ئۆرکێسترا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «File:Dublin Philharmonic Orchestra performing Tchaikovsky's Symphony No 4 in Charlotte, North Carolina.jpg|thumb|left||ئۆرکێستر فیلارم...»ەوە
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٧:١٢، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥


ئۆرکێستر بە کۆمەڵێک لە مۆسیقاژەن و ئامێری مۆسیقایی دەوترێ کە بەیەکەوە خەریکی نواندن و ژەنینی مۆسیقا دەبن.

ئۆرکێستر فیلارمۆنیکی دۆبلین
ئۆرکێستری وۆلفگانگ ئامدیۆسی مۆتسارتی ڤیەننا
ئۆرکێستر فیلارمۆنیکی ژالیسکۆ


هەر ئۆرکێسترایەک بە پێی چەند و چۆنی جێگرتنی ئامێرەکانی مۆسیقا نێوی بۆ دادەنرێ. بۆ نموونە، ئۆرکێستر سەمفۆنی، کە وەکوو گەورەترین جۆری ئۆرکێستر دەناسرێ، بەم مانایە کە تێیدا لە هەموو جۆرێکی ساز و ئامێر کەڵک وەرگیراوە و هەموو ئامێرەکانی مۆسیقای کلاسیکی ڕۆژاوایی تێدایە.

ئۆرکێسترە بچووک ترەکان، کە بەشێک لە ئامێرەکانی مۆسیقای کلاسیکیان تێدایە، بە ناوی تر وەکوو ئۆرکێستری دیوەخانی نێو دەبرێ.

هەندێ جار ناوگەلێک بۆ ئرکێسترەکان بەکار دێت کە ئاماژە دەکات بە جۆری ئەم ساز و ئامێرانەی لە ناویان دایە یانیش دەکرێ ئەم ئامێرەشی تێدا بەکار نەهاتبێت و بۆ ناسینەوەی ئۆرکێسترەکا لە شار یان ناوچەیەک دا بەم ناوە ناودەنرێ.

بۆ نموونە، ئۆرکێستری فیلارمۆنیک زۆرتر لە لایەن ئەنجومەنی لایەنگرانی مۆسیقا لەهەر شارێک پشتیوانی ماڵی لێ دەکرێت و و لەم ئۆرکێستانە زیاتر ژەنینکارانی ناوازە و گرینگی شارەکە بەکار دێن.

لە ئۆرکێستەکان دا ڕێبەری ئۆرکێست گرینگترین ڕۆڵ و لە ڕاستیدا دڵی ئۆرکێشتەکە هەژمار دەکرێ.


تابلۆی کۆنسێرتۆی شمشاڵ، ئەدۆڵف مێنتسێل

سەرچاوە