زرێبار: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بNo edit summary
بNo edit summary
ھێڵی ١:
{{Coord|35|32|N|46|08|E|type:waterbody_region:IR|display=title}}
{{سەبارەت بە|زەریاچەی زرێبار|گۆڤاری زرێبار|زرێبار (گۆڤار)}}
'''زرێبار''' یان '''زرێوار''' دەریاچەیەکی گەورەی سروشتیی ئاوی شیرینە کە لە ٣ کیلۆمەتریی ڕۆژاوای شاری [[مەریوان]]دایە. ئاوی زرێبار لە سەرچاوە ئاوییەکانی بنی خۆیەوە ھەڵدەقوڵێت و ھیچ ڕووبارێکی تر ناڕژێتە ناوی و ھەروەھا ساڕێژی ئاوەکەشی چەمی زرێبار پێک دێنێت کە بە دەشتی مەریواندا تێپەڕ دەبێت و دەڕژێتە سەر ڕووباری [[سیروان]]. زرێبار و سروشتی دەوروبەری کە دەشت و کێو و دارستان و گیانلەبەری جۆراوجۆری تێدایە، یەکێک لە سەیرانگا بەناوبانگە گەشتیارییەکانی [[کوردستان]] و [[ئێران]]ە. بەرزاییەکەی لە ئاستی دەریاکان ١٢٥٠١٢۹٠ مەترە<ref>نەخشەی ١:١٠٠٠٠ شاری مەریوان، بەرھەمی «مسکن و شهرسازی استان کردستان»، ساڵی ٢٠٠٠.</ref> و درێژییەکەی (ئاڕاستەی باشووری-باکووری) زیاتر لە ٨ کیلۆمەترە و پانییەکەشی (ئاڕاستەی ڕۆژھەڵات-ڕۆژاوا) نزیکەی ٣ کیلۆمەترە.<ref>https://www.openstreetmap.org/#map=13/35.5368/46.1105&layers=C</ref> لە ھەندێک لە زستانە ساردەکاندا ڕووی زرێبار بە تەواوی سەھۆڵ دەبەستێت.
 
لە زۆربەی کەنارەکانی زرێباردا قامیش (زەل) دەڕوات کە بە بیروڕای ھەندێ کەس، ماوەیەکە خەریکە زیادتر دەبێت و مەترسیی بۆ زرێبار دروست کردووە.<ref>[http://rudaw.net/sorani/middleeast/iran/160120141 زرێبار لە مەترسیدایە]- [[ڕووداو]]</ref>