جەنگی جیھانیی یەکەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب Removing Link FA template (handled by wikidata) - The interwiki article is not featured
←‏کۆتایی شەڕ ساڵی ١٩١٨: Fixed typo, Fixed grammar, Added links
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل
ھێڵی ١٩٢:
=== کۆتایی شەڕ ساڵی ١٩١٨ ===
[[پەڕگە:Vickers IWW.jpg|thumb|250px|سەربازە بەریتانیەکان لە بەرەی فەرەنسی ئەلمانی بە فڵچەی فیکرز]]
دەرچوونی ڕووسیا لە شەڕ ھانی ھێزە ئەڵمانیەکانی دا تا سوود لە ٤٠٠ سەربازە وەربگرێت کە لە بەرەی ڕوسی و ناردنیان بۆ شەڕی ئینگلیز و فەڕەنسیەکان، و ئەڵمان توانیان سوپای پێنجەمی بەریتانی تێک بشکێنن لە ئازاری ١٩١٨، و شەرەکانی ھەردوولا زەرەرو زیانێکی گەورەی لە گیان و ساماندا لێکەوتەوە، و نرخی یەک دەقیقە شەڕ لەو ساڵەدا بە بە '''دە ملیۆن دۆلار لە سەعاتێکدا''' خەمڵێنراوە.
 
و ھاوپەیمانان دەستیانکرد بە ئامادەکردنی ھێزەکانیان و ھەڵمەتێکی گەورەیان بردە سەر ئەڵمان و کۆتایی بە شەڕەکە ھێنا، و ناسراوە بە شەری مارنی دووەم لە تەمموزی ١٩١٨، و ڕۆژی ٨ی ئابی ١٩١٨ ڕۆژێکی ڕەش بوو لە میژووی ئەڵماندا؛ کە چەند شکستێکی توندیان خوارد لەبەردەم بەریتانی و ھاوپەیمانەکان، و ئاڵمانیا بەرەو داڕمان ڕۆیشت و نزیکەی ٢٥٠ ھەزار ئەڵمانی بە دیل گیران لە ماوەی سێ مانگدا، و ھێزە بەریتانیەکان چوونە ناو ھێڵە ئەڵمانیەکانەوە و گەیشتنە باکووری فەرەنسا، و ھێزەکانی تری ھاوپەیمانان گەیشتنە فەرەنسا.
 
ئەزمەیەکی سیاسی توند ئاڵمانیای گرتەوە لەگەڵ شکستە سەربازییەکانیان لە مەیدانەکانی جەنگدا، ئاڵمانیا داوای ئاگربەستی کرد بە بێ ھیچ مەرج و بەندێک، و ھاوپەیمانان وتوێژیان لەگەڵ حکومەتە ئیمپڕاتۆریەکە ڕەتکردەوە لەبەرئەوە حکومەتی کۆماری لە ئاڵمانیا دامەزرا دوای دەست لە کار کێشانەوەی ئیمپڕاتۆری ئەڵمانی، و ئەو ئاگربەستە بەسترا کە کۆتایی بە شەڕ ھێنا لە ١١ی تشرینی دووەمی ١٩١٨ دوای چوار ساڵ و نیو شەڕ و کوشتار کە دە ملیۆن سەرباز بوون بە قوربانی و ٢١ ملیۆنی تر برینداربوون.
 
== دەرئەنجامەکان ==
شەری جیھانی یەکەم بوو بە ھۆی ڕووخانی ئیمپڕاتۆری عوسمانی لە ساڵی ١٣٤١ک-١٩٢٤ز و کەوتنەوەی چەندین زیانی گەروەی ماڵی و گیانی و گەڕانە دواوەی ڕۆڵی ئەوروپا لە ئاڕاستەکردنی سیاسەتی جیھان، بەڵام گرنگترین ئەنجامی دامەزراندنی ئەو ئاشتیە کەموکوڕەدا بوو کە ھەموو ئەو ئامڕازانەی لە خۆ ئەگرت کە بوون بە ھۆی ھەڵایسانی شەڕی جیھانی دووەم ساڵی ١٩٣٩.