ڕانیە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٥١:
== مێژوو ==
 
لەناوەراستی سەدەی حەڤدە ، رانیە سەر بە ئەمارەتی بابان بووە، دواتر کەوتۆتە ژێردەسەڵاتی میر محمدی رواندز، دواتر کەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی عوسمانیەکان. رانیە لە ساڵی ١٨٩٧وە سنجاقێکی سلێمانیسەر بە ولایەتی شارەزوو بووە کە ناوەندەکەی کەرکوک بووە، لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی عیراق رانیە قەزایەکی سەر پارێزگای ھەولێربووە، لە ساڵی ١٩٥٧ خراوەتە سەر پارێزگای سلێمانی‌و لە ناوەراستی شاری رانیە گەرەکێک ھەیە بە بەری رۆژھەڵاتدابەناوی گەرەکی قەڵات، ئەو گەرەکە بە کۆنترین گەرەکی ناو شاری رانیە دادەنرێت کە بناغەی شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی بووە لەو شارەدا، مێژووی ژیان لەو قەڵاتەدا بۆ ھەزاران ساڵ پێش ئێستا دەگەرێتەوە, مامۆستا عەبدول رەقیب یوسف لە چاوپێکەوتنێکی گۆڤاری رانیەدا دەڵێت: مێژووی ژیان لەو قەڵاتەدا بۆ ٩٠٠٠ ساڵ پێَش ئێستا دەگەرێتەوە, نوسەرو مێژوونوس (عەلی سەید گەورانی) ساڵی ١٩٣٠ لە کتێبی (لە عەمانەوە بۆ ئامیدی) لە بارەی قەڵاتی رانیەوە دەڵێت: (رانیە گردێکی کۆنی تێدایە,گوایە لەشکری ئێرانی لە کاتی خۆیھەڵیان بەستوە، ئێستا خانووە چین بە چینی بەسەریەوە دروستکراوە بە چەشنی قەلای ھەولێر), لە تەنیشت گەرەکی قەڵات گردێکی تر ھەیە بە ناوی گردە دێمە کە رۆژگارێگ خاوەنی مێژووی خۆیبووە، ھەروەھا چەندین شوێنەرای تری مێژووی لەو دەڤەرەدا ھەیە بەتایبەت گردی شمشارە کە لە سالی ١٩٥٧ بۆ ١٩٥٩ لە لایەن تیمێکی دانیمارێکی و عێراقیەوە پشکینیی بۆکراوە، بە یەکێک لە کۆنترین گردەکانی مرۆڤایەتی دادەنرێت کە زیاتر لە ٢٤٧ نامەی بزماری‌و میخی‌و پەرستگایەکی سەردەمی ئاشوریەکان‌و ٧ چینی مێژووی تێدا دۆزراوەتەوە, ھەر سەردەمی پێش فەخفوری‌و (حسونە، ورکا، ئاشوری)و ھتد، بۆ دوای ھاتنی ئیسلام. ئەمە جگە لە چەندان گردی مێژووی تر کە ھەر لەو ناوچەیەدان وەک گردی (بازموسیان‌و بوسکێن,دوگرادان، کامەریان‌و قورەشینە و دێمە) و چەندان پاشماوەی مێژووییتر، لەوانە تابلۆ ھەلکۆردراوەکەی لای دەستە راستی دەربەند لە خۆرھەڵاتی شاری رانیە کە ھەلکۆردراوێکی مێژووی ھەیە کە وێنەی مرۆڤێکە, بەرای ھەندێک لە شوێنەوارناسان پاشایەکی گۆتی یان لۆلۆییە لە دەوڵەتە کۆنەکانیکوردستان، ئەم تابلۆ مێژووییە پانی مەترێک‌و بەرزی ٦٠ سم‌و نزیکەی ٢٠ م لە زەویەوە بەرزە. شاری رانیە لە سەردەمی نوێشدا خاوەنی مێژوویەکی تایبەت بە خۆیەتیبەتایبەتیش لە سەردەمی شیخ مەمودی نەمر، کە بارەگای جێگری حاکمی سیاسی سلێمانیئینگلیز لە دەربەندی رانیە بووە، شەری بەناوبانگی دەربەندی رانیە لە ٢٣/٨/١٩٢٢ بە یەکێک لە دیارترین روداوەکانی ئەو سەردەمە دادەنرێت کە خێڵە کوردە نیشتەجێبوەکانی ئەو ناوچەیە رۆلێکی گەورەیان تێدا گێراوە. رانیە خاوەنی چەندین دەستکەوت‌و سەروەری گەورەی نەتەوەییە لەوانە راپەرینی ساڵی ١٩٨٢ و راپەرینی ٥/٣/١٩٩١ کە بۆ یەکەم جارو لە شاری رانیە جەماوەری خەڵکی کوردستان بەگژ دەسەڵاتە خوێنرێژەکەی بەعسدا ھاتنەوە و لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا بە خوێنی ٨شەھید شارەکەیان رزگار کرد، بەمەش دەروازەی راپەرینی سەرتاسەری خەڵکی کوردستان لە رانیە کرایەوەو بەرھەمی پەرلەمان‌و حکومەتی ھەرێمی لێکەوتەوە, ھەر بۆ ئەمەش لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە نازناوی دەروازەی راپەرینی پێدراوە.
 
== 'جوگرافیا' ==