جان ئێف. کێنیدی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١:
{{خاوێنکردن}}
[[پەڕگە:John F. Kennedy, White House color photo portrait.jpg|وێنۆک|جۆن کینیدیکەنەدی]]
جۆن فیتزگیرالد کەنەدی (ماوەی ژیان:٢٩ی ئایاری ١٩١٧ تاکوو ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٦٣ لە ٤٦ ساڵیدا) ،کەسایەتی سیاسیی ئەمریکی و ٣٥هەمین سەرۆکی [[ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا]] ، سەرەتا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بووە دواتر بۆتە ئەندامی ئەنجومەنی پیران، لە ساڵی ١٩٦٠ و لەتەمەنی ٤٣ ساڵیدا لەلایەن حیزبی دیموکراتیەوە ھەڵبژێردرا بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا و لەئەنجامدا لە ریتشارد نیکسۆنی ڕکابەری بردەوە و بووه یەکەم کاسۆلیکی کە سەرۆکایەتی ئەمریکا بگرێت دەست و ھەروەھا بەبچوکترین سەرۆکی ئەمریکا ھەژمارکراوە.
جۆن کەنەدی لەکاتێکی ھەستیار و دژواردا لەماوەی جەنگی سارددا سەرۆکایەتی ئەمریکای گرتە دەست و خاوەنی ھەڵوێستی بەھێز بووە لەبەرامبەر سوڤێتدا لەھەموو ڕویەکەوە، ھەر ئەمەش وایلێکردووە لەھەموو سەرۆکەکانی دیکەی ئەمریکا گرنگتربێت و لەلایەن خەڵکیشەوە خۆشەویستربێت، لەھەرە ڕوداوە گرنگەکان لەسەردەمی حوکمڕانی جۆن کەنەدیدا کردەوەی ھەڵکوتانی کەنداوی بەرازەکان و قەیرانی مووشەکی کوبا و دروستکرنی دیواری بەرلین و کێبڕکێی داگیرکردنی ئاسمان کە بەوە ناسراوە بەڵێنی داوە مرۆڤ بخاتە سەر زەوی. لە ساڵی ١٩٦٢ کۆپتەرەکانی cia وێنەی چەند مووشەکیەکیان گرتووە کە لەلایەن یەکێتی سۆڤێتەوە لە[[کوبا]]دا دامەزراوە و ئاڕاستەکەشی بەرەو ئەمریکا بووە و توانای ھەڵگرتنی سەری نەوەویان ھەبووە ھەر بۆیە جۆن کەنەدی ڕووبەڕوی مەترسیدارترین بڕیار بۆتەوە لەمێژودا، ئەگەر ھێرش بکاتە سەر مووشەکەکان ڕەنگە جەنگێکی نەوەوی لێبکەوێتەوە و زۆربەی وڵاتانی جیھان کاول بوایە ئەگەریش دەستەوەستان بوەستێت و ھیچ نەکات مووشەکەکان مەترسی لەسەر ئەمریکا دروست دەکەن و پێگەی ئەمریکاش لاواز دەبێت ئەگەر وەلامی مووشەکەکان نەداتەوە، لەکۆتاییدا بڕیاریدا ھێزی دەریاوانی ئەمریکا ڕەوانە بکات تاکو ڕێگە بەسۆڤێت نەدات پڕۆژەی دروستکردنی ئەو مووشەکانه تەواوبکات. دواتر لەگەڵ نیکیتا خرۆتشۆڤی سەرۆکی سۆڤێت ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی مووشەکەکانی سۆڤێت لە کوبا لاببرێت بەمەرجێک ئەمریکا کوبا داگیرنەکات.