ئەژدیھای کۆمۆدۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
زیادکردنی پەراوێزەکان
ھێڵی ٣٨:
=== وەچەخستنەوە ===
ئەژدیھاکان لە نێوان مانگی [[گوڵان]] و [[ئاب]] زاوزێ دەکەن، وە لە ئەیلوولیش ھێلکە دادەنێن. ھەرجارەی نزیکەی ٢٠ ھێلکە دادەنێن.یا ئەوەتا چاڵێکیان بۆ ھەڵدەکۆڵن یانیش لە ھێلانەی بەجێھێڵدراوی باڵندان دایاندەنێن. ھێلکەکان بۆ ماوەی حەوت بۆ ھەشت مانگ سڕ دەبن و لە مانگی نیساندا دەتروکێن، کە لەو مانگەدا [[مێروو]] زۆرن. ئەژدیھا بچووکەکان لەژێر مەترسی دڕندەکان و ئەژدیھا پێگەیشتووەکان، بۆیە لە ناو دارەکان دەژین. ماوەی ٨ بۆ ٩ ساڵیان پێدەچێت بۆ ئەوەی ھەراش ببن، وە نزیکەی ٣٠ ساڵیش دەژین
 
مێینەی ئەژدیهای کۆمۆدۆ توانای ئەوەی هەیە بەبێ نێرینە وەچە بخاتەوە، بە ڕێگای پڕۆسەی Parthenogenesis. هەموو ئەو بەچکانەی بەو شێوەیە لە دایک دەبن لە ڕەگەزی نێرینەن. ئەوەش وا دەکات ئەژدیهایکی مێیەنە بەتەنیا بتوانێت کۆمەڵگایەکی نوێ درووست بکات. بەڵام ئەو ڕێگایەش زیانی خۆی هەیە، لەبەر ئەوەی هەمەچەشنی بۆماوەیی ناهێڵێت. کە ئەوەش دەبێتە هۆی زۆربوونی نەخۆشی و لاوازی پاش چەند نەوەیەک.
== پارێزگاری ==
ئەژدیھای کۆمۆدۆ مەترسی لەناوچوونی لەسەرە و لە لیستی سوری [[یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ پارێزگاریی سروشت]] (IUCN) (The International Union for Conservation of Nature) دایە. لە ئێستادا نزیکەی ٤٠٠٠ بۆ ٥٠٠٠ ئەژدیھای زیندوو ھەیە لە سرووشتدا. لەسەر دورگەکانی گیلی مۆتانگ (١٠٠)، گیلی داسامی (١٠٠)، ڕینکا (١٣٠٠)، کۆمۆدۆ (١٧٠٠) و فلۆرس (لەوانەیە ٢٠٠٠). بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە تەنھا نزیکەی ٣٥٠ مێینە ھەن کە توانای وەچە خستنەوەیان ھەبێت. بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت، لە ساڵی ١٩٨٠ [[ناشناڵ پاڕکی کۆمۆدۆ]] دامەزرێندرا بۆ ئەوەی پارێزگاری لە ژمارەی ئەژدیھای کۆمۆدۆ بکات لە دورگەکانی کۆمۆدۆ، ڕینکا و پادار. دواتریش شوێنی پاراستنی ئەژدیھای کۆمۆدۆ لەسەر دورگەی فلۆرسیش کرایەوە.