ئەنگکۆر وات: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بNo edit summary
بNo edit summary
ھێڵی ١:
ئەنگکۆر وات (بە ئینگلیزی: Angkor wat، بە خمێری: អង្គរវត្ត) پەرستگایەکە لە [[کەمبۆدیا]] و بە گەورەترین مۆنەمێنتی [[ئایین|ئایینی]] دادەنرێت لە جیهاندا، ڕووبەرەکەی دەگاتە ١٦٢.٦ هێکتار (١,٦٢٦,٠٠٠ مەتر دووجا).<ref name="Guiness"><cite class="citation web" contenteditable="false">[http://www.guinnessworldrecords.com/world-records/largest-religious-structure/ "Largest religious structure"]. </cite></ref> ئەنگکۆر وات دەکەوێتە ٥.٥ کیلۆمەتر لە باکووری شاری [[سیێم ڕیێپ]]. لەو ناوچەیەدا جگە لە ئەنگکۆر وات چەندین شوێنەواری دێرینی دیکەی لێیە. یەکەمجار ئەو پەرسگایە بۆ ئایینی [[ھیندوویزم|هیندوویزم]] درووستکرا، بەڵام تاکۆتایی سەدەی ١٢هەم گۆڕدرا بۆ پەرستگایەکی [[بودیزم|بودایی]].<ref name="cyark"><cite class="citation web" contenteditable="false">Ashley M. Richter (September 8, 2009). </cite></ref> پەرستگاکە لەلایەن پادشا [[سوریاڤارمانی دووهەمی]]<ref name="Higham1"><cite class="citation book">Higham, C. (2014). </cite></ref> [[ئیمپراتۆریەتیی خمێر]] لە سەرەتاکانی سەدەی ١٢هەم درووستکرا. پەرستگاکە لە ناوچەی ئەنگکۆری ئێستا درووستکرا کە پێشتر پایتەختی ئیمپراتۆریەتیی خمێری لێبوو. ئەو پەرستگایە لە ئێستادا بووەتە سیمبۆلی کەمبۆدیا،<ref><cite class="citation web" contenteditable="false">[https://www.cia.gov/library/publications/the-world-factbook/geos/cb.html "Government ::Cambodia"]. </cite></ref> وە لەسەر ئاڵای کەمبۆدیاش وێنەی هەیە و سەرنجڕاکێشترین شوێنیشە لەو وڵاتە بۆ گەشتیاران.<ref>ئاڵای وڵاتان، [http://flagspot.net/flags/kh_hstry.html مێژووی ئاڵای کەمبۆدیا].</ref>
 
== مێژوو ==
[[پەڕگە:Suryavarman_II_in_procession.jpg|left|thumb|پادشا سوریاڤارمانی دووهەم، درووستکەری ئەنگکۆر وات.]]
بە پێی ئەفسانەکان، درووستکردنی ئەنگکۆر وات بە فەرمانی ئیندرا بووە بۆ ئەوەی وەکو کۆشکێک لەلایەن کوڕەکەی پرێکا کێت میلیا بەکاربهێندرێرت.<ref><cite class="citation book" contenteditable="false">J. Hackin; Clayment Huart; Raymonde Linossier; Raymonde Linossier; H. de Wilman Grabowska; Charles-Henri Marchal; Henri Maspero; Serge Eliseev (1932). </cite></ref> بە پێی گەشتیارێکی سەدەی ١٣هەمی چینیش بەناوی [[داگوان ژوو،ژوو]]، لەو کاتەدا هەندێک باوەڕیان وابووە کە پەرستگاکە بە یەک شەو لەلایەن تەلارسازێکی ئاسمانیی دووستکراوە.<ref><cite class="citation book" contenteditable="false">daguan Zhou (2007). </cite></ref>
 
سەرەتای دیزاین و درووستکردنی پەرستگاکە لە نیوەی یەکەمی سەدەی دوانزەهەم بوو، لە کاتی فەرمانڕەوایەتیی [[سوریاڤارمانی دووهەم]]. پەرستگاکە تایبەت کرابوو بۆ [[ڤیشنو]]. وە کرایە پایتەختی ئیمپراتۆریەت. لەبەر ئەوەی هیچ نووسراوێک نەدۆزراوەتە ئاماژە بەو پەرسگایە بکات، نازاندرێت کە پێشتر ناوی چی بووە، بەڵام لەوانەیە بە "ڤاراه ڤیشنو-لۆک" ناسرابێ. وا پێدەچێ درووستکردنەکەی دوای ماوەیەکی کورت لە مردنی پادشا کۆتایی هاتبێ.<ref name="Ohio"><cite class="citation web" contenteditable="false">[http://huntingtonarchive.osu.edu/seasia/angkor.html "Angkor Wat, 1113–1150"]. </cite></ref> لە کۆتاییەکانی سەدەی دوانزەهەم، ئەنگکۆر وات لە سەنتەرێکی پەرستشی [[هیندوویزم]] گۆڕدرا بۆ سەنتەرێکی پەرستشی [[بودیزم]]. لەو کاتەوە ئەو پەرستگایە تایبەتە بە ئایینی بودیزم.<ref name="cyark" />