پەیکوڵی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک|بورجی پەیکوڵی '''پەیکوڵی''' کە خەڵکی ناوچەکە '''بتخانە'''یان پێ...»ەوە
 
بNo edit summary
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Paikuli Tower.jpg|وێنۆک|بورجی پەیکوڵی]]
'''پەیکوڵی''' کە خەڵکی ناوچەکە '''بتخانە'''یان پێ وتووە، شوێنەوارێکی سەردەمی [[ساسانیەکان]]ە کە دەکەوێتە نزیکی گوندی بەرکەل لە [[قەزای دەربەندیخان]]ی [[پارێزگای سلێمانی]]. گرنگیی پەیکوڵی لەوەدایە کە بەسەر دیوارەکانیدا نووسراوەی بە ھەر دوو [[زمانی پاڵەویی ئەشکانی]] و [[زمانی پاڵەوی]] ھەبووە و یەکێک لە درێژترین دەقەکانی ئەو زمانانەیە. دیوارە نووسراوەکان چەند بلۆکی بەردین بوون کە ھەندێکیان ون بوون و ئەو بەردانەی کە نووسراوەیان ھەبووە ئێستا لە [[مۆزەخانەی سلێمانی]]دان. لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە تیمێکی [[شوێنەوارناسی]] ئیتالی کاریان لەسەری کردووە.
 
لە وەرگێڕانی نووسراوەکان لە لایەن Ernst Herzfeldەوە وا دەر دەکەوێت کە لە ساڵی ٢٩٣ی زایینیدا، «[[نەرسێ]]» کە دەسەڵاتی پارێزگای ئەرمەنستانی ساسانی بە دەستەوە بووە، شۆڕش دەکات و برازاکای خۆی واتە «وەھرامی سێیەم» کە چەند مانگێک شای ئێران بووە لادەبات خۆی دەبێت بە ٧ەم شاھانشای ساسانی. پەیکوڵی مۆنۆمێنتێک بووە کە لە سەر سنووری ئاسوورستان (بابل) و لەسەر ڕێگای ئەرمەنستان بۆ [[تیسپوونتیسفۆن]]ی پایتەختی ساسانیدا کراوەتەوە.
 
==وێنەکان==