ئەژدیھای کۆمۆدۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
←‏ڕەفتار و ژینگە: زیادکردنی پەراوێزەکان
←‏ڕەفتار و ژینگە: زیادکردنی پەراوێزەکان
ھێڵی ٣٣:
=== ژەھر ===
[[پەڕگە:Komodo-mating.JPG|thumb|دوو ئەژدیهای کۆمۆدۆ لە کاتی زاوزێدا]]
توێژینەوەیەک دەریخستووە کە ڕژێنەکانی ناو دەمی ئەژدیھای کۆمۆدۆ ھەندێک پڕۆتینی ژەھراوی دەردەدەن کە ڕێگری دەکەن لە مەیینی خوێن لەکاتی خوێنبەربووندا و دەبنە ھۆی نزمبوونەوەی پەستانی خوێن، ئیفلیج بوونی ماسوولکە، تووشبوون بە ھایپۆتێرمیا،[[ھایپۆتێرمیا]]، کە ئەویش دەبێتە ھۆی بێھۆشی و شۆک.<ref>''Scientists discover deadly secret of Komodo's bite'', AFP, 19 May 2009</ref> 
 
بەڵام ھەندێکی دیکە بە دووری دەزانن کە قەپی ئەژدیھای کۆمۆدۆ ژەھراوی بێت و پێیان وایە ھەتا ئەگەر لە ناو دەمی ئەژدیھاکان پڕۆتینی ژەھراویش ھەبن، لەوانەیە بۆ مەبەستی دیکە بەکاریان بھێنن.<ref>Zimmer, Carl (18 May 2009). "Chemicals in Dragon's Glands Stir Venom Debate". ''New York Times''. p. D2. </ref> 
 
=== وەچەخستنەوە ===
ئەژدیھاکان لە نێوان مانگی [[گوڵان]] و [[ئاب]] زاوزێ دەکەن، وە لە ئەیلوولیش ھێلکە دادەنێن. ھەرجارەی نزیکەی ٢٠ ھێلکە دادەنێن.یا ئەوەتا چاڵێکیان بۆ ھەڵدەکۆڵن یانیش لە ھێلانەی بەجێھێڵدراوی باڵندان دایاندەنێن.<ref name=":0" /> ھێلکەکان بۆ ماوەی حەوت بۆ ھەشت مانگ سڕ دەبن و لە مانگی نیساندا دەتروکێن، کە لەو مانگەدا [[مێروو]] زۆرن. ئەژدیھا بچووکەکان لەژێر مەترسی دڕندەکان و ئەژدیھا پێگەیشتووەکان، بۆیە لە ناو دارەکان دەژین. ماوەی ٨ بۆ ٩ ساڵیان پێدەچێت بۆ ئەوەی ھەراش ببن، وە نزیکەی ٣٠ ساڵیش دەژین.<ref name=":0" />
 
مێینەی ئەژدیهای کۆمۆدۆ توانای ئەوەی هەیە بەبێ نێرینە وەچە بخاتەوە، بە ڕێگای پڕۆسەی Parthenogenesis. هەموو ئەو بەچکانەی بەو شێوەیە لە دایک دەبن لە ڕەگەزی نێرینەن. ئەوەش وا دەکات ئەژدیهایکی مێیەنە بەتەنیا بتوانێت کۆمەڵگایەکی نوێ درووست بکات.<ref>[http://www.msnbc.msn.com/id/23058689/ "هەندێک هێلکەی ئەژدیهای کۆمۆدۆ دەتروکێن بەبێ بوونی نێرینە"]. MSNBC. </ref> ئەویش لەبەر ئەوەی ئەژدیهای کۆمۆدۆ سیستەمی دیاریکردنی ڕەگەزیی ZW ی هەیە، لەکاتێکدا شیردەرەکان سیستەمی XY یان هەیە. بەڵام ئەو ڕێگایەش زیانی خۆی هەیە، لەبەرچونکە ئەوەیلەوانەیە زیان بە هەمەچەشنی بۆماوەیی[[بۆماوە ماددە|جین]]<nowiki/>ی ناهێڵێتبگەیەنێت. کە ئەوەش دەبێتە هۆی زۆربوونی نەخۆشی و لاوازیلاوازیی پاش چەند نەوەیەک.
== پارێزگاری ==
ئەژدیھای کۆمۆدۆ مەترسی لەناوچوونی لەسەرە و لە لیستی سوری [[یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ پارێزگاریی سروشت]] (IUCN) (The International Union for Conservation of Nature) دایە. لە ئێستادا نزیکەی ٤٠٠٠ بۆ ٥٠٠٠ ئەژدیھای زیندوو ھەیە لە سرووشتدا. لەسەر دورگەکانی گیلی مۆتانگ (١٠٠)، گیلی داسامی (١٠٠)، ڕینکا (١٣٠٠)، کۆمۆدۆ (١٧٠٠) و فلۆرس (لەوانەیە ٢٠٠٠). بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە تەنھا نزیکەی ٣٥٠ مێینە ھەن کە توانای وەچە خستنەوەیان ھەبێت. بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت، لە ساڵی ١٩٨٠ [[ناشناڵ پاڕکی کۆمۆدۆ]] دامەزرێندرا بۆ ئەوەی پارێزگاری لە ژمارەی ئەژدیھای کۆمۆدۆ بکات لە دورگەکانی کۆمۆدۆ، ڕینکا و پادار. دواتریش شوێنی پاراستنی ئەژدیھای کۆمۆدۆ لەسەر دورگەی فلۆرسیش کرایەوە.