مەریخی (فیلم): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دروست کراو بە وەرگێڕانی پەڕەی «The Martian (film)»
دروست کراو بە وەرگێڕانی پەڕەی «The Martian (film)»
ھێڵی ٩:
ڕۆژێک دوای ئەم کارەساتە واتنی خەبەری دەبێتەوە لەنێو خۆڵ کەوتووە و دەگەڕێتەوە تاقیگاکانیان لەسەر مەریخ کە ماون ، بەڵام ناتوانێ پەیوەندی ببەستێ لەگەڵ ناسا،دوای ئەوەی هەژمارێک دەکات ئەوەی بۆ دەردەکەوێ کە خواردنەکەی بەشی تەنها ٣٠٠ ڕۆژ دەکات .
 
واتنی بە زیرەکی خۆی لە ڕووەکسازیدا ، هەڵدەستێ بە درووستکرنی باخچەیەکی تایبەت بە ڕووەک چاندن کە تیایدا ژمارەیەکی زۆری [[پەتاتە]] دەچێنێ لەوێدا ،،بەڵام واتنی هێشتا پێویستە بە برە ئاوێکی زۆر دەبێ.بۆیە هەڵدەستێ بە دروستکرنی ئاوێکی زۆر لەڕێگای [[هایدرۆجین ]]<nowiki/>و ڤۆی[[ئۆکسجین]]<nowiki/>ەوە. دواتر بۆی دەردەکەوێ کە بەمشێوەیە تاکو سێ ساڵی تر دەتوانێ لەژیاندا بمێنێتەوە و بگات بە شوێنی ئەرکی ئارێس  ٤ ، کە دوای ١٤٨٠ ڕۆژ ئەم ئەرکەئەرکەکە ئەنجام دەدرێ لەلایەن هەمان تاقمەکەی خۆیەوە.واتنی ڕۆژانە ڤیدیۆی یادگاری تۆمار دەکات و باسی حاڵی خۆی دەکات بۆ کامێراکە.لەلایەکی تر لەسەر زەوی ناسا ئەوە ڕادەگەیەنێ کە ئەرکی ئارێس ٣ شکستی هێنا بەهۆی گەردەلوولێکەوە و ئاسمەوانەوان مارک واتنی مردووە.
 
دوای چەندین ڕۆژ ، دوو ئەندازیاری ناسا بەناوەکانی (ڤینسێنت کەپوور) و (مایندی پاڕک) هەڵدەستن بە سەیرکردنەوەی وێنە سەتەلایتیەکان و ئەوەیان بۆ دەردەکەوێ کە واتنی زیندووە و نەمردووە.بەهۆی ترسیان لە مردنی واتنی ، بەڕێوبەری تێدی ساندەرس بڕیار دەدات کە هەواڵەکە بەتیمی ئارێس ٣ ڕانەگەیەنێت کە واتنی نەمردووە و زیندووە ، نەوەک دواتر بمرێت و ورەی تیکەمەکە بۆ ئەرکی ئارێس ٤ دابەزێنێ.ناسا هەڵدەستی بە ڕاگەیاندنی مانەوە لەژیانی واتنی بە میدیاکان و ئەمەش دەبێتە هەواڵێکی گەرمی راگەیاندنەکان لەسەرانسەر دونیا.دواتر واتنی هەڵدەستێ بەگەڕان بۆ ڕێگەچارەیەک کە بتوانێ پەیوەندی لەگەڵ ناسا ببەستێ ، شوێنی ئامێرێکی کۆن ئاشکرا دەکات بەناوی (پاسفایندەر - ڕێگا دۆزەرەروە) کە لەساڵی ١٩٩٧ەوە لەسەر مەریخ جێهێڵدراوە  ، بەڵام واتنی ئەوەی بۆ دەردکەوێ کە لایەنی کەم دەکرێ هەوڵ بدات بەوهۆیەوە پەیوەندی بە ناساوە بکات لەڕێگای نامەوە.
 
واتنی بەردەوامە لە گرینگیدان بە خواردن چاندنەکان ، لەولایەشەوە ڤینسێنت کەپوور لەڕێگای وێنە سەتەلایتیەکانەوە دەزانێ کە واتنی ئامێرەکەی دۆزیوەتەوە ، و ئەویش هەڵدەستێ بە هێنانی ئامێرێکی (پاسفایندەر- ڕێگادۆزەروە)یەکی تر ، تا بتوانێ قسە لەگەل واتنی بکات.بەمشێوەیەش واتنی یەیەکم نامە دەگۆڕێتەوە لەگەڵ ناسا و زانیاریەکی زۆریان لێوەردەگرێ.ناسا هەڵدەستێ بە ئاگادارکردنەوەی تیمی ئارێس ٣ و پێیان دەڵێ کە هاوڕێکەیان واتنی زیندووە.بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکی واتنی ژووری پەتاتەکانی دەتەقێنەوە و خواردنەکانی کەم دەنەوە،سەرئەنجام داوای یارمەتی دەکات.میچ هێندرسن و بروسی بەڕێوبەر پیلانی ناردنی کەلوپەل و خواردن دەدەن بۆ مەریخ بۆلای واتنی تاکو بتوانن لەژیاندا بیهێلنەوە تاکو چوارساڵی داهاتوو ، تا ئەوکات ئەرکی ئارێس ٤ ئەنجامدەدرێ و لەگەڵ ئەوەشدا واتنی ئەوکات ڕزگار دەکەن.بەڵام ئەو سارووخەی کە دەیانەوێ بینێرن بەهۆی هەندێ کەموکورتیەوە دەتەقێتەوە و واتنی بەجارێک بێهیوا دەبێت.
 
بەڕێوبەرایەتی ئاسمانەوانی [[چین ]](CNSA) هەڵدەستێ بە پێشکەشکردنی ئۆفەریک بە ناسا : مووشەکێکی تایبەت کە توانای هەیە کەلوپەلەکان بگەیێنیتە مەریخ.بەمشێوەیەش ناسا دوو هەڵبژاردەی دەبێ یاخود موشەکەکە بەکاردێنێ بۆ ناردنی خواردەمەنی و شتومەک بۆ واتنی ، و واتنی تا کاتی دیارکریکراوی ئەرکی ئارێس ٤ لەژیاندا بمێنیتەوە دواتر ڕزگار بکرێ ، یاخود بیکاتە هاوکاری تیمی ئارێس ٣ کە بەوهۆیەوە ئەو تیمە دەتوانن ڕاستەوخۆ بچن بۆ ڕزگارکردنی واتنی.دوای گفتوگۆ ناسا بڕیاردەدات کە تیمی ئارێس ٣ بنێرێ بۆ ڕزگارکردنی ڕاستەوخۆی واتنی ، کە ئەگەر شسکتیشی زیاترە لەسەرکەوتن.
 
دوای حەوت مانگ ، واتنی بە ئۆتۆمبێلە ئاسمانەوانیەکە دەگاتە بنکەی ئەرکی ئارێس ٤ ، و لەوێش داوای لێدەکرێ ئەو مووشەکەی بەکاریدێنێ پێویستە کێشەکەی زۆر سوک بکرێ ، بۆیە واتنی هەڵدەستێ بەفڕێدانی زۆربەی کەلوپەلەکانی سەر موشەکەکە و هەروەها لای سەرەوەی موشەکەکەش ناچارە لێبکاتەوە و بە جلێکەوە دایدەپۆشێت کە شتێکی مەترسیدارە.لەلایەکی ترەوە تاقمی ئارێس ٣ش نزیک دەبنەوە لە واتنی و چاوەڕێ دەکەن واتنی بە مووشەکەوە لێیان نزیک بێتەوە تاکو ڕزگاری بکەن.واتنی ساروخەکە دەفڕێنێ وەک دوایین هیوای ڕزگاربوون.کاتێ دەگاتە لایان، تیمی ئارێس ٣ ئەوا بۆیان دەردەکەوێ کە واتنی بەشێوەیەکی زۆر لەوان دوورە ، بۆیە هەڵدەستن بە تەقاندنەوەی بەشی پشتەوەی بنکە ئاسمانیەکەیان تاکو بتوانن هێواشتر ببنەوە بەبێ سەرفکردنی سوتەمەنی زیاتر.
سەرکردەی تیمەکە فەرماندە لێویس بەهۆی حەبلێکەوە دەیەوێ ئەوەندەی بکرێ نزیک بێتەوە لەموشەکەکەی واتنی بەڵام هەر دووری نێوانیان دەمێنێ ، واتنی لەنێو موشەکەکەی بەشێکی لای دەستی لە جلە ئاسمانەوانیەکەی دەدڕێنێ و قایشی سەلامەتیەکەی لێدەاکتەوە بەهۆی ئەو گوشارەی لای دەستی درووست دەبێ واتنی دەفڕێتە لای فەرماندە لێویس و لەوێشدا بە ئەستەم واتنی دەگرنەوە و ڕزگاری دەکەن.
 
دوای گەڕانەوەی بۆ سەرزەوی ، واتنی دەست دەکات بە "ڕۆژی ژمارە یەک" لە ژیانە نوێکەی ، کە پۆستێکی تایبەتی وەرگدەگرێت لە ناسا ، کە ئەویش ڕیێنماییکەری تایبەتیە بۆ ئاسمانەوانەکان.فیلمەکە بەوە کۆتایی دێت کە ئەندامانی تیمی ئارێس ٣ سەیری هەواڵەکان دەکەن کە باس لەوە دەکات ئەرکی ئارێس ٥ یش بەسەرکەوتووی ئەنجام درا و دڵیان زۆر خۆشە بەو هەواڵە و هەریەکەوە لەگەڵ خێزانەکەیەتی.
 
== ئەکتەران و ڕۆڵەکانیان ==
 
== بەرهەمهێنانی فیلمەکە ==