مەریخی (فیلم): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دروست کراو بە وەرگێڕانی پەڕەی «The Martian (film)»
 
دروست کراو بە وەرگێڕانی پەڕەی «The Martian (film)»
ھێڵی ١:
مەریخیەکە (واتا کەسێکی دانیشتووی مەریخ)                  ( بە [[ئینگلیزی ]]The Martian) فیلمێکی ئەمەریکی زانستیە ، دەرهێنراوە لەلایەن ڕیدلی سکۆت و لەنواندی [[مات دەیمن]]<nowiki/>ە.
چیڕۆکی فیلمەکە لە کتێبەکەیەوە وەرگیراوە بەهەمان سەردێر کە ساڵی ٢٠١١ لەلایەن دریو گۆداردەوە نووسرابوو.
لە فیلمەکە دەیمن ڕۆڵی ئاسمانەوانێکی [[ناسا]] دەبینێ کە وادەندرێ لەسەر هەسارە [[مەریخ]]<nowiki/>دا مردوو ، بەڵام زیندوو دەمێنێتەوە و داوای یارمەتی لە حکومەتی ئەمەریکی دەکات.هەروەها فیلمەکە چەندان ئەکتەری تری گەورەی وەک جێسیکا چاستاین،کریستن ویگ،جێف دانیێل،مایکڵ پێنا ، کەیت مارا،شۆن بێن،سباستیان ستان و چیتوێل ئێجیۆفۆری تیایە.
 
فیلمەکە سەرەتا لە فیستیڤاڵی جیهانی تۆرنتۆ لە [[کەنەدا]] بەشێوەیەکی سەرەتایی نیشان درا لە بەرواری ١١ی سێتپێمبەری ٢٠١٥.کۆمپانیای فۆکسی سەدەی ٢٠ەم لە ٣٠ی سێتێمبەری ٢٠١٥ لە [[بەڕیتانیا]]<nowiki/>دا بڵاوی کردەوە ، و لە ٢ی ئۆکتۆبەر لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پەخش کرا ، و بەهەرسێ شێوازی 2D , 3D , 4D خرایە بەردەست.
 
== چیڕۆکی فیلم ==
تیمی ئەرکی ئارێس ٣ ، لە ئەرکێکیاندا لەسەر هەسارەی [[مەریخ]] ڕووبەرووی گەردەلوولێکی بەهێز دەبنەوە کە ناچاریان دەکات ئەرکەکە جێبێلن و بگەڕێنەوە بنکەکانیان ، لەکاتی بەجێهێشتنەکەدا ئاسمانەوان ماڕک واتنی بەجێ دەمێنێ و بەر گەردەلووکە دەکەوێ ، بەڵام تەواوی تیمەکە ڕزگاریان بە سەرکردایەتی مێلیسا لویس مەریخ بەناچاری جێدێڵن.
ڕۆژێک دوای ئەم کارەساتە واتنی خەبەری دەبێتەوە لەنێو خۆڵ کەوتووە و دەگەڕێتەوە تاقیگاکانیان لەسەر مەریخ کە ماون ، بەڵام ناتوانێ پەیوەندی ببەستێ لەگەڵ ناسا،دوای ئەوەی هەژمارێک دەکات ئەوەی بۆ دەردەکەوێ کە خواردنەکەی بەشی تەنها ٣٠٠ ڕۆژ دەکات .
 
واتنی بە زیرەکی خۆی لە ڕووەکسازیدا ، هەڵدەستێ بە درووستکرنی باخچەیەکی تایبەت بە ڕووەک چاندن کە تیایدا ژمارەیەکی زۆری [[پەتاتە]] دەچێنێ لەوێدا ، و ڤۆی دەردەکەوێ کە بەمشێوەیە تاکو سێ ساڵی تر دەتوانێ لەژیاندا بمێنێتەوە و بگات بە شوێنی ئەرکی ئارێس  ٤ ، کە دوای ١٤٨٠ ڕۆژ ئەم ئەرکە ئەنجام دەدرێ لەلایەن هەمان تاقمەکەی خۆیەوە.واتنی ڕۆژانە ڤیدیۆی یادگاری تۆمار دەکات و باسی حاڵی خۆی دەکات بۆ کامێراکە.لەلایەکی تر لەسەر زەوی ناسا ئەوە ڕادەگەیەنێ کە ئەرکی ئارێس ٣ شکستی هێنا بەهۆی گەردەلوولێکەوە و ئاسمەوانەوان مارک واتنی مردووە.
 
دوای چەندین ڕۆژ ، دوو ئەندازیاری ناسا بەناوەکانی (ڤینسێنت کەپوور) و (مایندی پاڕک) هەڵدەستن بە سەیرکردنەوەی وێنە سەتەلایتیەکان و ئەوەیان بۆ دەردەکەوێ کە واتنی زیندووە و نەمردووە.بەهۆی ترسیان لە مردنی واتنی ، بەڕێوبەری تێدی ساندەرس بڕیار دەدات کە هەواڵەکە بەتیمی ئارێس ٣ ڕانەگەیەنێت کە واتنی نەمردووە و زیندووە ، نەوەک دواتر بمرێت و ورەی تیکەمەکە بۆ ئەرکی ئارێس ٤ دابەزێنێ.ناسا هەڵدەستی بە ڕاگەیاندنی مانەوە لەژیانی واتنی بە میدیاکان و ئەمەش دەبێتە هەواڵێکی گەرمی راگەیاندنەکان لەسەرانسەر دونیا.دواتر واتنی هەڵدەستێ بەگەڕان بۆ ڕێگەچارەیەک کە بتوانێ پەیوەندی لەگەڵ ناسا ببەستێ ، شوێنی ئامێرێکی کۆن ئاشکرا دەکات بەناوی (پاسفایندەر - ڕێگا دۆزەرەروە) کە لەساڵی ١٩٩٧ەوە لەسەر مەریخ جێهێڵدراوە  ، بەڵام واتنی ئەوەی بۆ دەردکەوێ کە لایەنی کەم دەکرێ هەوڵ بدات بەوهۆیەوە پەیوەندی بە ناساوە بکات لەڕێگای نامەوە.
 
واتنی بەردەوامە لە گرینگیدان بە خواردن چاندنەکان ، لەولایەشەوە ڤینسێنت کەپوور لەڕێگای وێنە سەتەلایتیەکانەوە دەزانێ کە واتنی ئامێرەکەی دۆزیوەتەوە ، و ئەویش هەڵدەستێ بە هێنانی ئامێرێکی (پاسفایندەر- ڕێگادۆزەروە)یەکی تر ، تا بتوانێ قسە لەگەل واتنی بکات.بەمشێوەیەش واتنی یەیەکم نامە دەگۆڕێتەوە لەگەڵ ناسا و زانیاریەکی زۆریان لێوەردەگرێ.ناسا هەڵدەستێ بە ئاگادارکردنەوەی تیمی ئارێس ٣ و پێیان دەڵێ کە هاوڕێکەیان واتنی زیندووە.بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکی واتنی ژووری پەتاتەکانی دەتەقێنەوە و خواردنەکانی کەم دەنەوە.میچ هێندرسن و بروسی بەڕێوبەر پیلانی ناردنی کەلوپەل و خواردن دەدەن بۆ مەریخ بۆلای واتنی تاکو بتوانن لەژیاندا بیهێلنەوە تاکو چوارساڵی داهاتوو ، تا ئەوکات ئەرکی ئارێس ٤ ئەنجامدەدرێ و لەگەڵ ئەوەشدا واتنی ئەوکات ڕزگار دەکەن.بەڵام ئەو سارووخەی کە دەیانەوێ بینێرن بەهۆی هەندێ کەموکورتیەوە دەتەقێتەوە و واتنی بەجارێک بێهیوا دەبێت.
 
== بەرهەمهێنانی فیلمەکە ==