیە لە ڕێگایەکی کاتی ئاسنین و بارھەڵگرێک یان دووانی لەسەر جێگیر دە کرێت لە کاتی دروست کردنی تونێلدا بۆ دە ردانی مادە ی زیادە لە ناو تونێلەکەوە بۆ دەرەوە و ھەروەھا گواستنەوەی مادەی پێویست بۆ ناو تونێلەکە، ھەروەھا لە تونێلە گەورەکاندا ھەندێک جار ئەھێڵرێتەوە و دەکرێتە ڕێگای ھەمیشەیی.
==تونێلی دووقات یان تونێلی فرە مەبەست==
بریتیە لەو تونێلانەی کە بۆ زیاد لەمەبەستێک دروست ئەکرێن وە ک )ترافیک،کۆنتڕۆڵی ئاو، گۆڕینی ڕێڕە وی ئاو، شەمەندە فەر،..ھتد(..لە نمونەی ئەم تونێلانە )تونێلی شاژن لە بەریتانیا،تونێلی شێری بەرد لە چین(.
== سەرچاوە ==
* ویکیپیدیا
|