نەجیبزادەیی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
وێنە
ب + وێنەی ئەسڵزادەی کورد
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:KurdishNoble.jpg|وێنۆک|ئەسڵزادەیەکی کورد]]
[[پەڕگە:Les Tres Riches Heures du duc de Berry avril detail.jpg|وێنۆک|نەجیبزادەکانی فەڕەنسا لە سەدەی پازدەھەمدا]]
[[پەڕگە:Bojaren.jpg|وێنۆک|نەجیبزادەکانی ڕووس]]
'''نەجیبزادەکان'''، یا '''ئەسڵزادەکان'''، یا '''بنچینەئەسڵەکان'''، یا '''ئەشرافزادەکان'''، یا '''خانەدانەکان''' ئەو [[چینی کۆمەڵایەتی|چینە کۆمەڵایەتییەن]] کە لەچاو چینەکانی تری ناو کۆمەڵگا [[سەرپشکایەتی|سەرپشکایەتییان]] زۆرترە. ئەندامەتی لەو چینەدا پشتاوپشتە، واتە لە دایک و باوکەوە ئەگەیێ بە منداڵان.
 
سەرپشکایەتییەکان یا مافە تایبەتەکانی نەجیبزادەکان لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر و، لە سەردەمێکەوە بۆ سەردەمێکی تر، گۆڕانیان بەرسەردا دێ. لەوانەیە لە وڵاتێکدا یا لە سەردەمێکدا ئەو مافانە بووبێتنە ھۆی مسۆگەربوونی باڵادەستیی خاوەنەکەیان، بەڵام، لە وڵاتێکی تردا یا لە سەردەمێکی تردا، نەجیبزادەبوون تەنھا شتێک بووبێ تەنھا بۆ شانازیپێکردن.
 
لە باری مێژوویییەوە، ئەندامەتی لە کۆمەڵەی نەجیبزادەکاندا بە دەستی [[حکوومەت|حکوومەتەوە]] بووە. حکوومەت یاسا و ڕێسای بۆ دیاری ئەکا و ئەندامەتیی ئەندامان پشتڕاست ئەکاتەوە. ئەمەیە کە کەرتی نەجیبزادە لە ئەوتر کەرتەکانی چینی سەرتری نەتەوە جیا ئەکاتەوە. بەڵام، لەگەڵ ئەوەشدا، نەجیبزادەیی خۆی لە خۆیدا بەدەگمەن توانیویە کۆمەڵەیەکی داخراو پێک بێنێ. بەدەستھێنانی دەسەڵات یان دارایی و سامانی زۆر، سەرکەوتن و خۆنواندن لە سوپا، یان لایەنگریی بنەماڵەی شایی، جاروبارە توانایییان بە خەڵکی ئاسایی داوە بۆ ئەوەی خۆیان ھەڵبکشێنە ناو ڕیزی نەجیبزادەکانەوە.