ئەنگکۆر وات: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٥:
بە پێی ئەفسانەکان، درووستکردنی ئەنگکۆر وات بە فەرمانی ئیندرا بووە بۆ ئەوەی وەکو کۆشکێک لەلایەن کوڕەکەی پرێکا کێت میلیا بەکاربهێندرێرت.<ref><cite class="citation book" contenteditable="false">J. Hackin; Clayment Huart; Raymonde Linossier; Raymonde Linossier; H. de Wilman Grabowska; Charles-Henri Marchal; Henri Maspero; Serge Eliseev (1932). </cite></ref> بە پێی گەشتیارێکی سەدەی ١٣هەمی چینیش بەناوی داگوان ژوو، لەو کاتەدا هەندێک باوەڕیان وابووە کە پەرستگاکە بە یەک شەو لەلایەن تەلارسازێکی ئاسمانیی دووستکراوە.<ref><cite class="citation book" contenteditable="false">daguan Zhou (2007). </cite></ref>
 
سەرەتای دیزاین و درووستکردنی پەرستگاکە لە نیوەی یەکەمی سەدەی دوانزەهەم بوو، لە کاتی فەرمانڕەوایەتیی [[سوریاڤارمانی دووهەم]]. پەرستگاکە تایبەت کرابوو بۆ [[ڤیشنو]]. وە کرایە پایتەختی ئیمپراتۆریەت. لەبەر ئەوەی هیچ نووسراوێک نەدۆزراوەتە ئاماژە بەو پەرسگایە بکات، نازاندرێت کە پێشتر ناوی چی بووە، بەڵام لەوانەیە بە "ڤاراه ڤیشنو-لۆک" ناسرابێ. وا پێدەچێ درووستکردنەکەی دوای ماوەیەکی کورت لە مردنی پادشا کۆتایی هاتبێ.<ref name="Ohio"><cite class="citation web" contenteditable="false">[http://huntingtonarchive.osu.edu/seasia/angkor.html "Angkor Wat, 1113–1150"]. </cite></ref> لە کۆتاییەکانی سەدەی دوانزەهەم، ئەنگکۆر وات لە سەنتەرێکی پەرستشی [[هیندوویزم]] گۆڕدرا بۆ سەنتەرێکی پەرستشی [[بودیزم]]. لەو کاتەوە ئەو پەرستگایە تایبەتە بە ئایینی بودیزم.<ref name="cyark" />
 
ئەو شوێنەوارە هونەرییانی ناوچەی ئەنگکۆر وای لە فەڕەنسا کرد کە ڕاستەوخۆ کەمبۆدیا بخاتە ژێر پارێزگاری خۆیەوە و لە ١١ی ئابی ١٨٦٣ سیامی داگیرکرد بۆ ئەوەی کۆنتڕۆلی ئەو شوێنەوارەکانە بکات.<ref>''Cambodge: The Cultivation of a Nation, 1860–1945'' by Penny Edwards. 2007. </ref> کەمبۆدیا سەربەخۆیی لە فەڕەنسا لە ٩ی تشرینی دووەمی ١٩٥٣ وەرگرت. لەو کاتەوە ئەنگکۆر وات لە ژێر کۆنتڕۆڵی کەمبۆدیا دایە. لە ساڵی ١٩٩٢ ئەو پەرستگایە پاڵێورا بۆ لیستی ئاسەواری جیهانیی یونیسکۆ.<ref>[http://whc.unesco.org/en/list/668/gallery/ لیستی ئاسەواری جیهانی یونیسکۆ].</ref>
 
=== ناسینی پەرسگاکە لەلایەن ڕۆژئاوا ===
ھێڵی ١٤:
لە ناوەڕاستی سەدەی ١٩هەم، دۆزەرەوەیەکی فەڕەنسی بەناوی [[هێنری ماوهۆت]] سەردانی پەرستگاکەی کرد و شوێنەکەی لە ڕۆژئاوا بەناوبانگ کرد لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی تێبینییەکانی گەشتەکەی، کە تێیدا زۆر ستایشی پەرستگاکەی کردبوو.
 
ماوهۆت، وەک ڕۆژئاواییەکانی دیکەی کە لەو سەردەمە سەردانی ئەو شوێنەیان کردبوو، باوەڕی نەدەکرد کە خمێرەکان توانیبێتیان پەرستگاکە بنیات بنێن، وە بەو هۆیەشەوە بەهەڵە کاتی درووستکردنی پەرستگاکەی گەڕاندەوە بۆ سەردەمی [[ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمی|ڕۆم]].<ref>''Time Life Lost Civilizations series: Southeast Asia: A Past Regained'' (1995). p.67–99</ref>
 
== تەلارسازی ==
ھێڵی ٢٦:
وەکو هەموو پەرستگا دێرینەکانی تر لە کەمبۆدیا، ئەنگکۆر وات تووشی زیان زۆر بووە بەهۆی گەشەی لەڕادەبەدەری ڕووەک، کەڕوو، وە زیانی جەنگ و دزی پارچە شوێنەوارییەکان، بەڵام پڕۆژە نۆژەنکردنەوەکان توانیویانە کاریگەری باشیان هەبێت لەسەر مانەوەی ئەو پەرستگایە.
 
لە سەدەی بیستەم، ئەنگکۆر وات پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیەکی بەرچاو هەبوو .<ref name="multiref1">Glaize p. 59.</ref> بۆیە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی دەستی پێکرد، بەڵام کارکردن تێیدا وەستا بەهۆی شەڕی ناوخۆ و دەسەڵاتگرتنەدەستی کۆمونیستەکان (بە ناوی خمێرە سوورەکان) لە کەمبۆدیا لە ساڵانی ١٩٧٠ و ١٩٨٠ کان. بەهۆی ئەو شەڕانە هەندێک زیان بەر پەرستگاکە کەوت، بەڵام دوای شەڕی ناوخۆ زیانی گەورە بەر پەرستگاکە کەوت. بەهۆی دزینی پارچەی شوێنەواری ئەو پەرستگایە لە کۆتاییەکانی ١٩٨٠ و سەرەتاکانی ١٩٩٠ ەکان. لە چاو پەرستگایەکانی دیکەی کەمبۆدیا ئەو پەرستگایە کەمترین زیانی پێکەوتووە لە شەڕی ناوخۆ و زۆرترین کاری نۆژەنکردنەوەشی بۆ کراوە.<ref>Russell Ciochon and Jamie James (14 October 1989)[https://books.google.dk/books?id=9hAteN7ddW0C&pg=PA52&lpg=PA52&dq=Angkor+Wat+Khmer+Rouge+war&source=bl&ots=rg0Yic_o2y&sig=_b2pBBTbBiR3bId52W8-x9Axhwc&hl=da&sa=X&ved=0ahUKEwjDk-LP76TJAhVCJA8KHemeAoMQ6AEIZjAL#v=onepage&q=Angkor%20Wat%20Khmer%20Rouge%20war&f ."The Battle of Angkor Wat"]. ''New Scientist'': 52-57. Retrieved 22 November 2015.</ref>
 
=== گەشت و گوزار ===