ئەژدیھای کۆمۆدۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دروست کراو بە وەرگێڕانی پەڕەی «Komodo dragon»
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد لە سەردێڕدا وەرگێڕی ناوەڕۆک
 
بNo edit summary
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Komodo_dragon_(Varanus_komodoensis).jpg|left|thumb|ئەژدیهای کۆمۆدۆ لە نزیکەوە.]]ئەژدیهای کۆمۆدۆ (بە [[ئینگلیزی]]: Komodo dragon) (ناوی زانستیی: Varanus komodoensis) جۆرە [[مارمێلکه|مارمێلکەیەکی]] گەورەیە لە چەند دوورگەیەکی [[ئیندۆنیزیا|ئیندۆنیزی]] دەژیێت.لەوانە: کۆمۆدۆ، ڕینکا، فلۆرس، گیلی مۆتانگ و پادار. درێژی ئەم جۆرە [[خشۆک|خشۆکە]] لە حاڵەتی دەگمەن دەکرێ بگاتە ٣ مەتر و کێشی دەگاتە نزیکەی ٧٠ کیلۆگڕام.
 
بەهۆی قەبارەیەناوە، ئەو مارمێلکانە بەسەر ئەو ناوچانە دا زاڵبوونە. ئەژدیهای کۆمۆدۆ [[بێبڕبڕەکان]]، [[پەلەوەر|باڵندەکان]] و [[گوانداران|شیردەرەکانیش]] ڕاودەکەن. وە دەشوترێ کە گەستنیان ژەهراویە؛ دوو ڕژێنیان هەیە لە شەویلگەی خوارەوە کە چەند پڕۆتینێکی ژەهراوی و دەرمانی دژە مەیین دەردەکەن. خواردنی سەرەکی ئەژدیهای کۆمۆدۆ بەزۆری ئاسکە، بەڵام بڕێکی بەرچاوی گۆشتی بۆگەن و مردارەوەبووش دەخۆن. وە تەنانەت مرۆڤیش لە مەترسیان بەدەر نییە.
ھێڵی ٨:
 
== وەسف ==
[[پەڕگە:Komodo_dragon_(Varanus_komodoensis).jpg|left|thumb|ئەژدیهای کۆمۆدۆ لە نزیکەوە.]]
[[پەڕگە:Komodo_dragon_skin.jpg|left|thumb|پێستی ئەژدیهای کۆمۆدۆ.]]
لە سرووشتدا، ئەژدیهایەکی پێگەیشتووی کۆمۆدۆ کێشی نزیکەی ٧٠ کیلۆگڕامە. بەپێی [[ئینسایکڵۆپیدیای گینس|کتێبی گینس بۆ ڕیکۆردی جیهانی]]، نێرینەیەکی ئاسایی کێشەکەی دەگاتە ٧٩ بۆ ٩١ کگ و درێژیەکەشی دەگاتە ٢.٥٩ م، وە مێیەنەکی ئاساییش کێشەکەی دەگاتە ٦٨ بۆ ٧٣ کیلۆگڕام و درێژییەکەشی دەگاتە ٢.٢٩ م. گەورەترین ئەژدیهاش درێژییەکەی ٣.١٣ م بوو و کێشەکەشی ١٦٦ کگ بوو. ئەژدیهای کۆمۆدۆ کلکێکی هەیە بەقەد خۆی درێژە، لەگەڵ ٦٠ ددانی تیژ کە زوو زوو دەیانگۆڕێت. ددانەکانی درێژیان دەگاتە ٢.٥ سم. وە زمانێکی زەردی دووسەرەی هەیە. پێستی ئەژدیهای کۆمۆدۆ بە پوولەکەی زرێپۆش داپۆشراوە، کە ئێستی بچووکی تێدایە ئەمەش وەکو زرێیەکی سرووشتی لێکردووە.
 
=== هەستەکان ===
ئەژدیهای کۆمۆدۆ تەنها یەک ئێسکی گوێی هەیە بۆ گواستنەوەی لەرینەوە لە پەردەی گوێ-وە بۆ [[لوولپێچ]]. ئەمەش وادەکا کە تەنیا گوێیان لەو دەنگانە بێت کە هێزەکەیان لەنێوان ٤٠٠ بۆ ٢٠٠٠ [[هێرتز]] دایە، لەکاتێکدا کە مرۆڤ دەتوانێ گوێی لەدەنگبێ بە هێزی ٢٠ بۆ ٢٠,٠٠٠ هێرتز. پێشتر وادەزاندرا کە [[کەڕی|کەڕە]]، پاش ئەوەی کە لێکۆڵینەوەیەک ڕایگەیان کە هیچ وەڵامێکی بۆ چرپە، دەنگی ئاسایی و هاوارکردن نییە. ڕاستی ئەو ڕایە کەوتە ژێر پرسیارەوە دوای ئەوەی کە کارمەندێکی [[باخچەی زوولۆجی لەندەن]] ئەژدیهایەکی ڕاهێنا بۆ ئەوەی بێت بۆ نانخواردن تەنیا بە بانگکردن، تەنانەت ئەگەر ئەژدیهاکە ڕاهێنەرەکەشی نەدیبایە.[[پەڕگە:Komodo_dragons_video.ogv|left|thumb|ئەژدیهای کۆمۆدۆ لەکاتی بەکارهێنانی زمانی بۆ هەستکردن بە دەورووبەری.]]وە ئەژدیهای کۆمۆدۆ دەتوانێ شت لە دووری ٣٠٠ م ببینێت، بەڵام لەبەر ئەوەی تەنها [[خانەی قووچەکی|خانەی قووچەکیی]] هەیە لە چاویان، وا پێدەچێت لە شەواندا باش نەبینن. ئەژدیهای کۆمۆدۆ دەتوانێ شت بەڕەنگاوڕەنگی ببینێت، بەڵام باش نییە لە جیاکردنەوەی شتە جێگیر و نەجووڵاوەکان لە چواردەوریان.
 
وە ئەژدیهای کۆمۆدۆ دەتوانێ شت لە دووری ٣٠٠ م ببینێت، بەڵام لەبەر ئەوەی تەنها [[خانەی قووچەکی|خانەی قووچەکیی]] هەیە لە چاویان، وا پێدەچێت لە شەواندا باش نەبینن. ئەژدیهای کۆمۆدۆ دەتوانێ شت بەڕەنگاوڕەنگی ببینێت، بەڵام باش نییە لە جیاکردنەوەی شتە جێگیر و نەجووڵاوەکان لە چواردەوریان.
[[پەڕگە:Komodo_dragons_video.ogv|left|thumb|ئەژدیهای کۆمۆدۆ لەکاتی بەکارهێنانی زمانی بۆ هەستکردن بە دەورووبەری.]]
ئەژدیهای کۆمۆدۆ زمانی بەکاردەهێنێت بۆ تامکردن وە وەکو زۆربەی خشۆکەکان، بۆ بۆنکردن [[ئەندامی یاکۆبسۆن]] (jacobson's organ) بەکاردەهێنێت لە جیاتی کونی لووتەکانی. ئەندامی یاکۆبسۆن لە زۆربەی گیانەوەران هەیە و دەکەوێتە نزیک ئێسکی لووت. بەیارمەتی با، ئەژدیهای کۆمۆدۆ دەتوانێ بۆنی گۆشتی بۆگەن بکا لە دووری ٤ بۆ ٩.٥ کم. وە پێستە ڕەقەکەشی هەستی بەرکەوتنی بۆ دابین دەکات. پێستی لە دەورووبەری گوێ، لێو، چەناگە و ژێرەوەی پێکانی لە هەموو شوێنەکانی تری هەستیارترە.
 
Line ٤٣ ⟶ ٣٩:
=== وەچەخستنەوە ===
[[پەڕگە:Komodo-mating.JPG|thumb|دوو ئەژدیهای کۆمۆدۆ لە کاتی زاوزێدا]]
ئەژدیهاکان لە نێوان مانگی [[گوڵان]] و [[ئاب]] زاوزێ دەکەن، وە لە ئەیلوولیش هێلکە دادەنێن. هەرجارەی نزیکەی ٢٠ هێلکە دادەنێن.یا ئەوەتا چاڵێکیان بۆ هەڵدەکۆڵن یانیش لە هێلانەی بەجێهێڵدراوی باڵندان دایاندەنێن. هێلکەکان بۆ ماوەی حەوت بۆ هەشت مانگ سڕ دەبن و لە مانگی نیساندا دەتروکێن، کە لەو مانگەدا [[مێروو]] زۆرن. ئەژدیها بچووکەکان لەژێر مەترسی دڕندەکان و ئەژدیها پێگەیشتووەکان، بۆیە لە ناو دارەکان دەژین. ماوەی ٨ بۆ ٩ ساڵیان پێدەچێت بۆ ئەوەی هەراش ببن، وە نزیکەی ٣٠ ساڵیش دەژین
[[پەڕگە:Varanus_komodoensis.JPG|thumb|بەچکەیەکی ئەژدیهای کۆمۆدۆ]]
[[پەڕگە:Komodo_coin,_Indonesia_Dscn0057.jpg|thumb|150x150px|دراوی ئەژدیهای کۆمۆدۆ، [[ئیندۆنیزیا]] دەریدەکات.]]