ئەفلاتوونیزمی نوێ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١:
'''ئەفڵاتوونیزمی نوێ''' (بە[[ئینگلیزیی|ئینگلیزی]]: Neoplatonism)، قوتابخانەیەکی [[فەلسەفییە|فەلسەفە]] مێژووی درووستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی سێیەمی [[زایین]] لەسەر بنەمای فێرکردنەکانی [[ئەفڵاتوون]] و [[ئەفڵاتوونییەکان]]، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرێک لەو لێکدانەوانە هەڵدەگرێ کە وا لە لێکۆڵەرەوان دەکات بڵێن کە جیاوازە لە فەلسەفەی ئەفڵاتوونی سەرەکی. هەرچەندە ئەفڵاتوونیزمە نوێیەکان خۆیان بە ئەفڵاتوونی داناوە و دەڵێن کە بەرگری لە بیروڕاکانی ئەفڵاتوون دەکەن، بەڵام زۆرێک هەن کە بڕوایان کە ئەم فەلسەفەیە جۆرێکە لەهەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی هەردوو فەلسەفەی سەرەکی [[یۆنان]]: [[ئەفڵاتوونیزم]] و [[ئەرستۆنیزم]].
شێوەی گشتی ئەم قوتابخانە فەلسەفییە لەسەر دەستی [[ئەفڵووتین]] داڕێژراوە کە دەڵێت گوایە فەلسەفەی ئەفڵاتوون و خوێندنەکەی لەسەر دەستی [[ئەمۆنیس ساکاس]] وەرگرتووە کە یەکێک لەگەورەترین [[فەیلەسووف]]ەکانی [[ئەسکەندەرییە]] بووە. دواتر، [[فۆرفۆریۆس]] یەکێک لە قوتابییەکانی [[ئەفڵووتین]] هەستاوە بە کۆکردنەوەی دواترین خوێندنەکان لە شەش بەشدا کە ناو دەبرێت بە: [[هەشتینەکان|هەشتینەکان (فەلسەفە)]]، چوونکە هەربەشێک لەو بەشانە پێک دێت لە ٨ [[وتار]]. گرنگی ئەو کارەی فۆرفۆریۆس لەوەدایە کە ئەگەر ئەو کۆکردنەوەیە نەبووایە، ئێستا هەموو بەرهەمەکانی [[ئەفڵووتین]] دەفەوتا.<ref>ویکیپیدیاکانی تر</ref><br />
 
هەندێک لە بیروڕاکان وایە کە ئەفڵووتین هەوڵی گوونجاندنی [[ئەفڵاتوونیزم]]ی لەگەڵ [[ئاینی مەسیحییەت]] داوە. <ref>پەڕتووکی: مێژووی فەلسەفە</ref>