ئورشەلیم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل
ھێڵی ١٠٨:
}}
 
'''ئورشەلیم''' یان '''قودس''' ({{بە ئینگلیزی|Jerusalem}}، {{بە عەرەبی|القُدس}}، بە [[عیبری]]: ''יְרוּשָׁלַיִם'') گەورەترین و پڕگەلھەترین شاری وڵاتی [[ئیسرائیل]]ە. ئەم شارە پایتەختی کێشەداری نێوان [[فەلەستین]] و ئیسرائیلە. بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵی [[٢٠٠٩]] ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە ٧٨٠,٢٠٠ کەس بووە.
وە گرنگيەكى زۆرى هەيە لە رووى ئاينى و ئابووريەوە. و قورسایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە
لە زمانى عەرەبى بە چەندين ناوى تر ئەناسرێت وەكو : بيت المقدس، القدس الشريف، وأولى القبلتين
وە لەلاى جولەكەش بە رەسمى پێى ئەوترێت ئۆرشەليم
 
قودس مێژوويەکى كۆنى هەيە و لە هەندێك سەرچاوە باس لەوە كراوە
كە لە دەوروبەرى سالى ۳۰۰۰ پ.ز بۆ يەكەم جار ژمارەيەك خەلكى لێ نيشتەجێ بووە و دەتوانین بڵێین ئەوە سەرەتای دوستبونی قودسە
قودس گرنگيەكى زۆرى هەيە بۆ هەرسێ ئاينەكە : جولەكە - مەسيح - ئيسلام
بۆ جولەكە گرنگيەكەى ئەگەرێتەوە بۆ ئەو كاتەى كە پێغەمبەر داود رزگارى ئەكات و ئەيكات بە پايتەختى شانيشيى ئيسرائيل لە دەوروبەرى سالى 1000 پ.ز
و پاشانيش سوليمان ى كورى يەكەم پەرستگاى جولكە بونيادەنێت
 
كە بەبيروارى جولەكەكەکان گەنجيەنە و سەروەت سامانێك زۆر لە ژێريدا حەشار دراوە لە هەندێک بەلگەدا باس لەوە كراوە کە لە کاتی هێرشەکانیان هەندێک لە خاچپەرستانئەم گەنجينەيەيان دۆزيوەتەوە و پاشان بردويانە بۆ ئەوروپا و ناوى خۆيان ناوە سوارچاكەكانى پەرستگا و پاشانيش بەو گەنجينەيە توانيان خۆيان بگەينن بە دەسەلات ێکی بێ پایان
بۆ مەسيحيش گرنگيەكەى ئەگرێتەوە بۆ ئەوەى كە بە پێى ئنجيل پێغەمبەر عيسا لەسەر
گردى كالاڤارى نزيك قودسى كۆن لە خاچ دراوە و بەرزبۆتەوە بۆ ئاسمان
پاشان بە پێى ئەوە لە پەيمانى نوێ باس كراوە سانت هێلانە ئەو خاچە ئەدۆزێتەوە لە نێو قودس پاش 300 ساڵ
 
بۆ موسولمانانيش گرنگيەكەى ئەگەرێتەوە بۆ ئەوى كە پێغەمبەر مجمد (ص) لەوێەوە لەگەل جبرئيل رۆشتوە بۆ ئاسمان و دواتر گەراوەتەوە وە گرنگترين شوێنەكانى قودس بريتيە لە مزگەوتى ئەقصا و قبة صخرة و كەنيسەى گۆرى پيرۆز
 
لە هەندێك بەلگە باس لەوە كراوە كە ئەوەى سوليمان بونيادى ناوە پەرستگا نەبووە و ئەوە تەنها ئەفسانەى جولەكەيە. لە كاتێكدا لە زۆر شوێنى تر تەواو پێچەوانەى ئەمە باس كراوە.
(وَاللهُ يَعلَمُ وَأنتُمْ لا تَعلَمُونَ)
 
بە مێژووى دوور و درێژييدا قودس دوو جار روخێنراوە و 23 جار ئابڵوقە دراوە و 52 جار رووبەرووى هێرش بۆتەوە و 43 جار دەستى بەسەردا گيراوە
 
بە پێى ئەوەى لە تەورات دا باس كراوە ئەم قودسلەلاين شام ى كورى نوح بونيات نراوەو پاشان خەلكى لێ نيشتەجێ بووە.
 
پاش مردنى سوليمان ى شانيشينيى ئيسرائيل دابەش ئەبێت بۆ دوو بەش بەشى باشوور و بەشي باكوور كە قودس ئەبێت بە پايتەختى بەشى باشوور و
 
پاشان لەلايەن بابليەكانەوە بە سەركردايەتى نبوخذ نصّر داگير ئەكرێت
و قودس ئەروخێنن و جولكەكانيان ئاوارە ئەبن و زۆربەشيان ئەبن بە كۆيلە. وە قودس لەگەڵ زەوی تەخت دەکرێ و لەو هێرشەدا گومان دەکرێ کە ئەو ۱۰ لەوحەی موسا دیارنەمابن کە یاساکانی بۆ جولەکە تیا نوسیبووپاش چەندين ساڵ لە بابل لەلايەن ٧٠ حاخام ى جولەكە كتێبى تەلموود نوسرا و جولەكە دەستى كرد بە ئيش كردن بە تەلموود و پشت گوێ خستنى پەيامى راستى خودا
 
پاش ٥٠ ساڵ پاشای هەخامەنشی [کۆرشی گەورە دامەزرێنەری ئیمپڕاتۆریەتی هەخامەنشی] رێگاى دا بە جولەكەكانى بابل بگەرێنەوە بۆ قودس و دەست بكەن بە بونيادنانەوەى شارەکە
پاشان قودس دووبارە چەندين جار توشى داگيركارى بوويەوە لەلاين رۆمانيەكانەوە
پاش روخانى ئيمپراترۆيەتى رۆما و دابەشبوونى
قودس بەر بەشى رۆماى رۆژهەلات ئەكەوێت واتا ئيمپراتۆرى بيزەنتى و لەو کاتەدا بە تەواوی بوبو بە مۆرکی مەسیحیەت
 
بەلام دواتر لەلاين فارسەكانەوە(ساسانیەکان) داگير ئەكرێت
و لە ژێر دەستى رۆم دەرى ئەهێنن
 
پاش ١٥ سال جارێكى تر ئەكەوێتە دەستى رۆم و بەو شێوەيە
 
ئەمێنێتەوە تاكو رزگار كردنى لەلاين ئيسلامەوە.
پاش ئەوى عمر بن الخطاب ئەبێت بە خەليفە
فەرمان بە عمرو بن العاص وأبو عبيدة بن الجراح ئەكات
برۆن بۆ قودس و پەيمانى ئيسلامى تێدا بلاو بكەنەوە
پاشان كە كە ئەگەن بە قودس سەرۆكى ناتوانن بۆنە ژوورەوە بەهۆى
ديوارەكانى دەوروبەريەوە و لەو کاتە ابو عبیدە نامەیەکی نارد بۆ خەڵکی قودس و دڵنیای پێدان بەڵام خەڵکی خۆیان لێ گێل کرد و بۆ دوەم جار نامەی ناردەوە بەڵام ئەمجارەیان قودسی ئابڵوقەدا بەهۆى بەردەوامى ئابلوقەى سوپاى موسولمانانەوە سەرۆكى قەشەكان بەناوى( سفرونيوس) ئەلێت بە هيچ شێوەيەك قودس نادەم بە دەستى هيچ كەسێكەوە
جگە لە عمر بن الخطاب خۆى
پاشان عمرو بن العاص ئەم داواكاريەى سفرۆنيوس دەنرێرێت بۆ عمر بن الخطاب ئەويش ئەروات بۆ قودس و لەگەل قەشەكان پەیمانێك ئەبەستن كە ئازاد بن لە ئاينەكەيانبەرامبەر پێدانى باج وەك هەر كەسێكى ئاساى هەلسوكەوتيان لەگەل ئەكرێت وە دواتريش رێگايان دا بە جولەكەكان بگەرێنەوە بۆ قودس و بەهەمان
شێوەى مەسيحيەكان ئازاد ئەبن پاشان عمر بن الخطاب دەسى كرد بە گەران بەدواى شوێنى مزگەوتى ئەقصا بەو پێيەى كە لە قورئان باس كرابوو وە وەك ئەوەى
كە پێغەمبەر (ص) بۆى باس كردبوو وە لە ماوەيەكى كورت توانى بيدۆزێتەوە
و فەرمانى كرد مزگەوتێكى تر لە شوێنى دروست بكرێت
و پاشانيش لەلاين خەليفەكانى تري ئومەى و عەباسى نۆژەن كراوەتەوە
و يەكێك لە مێژوو نوسە عەرەبەكان ئەڵێت كە عبد الملك بن مروان مزگەوتى قبة صخرة بونياد ناوە رەنگەكەى كردوە بە ئالتونى بۆ ئەوەى لە كەنيسەكانى نێو قودس جياواز بێت ئەمەش لە ساڵی ٦٦ کۆچی و جێگای مزگەوتەکە لە هەموویان دیارترە
 
پاشانيش لەسەر داواى پاپا ئۆريان ى دووەم هەڵمەتی خاچپەرستی دەستپێدەکات کە ئامانجی سەرەکی پاپاکان ئەم شارە بوو ئامانجی پاشاکان دەوڵتە موسوڵمانەکان و ئامانجی جەنگاوەران پاکبونەوەی گوناه و سامان بوو هەر بۆیە مەسيحيەكانى ئەوروپا
لە سالى ١٠٩٩هێرش ئەكەنە سەر قودس بە هێرشى خاچ پەرستانی یەکەم ناسراوە و پاش ئابڵوقەدانى
دەستى بەسەردا ئەگرن و داگيرى ئەكەن
هەر لە يەكەم دەقە كە ئەرۆنە نێو قودس نزيكەى ٧٠ هەزار كەس ئەكوژن و بەشێکی زۆری شوێنەکان دەسوتێنن و لەو هێرشەدا چەندان کتێب و شوێنەواری بەنرخ لەناوچون
پاش نزيكەى ٨٠ سال لە سالى ١١٨٧ سەرکردەی کوردی صلاحدين ئەيوبى توانى قودس لە ژێر دەستى خاچ پەرستەكان
دەربێنێت پاش جەنگە بەناوبانگەکەی حەتین کە توانی هێرشی سێیەمی خاچپەرستان بەتەواوی بشکێنێ و سەرکردەکەیان ڕیشالد شێردڵ ڕایکردەوە بۆ وڵاتی خۆی
و جارێكى تر موسولمانان دەستيان بەسەردا گرتەوە
و جارێكى تر رێگا درا جولكەكەکان بۆى بگەرێنەوە و دەستكرا بە نۆژەن كردنەوى
بەلام پاش مردنى صلاحدين و ناكۆكى كورەكانى و لاوازی دەوڵەتی ئەیوبی جارێكى تر قودس ئەكەوێتە دەست خاچ پەرستان
و نزيكەى ١١ سال تێيدا ئەمێننەوە پاشان دووبارە رزگار ئەكرێتەوە لەلاين
پاشا الصالح نجم الدين أيوب
دواتر جارێكى تر داگير ئەكرێتەوە لەسەر دەستى تاتار و خوارزمەيكان
و كوشت و برێكى زۆرى تێدا ئەنەنەوە
دواتر تاتارەكان لەسەر دەستى مەماليكەكانى ميسر ئەشكێن و مەماليكەكان
دەست دەگرن بەسەر قودس دا و قودس بە شارێكى مەماليكى ئەمێنێتەوە تاكو هاتنى عوسمانيەكان
كە لەم ماويەش توشى بومەلەرزە و بلاوبونەوى نەخۆشى تاعون ئەبن خەلكى شارەكە
 
پاش هێرشى عوسمانيەكان بۆسەر مەماليك لە سالى ١٥١٧ دەست دەگرن بەسەر قودس دا و بە درێژاى دەسەلاتى عوسمانى قودس لە ژێر دەستى عوسمانيەكان بوو
تا سالى ١٩١٧ و شكستى عوسمانى لە جەنگى جيهانى يەكەم .
 
لەو ماوەيەدا خەليفەكانى عوسمانى گرنگيان داوە بە شارەكە بەتايەبت سليمان قانونى يەكەم كە شارەكەى نۆژەن
كردۆتەوە و ديوارەكەى دەروەى دروستكردۆتەوە و پۆستە و گەياندنيان تێدا دامەزراندوە لەگەل چەندين رێگا و بانبەلام تەنها وەك شاريكى ئاساى سەير ئەكرا
و گرنگەى ئەوتۆى نەما بوو
پاشانيش گرانى و برسيتى رووى لە شارەكە كرد بەهى زۆرى باج
و گرانى شتومەكەوە
 
دواتر پاش شكست و روخانى عوسمانى بەريتانيەكان دەستيانبەسەر شارەكەدا گرت و دواتريش جولەكە و مەسيحيەكان بە شێوەيكى بەرچاو بۆى گەرانەوە
بەتايبەت زۆرى جولكە واى كرد ژمارەى موسولمان وۆر كەم بێتەوە
بەهۆى كرينى زەويەكانى قودس و دەركردنى موسولمان و مەسيحيەكان بۆيە چەندين شۆرش تێدا بەرپا بوو بەلام بەرتانيەكان توانيان كۆنترۆلى بكەن و خزمەتى زيتر بە جولكەكان بكەن
نمونەش كردنەوى زانكۆى عيبري
دواتريش كێشەى قودس برايە نەتەوە يەگرتوەكان لە پاش جەنگى جيهانى دووەم و نەتەوە يەگرتوەكانيش بريارى دا
خۆيان قودس بەرێوە ببەن تاكو دياري كردنى شێوازىكى حوكم بۆ خەلكەكە كە خۆيان بيانەوێت
بەلام پاش پاشەكشێى بەريتانيەكان جولكەكان ئەم هەلەيان قۆستەوە و دەولەتى ئيسرائيليان
راگەياند ئەمەش بووە هۆى شەرو كوشتارێكى زۆر كە تا ئێستاش هەر بەردەوامە
كە گرنگرترينيان سەرى سالى 1967 ە
 
قودس ئەكەوێتە ناوراستى فەلەستينەوە و لە پاش دامەزراندنى دەولەتى ئيسرائيل بەشێكى كەوتوە بەر ئسرائيل تا ئێستاش ئەم كێشەيە چارەسەر نەكراوەو بۆتە هۆى ململانێى بەردەوامى ئاينەكان تێيدا كە هەر يەكەيان هەولدەدات دەسەلاتى خۆى زياتر بێت لە قودس شارى قودس نزيكەى ٦٠ كم دوورە لە دەرياى ناوراستەوە و لەسەر بانێکە لە بنەرەتادا شێوەى قەلايەكى وەرگرتبوو وە لە ٤ گەرەك پێكهاتبوو وە
ديوارێكيش بەدەوريدا بەلام كەم كەم دەبتى كردوە بە فراوان بوون . هەروەها لە كۆندا
قودس دەوروبەرى دارستان بووە بەلام بەهۆى شەر و داگيركرايەوە هەمووى لەناوچووە
 
لە ئێستادا دانيشتوانەكى نزيكەى ٨٥٠ هەزار كەس ئەبن و زۆرينەى جولكەيە
و پاش جولكەش موسولمانە
وە هەر لە سەردەمى عوسمانيەكانەوە وەك ئاماژەم پێدا
شارەوانى و دام و دەزگاى تێدا دامەزراوە
 
ناو شاری قودس دابەش کراوە بۆ ٤ بەشی سەرەکی ئەویش باشور و باکور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا
قودس شارێکە پڕە لە شوێنەوار و بینای گرنگ وەک: نەخۆشخانەی گەورەی haddassah لە ڕۆژئاوا، باخچەی ئاژەڵانی biblical لە بەشی باشور وە شوێنی دروستکردنی پەیکەر....هتد بەڵام ئەمانە و چەند شوێنێکی زۆری تر گرنگیەکی زۆری پێ نادێ چونکە گرنگترین بەشی شوێنی شارەکە لە بەشی ڕۆژهەڵاتە ئەویش کە بریتیە لە شورایەک کە جێگای کۆبونەوەی ئاینەکانە و بۆ هەر یەکێک لە ئاینەکە گرنگترین جێگای لێیە
 
بۆ موسوڵمانان مزگەوتی الئەسقا و گومەز بەردینی لێیە
وە بۆ مەسیحەکان کڵێسای st.anne و کڵێسای گۆڕی پیرۆز و کڵێسای redeemer و چەند شوێنێکی تر.......
وە بۆ جولەکەکان hahura syng و چەند شوێنێکی تر....
سەبارەت بە دەروازەکانی چونە ژورەوەی ئەم شورایە ئەوا ژمارەیەکی زۆر دەروازەی تیایە وەک:دەروازەی ئاڵتونی، دەروازەی یافو ،دەروازەی شێر،دەروازەی زیۆن ، دەروازەی dung دەروازەیdamascusوە دەروازەی نوێ.....
 
وە ساڵانە سەدان کەس سەردانی ئەم شارە گرنگە دەکەن
هاوکات ئەم شارە یەکێکە لەو شارانەی کە لە سەرەتای مێژوەوە ناکۆکیەکی زۆری لەسەرە
 
== شوێنی ئایینی و گەشتیاریەکان ==