مەریخی (فیلم): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary |
No edit summary |
||
ھێڵی ٥٥:
[[پەڕگە:NASA_Journey_to_Mars_and_“The_Martian"_(201508180009HQ).jpg|left|thumb|مات دەیمن کاتێ جێ دەستی لەسەر چیمەنتۆیەک دادەنێ لەیەکێک لە تاقیگاکانی ناسا ، کە یارمەتیدەر بوونە لە وێنەگرتنی فیلمەکە.]]
کاتێ سەرەتا نۆڤلی فیلمەکە بڵاوکرایەوە ، ناسا هەڵسا بە بانگهێشتکرنی ئاندی وێری نووسەری نۆڤلەکە تاکو ببێتە ئەندامێک لە ناسا.کاتێ ڕیدلی سکۆت دانرا بۆ دەرهێنانی فیلمەکە ، ئاندی ویر یەکسەر پەیوەندی بە ناساوە کردبوو تاکو هاوکاربن لە وێنەگرتنی فیلمەکە.هەروەها دەرهێنەر سکۆت ڕیدلی چەندەها جار لەگەڵ بەرپرسانی تایبەتی ناسا دانیشتبوو بۆ تاوتوێکردنی فیلمەکە.لەکۆتاییدا ناسا بڕیاریدا یارمەتیدەرێکی سەرەکی بێ لەدەرهێنانی فیلمەکە بەپاڵپشتکردنی فیلمەکە بەنوێترین تەکنەلۆژیای ئاسمانەوانی.جەیمس گرین بەڕێوبەری هەسارەیی ناسا ، دەیڤ لاڤێری بەرپرسی گەشتکردنە گەردوونیەکانی ناسا ، دانران بۆ یارمەتیدانی ڕیدلی سکۆت لە فیلمەکە.سکۆت بە لەر دەرهێنانی فیلمەکە دوو جاری تر بەتایبەتی لەگەڵ گریندا گفتوگۆیان کردبوو.هەروەها ڕیدلی هەفتانە سەدان پرسیاری ناردووە بۆ گرین تاکو گرین بیداتە دەستی شارەزایانی بواری ئاسمانەوانی و لەوێدا پشتڕاست بکرێتەوە لەڕووی زانستیەوە.هەروەها ناسا ڕاهێنانی بە ئەکتەرانی فیلمەکەش کردووە و نیشانیشی داون کە کاری ئاسمانەوانی چۆنە و بەکارهێنانی ئامێرەکانیان لەسەر مەریخ چۆن دەبێت لەڕێگای کۆرسێکی تایبەتەوە.بەگشتی ناسا تاکو کۆتایی فیلمەکە بست بە بستی فیلمەکەی پشکنیوە و یارمەتیدەرێکی گەورەی دەرهێنانی فیلمەکە بوو.
== مۆسیقای فیلم ==
|