ئەژدیھای کۆمۆدۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ڕێکخستنەوەی وێنەکان
ھێڵی ١٢:
 
=== ھەستەکان ===
[[پەڕگە:Komodo_dragons_video.ogv|left|thumb|ئەژدیهای کۆمۆدۆ لەکاتی بەکارهێنانی زمانی بۆ هەستکردن بە دەورووبەری.]]ئەژدیھای کۆمۆدۆ تەنھا یەک ئێسکی گوێی ھەیە بۆ گواستنەوەی لەرینەوە لە پەردەی گوێ-وە بۆ [[لوولپێچ]]. ئەمەش وادەکا کە تەنیا گوێیان لەو دەنگانە بێت کە ھێزەکەیان لەنێوان ٤٠٠ بۆ ٢٠٠٠ [[ھێرتز]] دایە، لەکاتێکدا کە مرۆڤ دەتوانێ گوێی لەدەنگبێ بە ھێزی ٢٠ بۆ ٢٠,٠٠٠ ھێرتز. پێشتر وادەزاندرا کە [[کەڕی|کەڕە]]، پاش ئەوەی کە لێکۆڵینەوەیەک ڕایگەیان کە ھیچ وەڵامێکی بۆ چرپە، دەنگی ئاسایی و ھاوارکردن نییە. ڕاستی ئەو ڕایە کەوتە ژێر پرسیارەوە دوای ئەوەی کە کارمەندێکی [[باخچەی زوولۆجی لەندەن]] ئەژدیھایەکی ڕاھێنا بۆ ئەوەی بێت بۆ نانخواردن تەنیا بە بانگکردن، تەنانەت ئەگەر ئەژدیھاکە ڕاھێنەرەکەشی نەدیبایە.[[پەڕگە:Komodo_dragons_video.ogv|left|thumb|ئەژدیهای کۆمۆدۆ لەکاتی بەکارهێنانی زمانی بۆ هەستکردن بە دەورووبەری.]]

وە ئەژدیھای کۆمۆدۆ دەتوانێ شت لە دووری ٣٠٠ م ببینێت، بەڵام لەبەر ئەوەی تەنھا [[خانەی قووچەکی|خانەی قووچەکیی]] ھەیە لە چاویان، وا پێدەچێت لە شەواندا باش نەبینن. ئەژدیھای کۆمۆدۆ دەتوانێ شت بەڕەنگاوڕەنگی ببینێت، بەڵام باش نییە لە جیاکردنەوەی شتە جێگیر و نەجووڵاوەکان لە چواردەوریان.
ئەژدیھای کۆمۆدۆ زمانی بەکاردەھێنێت بۆ تامکردن وە وەکو زۆربەی خشۆکەکان، بۆ بۆنکردن [[ئەندامی یاکۆبسۆن]] (jacobson's organ) بەکاردەھێنێت لە جیاتی کونی لووتەکانی. ئەندامی یاکۆبسۆن لە زۆربەی گیانەوەران ھەیە و دەکەوێتە نزیک ئێسکی لووت. بەیارمەتی با، ئەژدیھای کۆمۆدۆ دەتوانێ بۆنی گۆشتی بۆگەن بکا لە دووری ٤ بۆ ٩.٥ کم. وە پێستە ڕەقەکەشی ھەستی بەرکەوتنی بۆ دابین دەکات. پێستی لە دەورووبەری گوێ، لێو، چەناگە و ژێرەوەی پێکانی لە ھەموو شوێنەکانی تری ھەستیارترە.
 
== ڕەفتار و ژینگە ==
[[پەڕگە:KDragon1mj.jpg|thumb|کلک و قاچی ئەژدیهای کۆمۆدۆ.]]
ئەژدیھای کۆمۆدۆ شوێنی گەرم و وشکی پێ خۆشە، وە بە گشتیش لە شوێنی وشک و نزم دەژیێت. لەبەر ئەوەی [[خوێن سارد|خوێن ساردە]]، واتا ناتوانێ پلەی گەرمیی لەشی بە جێگیری بھێڵێتەوە، زۆرتر بە ڕۆژ چالاکە. ئەژدیھاکان بەتەنیا دەژین و تەنیا بۆ [[زاوزێ]] و نانخواردن کۆدەبنەوە. دەتوانن بۆ ماوەی کورت بەخێرایی ڕابکەن و خێراییان دەگاتە ٢٠ کم/ک وە دەشتوانن تا قوڵایی ٤.٥ م مەلە بکەن. کاتێک لاون زۆر لێھاتوون لە بەسەر دارکەوتن بە یارمەتی چنگە بەھێزەکانیان. وە بۆ گرتنی ئەو نێچیرانەی کە کە نایانگەنێ، دەتوانن لەسەر قاچەکانی دواوەیان بوەستن و کلکیان وەکو پاڵپشتی بەکاربھێنن. بەڵام کە ھەراش دەبن، چڕنووکەکانیان زۆرتر وەکو چەک بەکاردەھێنن و بەھۆی گەورەبوونی قەبارەشیان ناتوانن بە باشی بەسەرداردا ھەڵگەڕێن.
 
Line ٢٦ ⟶ ٢٧:
 
ئەژدیھای کۆمۆدۆ لەکاتی خواردنی نێچیرە گەورەکان پێی لەسەر لاشەی نێچیرەکەی دادەنێ و پارچەی گۆشتی گەورە لە نێچیرەکەی لێدەکاتەوە و بەیەکجار قووتی دەدات. بۆ نێچیری بچووکیش، بۆ نموونە بە قەد قەبارەی [[بزن|بزنێک]]، شەویلگەکانی تا ئاستێک لێک دەبنەوە کە دەتوانێ نێچیرەکە بە تەواوی قووت بدات. لیکی ناو دەمی خواردنەکە نەرم دەکاتەوە، بەڵام ھێشتاش قووتدانی نێچیرەکەی کاتێکی زۆری دەوێت (نزیکەی ١٥-٢٠ خولەکی پێویستە بۆ قووتدانی بزنێک). ئەژدیھای کۆمۆدۆ لەوانەیە ھەوڵی خێرا قووتدانی نێچیرەکەی بدات، ئەویش بەھۆی پاڵنانی لاشەی نێچیرەکە بە درەختێک لەکاتی قووتدانی بۆ ئەوەی بە قوڕگی خۆی دا بیباتە خوارەوە. ھەندێک جار ئەوەندە بەھێز پاڵ بە دارەکەوە دەنێت، دارەکە بەردەبێتەوە. بۆ ئەوەی نەخنکێ لەکاتی خواردندا، بەھۆی لوولەیەکی بچووکی ژێر زمانی ھەناسە دەدات کەوا بە [[سی (ئەندام)|سییەکانییەوە]] بەستراوەتەوە. وە دەشتوانێ لە یەک ژەمدا، بەقەد %٨٠ کێشی خۆی خواردن بخوات. دوای نانخواردنیش دەچێتە بەر ھەتاو بۆ خێرا [[ھەرسکردن|ھەرسکردنی]] ژەمەکەی، لەبەر ئەوەی خواردنەکە لەوانەیە بۆگەن ببێت و ئەژدیھاکە ژەھراوی بکات ئەگەر درەنگ ھەرسی بکات. بەھۆی [[مێتابۆلیزم|مێتابۆلیزمە]] ھێواشەکەی، ئەژدیھایەکی گەورە دەتوانێ تەنھا بە ١٢ ژەم بژیێت لە ساڵێکدا. دوای ھەرسکردن، ئەژدیھای کۆمۆدۆ موو، قۆچ و ددانەکانی نێچیرەکەی لە ڕێگەی دەمییەوە فڕی دەداتە دەرەوە.
 
[[پەڕگە:Komodo_Dragon_Eating_Rinca.jpg|left|thumb|ئەژدیهایەکی بچووکی کۆمۆدۆ لە کاتی خواردنی لاشەی گامێشێکی ئاوی.]]
[[پەڕگە:Komodo_excrement.jpg|thumb|پاشەڕۆی ئەژدیهای کۆمۆدۆ.]]
ئەژدیھای کۆمۆدۆ چەندین زیندەوەر دەخوات لەوانە: [[بێبڕبڕەکان]]، [[خشۆک|خشۆکەکانی]] دیکە (تەنانەت ئەژدیھای بچووکتر لەخۆیانیش دەخۆن)، [[پەلەوەر|باڵدارەکان]]، ھێلکەی باڵندەکان، [[گوانداران|شیردەرە]] بچووکەکان، مەیموون، ئاسک، [[ئەسپ]] وە گامێشی ئاوی. ئەژدیھا بچووکەکان [[مێروو]]، ھێلکە، [[مارمێلکە]] و شیردەری بچووک دەخۆن. ھەندێک جار ھێرش دەکەنە سەر [[مرۆڤ]] و گازی لێدەگرن. وە ھەندێک جاریش ئەگەر گۆڕێک بدۆزنەوە زۆر قووڵ نەبێت، گۆڕەکە ھەڵدەکۆڵن و لاشەکەی ناوی دەخۆن. ئەمەش وای لە دانیشتوانی دورگەی کۆمۆدۆ کردووە کە کۆمەڵە بەرد لەسەر گۆڕەکانیان دابنێن بۆ ئەوەی بیانپارێزن لە ئەژدیھاکان.
 
ھێڵی ٣٣:
 
=== ژەھر ===
[[پەڕگە:Komodo-mating.JPG|thumb|دوو ئەژدیهای کۆمۆدۆ لە کاتی زاوزێدا]]
توێژینەوەیەک دەریخستووە کە ڕژێنەکانی ناو دەمی ئەژدیھای کۆمۆدۆ ھەندێک پڕۆتینی ژەھراوی دەردەدەن کە ڕێگری دەکەن لە مەیینی خوێن لەکاتی خوێنبەربووندا و دەبنە ھۆی نزمبوونەوەی پەستانی خوێن، ئیفلیج بوونی ماسوولکە، تووشبوون بە ھایپۆتێرمیا، کە ئەویش دەبێتە ھۆی بێھۆشی و شۆک. 
 
Line ٣٨ ⟶ ٣٩:
 
=== وەچەخستنەوە ===
[[پەڕگە:Komodo-mating.JPG|thumb|دوو ئەژدیهای کۆمۆدۆ لە کاتی زاوزێدا]]
ئەژدیھاکان لە نێوان مانگی [[گوڵان]] و [[ئاب]] زاوزێ دەکەن، وە لە ئەیلوولیش ھێلکە دادەنێن. ھەرجارەی نزیکەی ٢٠ ھێلکە دادەنێن.یا ئەوەتا چاڵێکیان بۆ ھەڵدەکۆڵن یانیش لە ھێلانەی بەجێھێڵدراوی باڵندان دایاندەنێن. ھێلکەکان بۆ ماوەی حەوت بۆ ھەشت مانگ سڕ دەبن و لە مانگی نیساندا دەتروکێن، کە لەو مانگەدا [[مێروو]] زۆرن. ئەژدیھا بچووکەکان لەژێر مەترسی دڕندەکان و ئەژدیھا پێگەیشتووەکان، بۆیە لە ناو دارەکان دەژین. ماوەی ٨ بۆ ٩ ساڵیان پێدەچێت بۆ ئەوەی ھەراش ببن، وە نزیکەی ٣٠ ساڵیش دەژین
[[پەڕگە:Varanus_komodoensis.JPG|thumb|بەچکەیەکی ئەژدیهای کۆمۆدۆ]]
[[پەڕگە:Komodo_coin,_Indonesia_Dscn0057.jpg|thumb|150x150px|دراوی ئەژدیهای کۆمۆدۆ، [[ئیندۆنیزیا]] دەریدەکات.]]
 
== پارێزگاری ==
[[پەڕگە:Varanus_komodoensis3.jpg|right|thumb|ئەژدیهای کۆمۆدۆ لە کاتی خۆدانە بەرهەتاو]]
ئەژدیھای کۆمۆدۆ مەترسی لەناوچوونی لەسەرە و لە لیستی سوری [[یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ پارێزگاریی سروشت]] (IUCN) (The International Union for Conservation of Nature) دایە. لە ئێستادا نزیکەی ٤٠٠٠ بۆ ٥٠٠٠ ئەژدیھای زیندوو ھەیە لە سرووشتدا. لەسەر دورگەکانی گیلی مۆتانگ (١٠٠)، گیلی داسامی (١٠٠)، ڕینکا (١٣٠٠)، کۆمۆدۆ (١٧٠٠) و فلۆرس (لەوانەیە ٢٠٠٠). بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە تەنھا نزیکەی ٣٥٠ مێینە ھەن کە توانای وەچە خستنەوەیان ھەبێت. بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت، لە ساڵی ١٩٨٠ [[ناشناڵ پاڕکی کۆمۆدۆ]] دامەزرێندرا بۆ ئەوەی پارێزگاری لە ژمارەی ئەژدیھای کۆمۆدۆ بکات لە دورگەکانی کۆمۆدۆ، ڕینکا و پادار. دواتریش شوێنی پاراستنی ئەژدیھای کۆمۆدۆ لەسەر دورگەی فلۆرسیش کرایەوە.
 
ئەژدیھای کۆمۆدۆ خۆی بەدوور دەگرێت لە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ مرۆڤدا. بچووکەکان زۆر شەرمن و زوو ڕادەکەن و خۆیان دەشارنەوە ئەگەر مرۆڤێک لە ١٠٠ مەتر نزیکتر بێتەوە. ئەژدیھا ھەراشەکانیش دەکشێنەوە ئەگەر مرۆڤ لێیان نزیک بێتەوە. ئەگەر نیگەران بن ئەوا کاردانەوەی تووندیان دەبێت بە کردنەوە و داخستنی دەمیان، دەرکردنی دەنگ و شەقاندنی کلکیان. ئەژدیھای کۆمۆدۆ زۆر بەکەمی ھێرش دەکاتە سەر مرۆڤ بۆ ڕاوکردنی، ئەگەر ھێرشیش بکا و گازیش بگرێ زۆرتر بۆ پاراستنی خۆیەتی. بۆ مەبەستی پاراستینیان لە ئێستادا بازرگانی کردن بە ئەژدیھاکان و پێستەکانیان قەدەغەیە.
 
=== هۆکارەکانی مەترسی ===
چالاکی گڕکانی، زەوی لەرزە، لەدەستدانی شوێنی نیشتەجێبوون، ڕاوکردنی نێچیرەکانیان، گەشت و گوزار، ڕاوکردنی نایاسایی ئەژدیھاکان ھۆکارن بۆ کەمبوونەوە و مەترسی لەسەر بوونی ئەو جۆرە مارمێلکەیە. لە ئێستادا بازرگانی کردن بە ئەژدیھاکان و پێستەکانیان قەدەغەیە.
چەندین هۆکار هەن بۆ کەمبوونەوە و مەترسی لەسەر بوونی ئەو جۆرە مارمێلکەیە. لەوانەش:
* چالاکی گڕکانی
* زەوی لەرزە
* لەدەستدانی شوێنی نیشتەجێبوون
* ڕاوکردنی نێچیرەکانیا
* ، گەشت و گوزار
* ڕاوکردنی نایاسایی ئەژدیھاکان
 
== گەلەری ==
[[پۆل:خشۆکەکانی ئیندۆنیزیا]]
<gallery>
[[پەڕگە:Varanus_komodoensis3Varanus komodoensis3.jpg |right|thumb| ئەژدیهای کۆمۆدۆ لە کاتیلەکاتی خۆدانە بەرهەتاو]]
[[پەڕگە:Komodo_coinKomodo coin,_Indonesia_Dscn0057 Indonesia Dscn0057.jpg |thumb|150x150px| دراوی ئەژدیهای کۆمۆدۆ، [[ئیندۆنیزیا]] دەریدەکات.]]
[[پەڕگە:Komodo_excrementKomodo excrement.jpg |thumb| پاشەڕۆی ئەژدیهای کۆمۆدۆ.]]
[[پەڕگە:KDragon1mj.jpg |thumb| کلک و قاچی ئەژدیهای کۆمۆدۆ.]]
[[پەڕگە:Varanus_komodoensisVaranus komodoensis.JPG |thumb| بەچکەیەکی ئەژدیهای کۆمۆدۆ]].
</gallery>[[پۆل:خشۆکەکانی ئیندۆنیزیا]]