جان ئێف. کێنیدی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل |
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی 95.159.81.213 (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی Pirehelokan |
||
ھێڵی ١:
{{خاوێنکردن}}
[[پەڕگە:John F. Kennedy, White House color photo portrait.jpg|وێنۆک|جۆن کینیدی]]
جۆن فیتزگیرالد کینیدی (ماوەی ژیان:٢٩ی ئایاری ١٩١٧ تاکوو ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٦٣ لە ٤٦ ساڵیدا) ،کەسایەتی سیاسیی ئەمریکی و ٣٥ سەرۆکی [[ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا]] ، سەرەتا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرابووە دوتر بۆتە ئەندامی ئەنجومەنی پیران، لە ساڵی ١٩٦٠ و لەتەمەنی ٤٣ ساڵیدا لەلایەن حیزبی دیموکراتیەوە ھەڵبژێردرا بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا و لەئەنجامدا لە ریتشارد نیکسۆنی ڕکابەری بردەوە و بۆیە یەکەم کاسۆلیکی کە سەرۆکایەتی ئەمریکا بگرێت دەست و ھەروەھا بەبچوکترین سەرۆکی ئەمریکا ھەژمارکراوە.
جۆن کینیدی لەکاتێکی ھەستیار و دژواردا لەماوەی جەنگی سارددا سەرۆکایەتی ئەمریکای گرتە دەست و خاوەنی ھەڵوێستی بەھێز بووە لەبەرامبەر سوڤێتدا لەھەموو ڕویەکەوە، ھەر ئەمەش وایلێکردووە لەھەموو سەرۆکەکانی دیکەی ئەمریکا گرنگتربێت لەلایەن خەڵکیشەوە خۆشەویستربێت، لەھەرە ڕوداوە گرنگەکان لەسەردەمی حوکمڕانی جۆن کینیدیدا کردەوەی ھەڵکوتانی کەنداوی بەرازەکان و قەیرانی مووشەکی کوبا و دروستکرنی دیواری بەرلین و گێبرَگێی داگیرکردنی ئاسمان کە بەوە ناسراوە بەڵێنی داوە مرۆڤ بخاتە سەر زەوی. لە ساڵی ١٩٦٢ کۆپتەرەکانی cia وینەی چەند مووشەکیەکیان گرتووە کە لەلایەن یەکێتی سۆڤێتەوە لەکوبا دادەمەزراوە و ئاڕاستەکەشی بەرەو ئەمریکا بووە و توانای ھەڵگرتنی سەری نەوەویان ھەبووە ھەر بۆیە جۆن کینیدی ڕوبەڕوی مەترسیدارترین بڕیار بۆتەوە لەمێژودا، ئەگەر ھێرش بکاتە سەر مووشەکەکان ڕەنگە جەنگێکی نەوەوی لێبکەوێتەوە و زۆربەی وڵاتانی جیھان کاول بوایە ئەکەریش دەستەوسان بوەستێت و ھیچ نەکات مووشەکەکان مەترسی لەسەر ئەمریکا دروست دەکەن و پێگەی ئەمریکاش لاواز دەبێت ئەگەر وەلامی مووشەکەکان نەداتەوە، لەکۆتاییدا بڕیاریدا ھێزی دەریاوانی ئەمریکا ڕەوانە بکات تاکو ڕێگە بەسۆڤێت نەدات پڕۆژەی دروستکردنی ئەو مووشەکان تەواوبکات. دواتر لەگەڵ نیکیتا خرۆتشۆڤی سەرۆکی سۆڤێت ڕێکەوتوونە لەسەر ئەوەی مووشەکەکانی سۆڤێت لە کوبا لاببرێت بەمەرجێک ئەمریکا کوبا داگیرنەکات.
جۆن کینیدی ناسراوە بەو سەرۆکەی بەڵێنی داوە کە مرۆڤ بگاتە سەر مانگ و بەسەلامەتیش بگەڕێتەوە سەر زەوی لە ٢٢ تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٦٣ لەتەمەنی ٤٦ ساڵیدا کە بەسەردانێکی ڕەسمی لە شاری دەڵاس بووە بەفیشەک کوژراوە.
==سەرچاوە==
|