٠ (ژمارە): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دروست کراو بە وەرگێڕانی پەڕەی «0 (number)» |
No edit summary |
||
ھێڵی ١:
{{بێ سەرچاوە}}
سفر هەتا بڵێی چەمکێکی پەنهانی، ئەفسوناوی و سەرنجڕاکێشە. یۆنانییەکان یاساخیان کردبو، هیچ ماتماتیکناسێک جورئەتی باسکردنی نەبو. لای ئەرستۆ، سفر و فەزای بەتاڵ زۆر پەیوەست بون پێکەوە، ئەرستۆ چونکە دژی ئاسمانێک بو کە بەتاڵ بێت بۆیە دژی سفر بو. شارستانیەتی ماییەکان لە مەکسیکۆ سفریان وەک هێمایەک بۆ هیچێتی بەکارهێنا. دوایی، یەکەم ماتماتیکناس، کە پەتلیمۆس بو، لە ئەسکەندەرییەی میسر، لە سەدەی دوی زاینیدا وەک فەلەکناسێکی بلیمەت هاتە سەرتەخت و لە ژێر کاریگەری شارستانیەتی گەورەی بابلییەکاندا ئاشنایەتی لەگەڵ چەمکی سفردا پەیدا کرد و سفری بەکارهێنا بۆ جیاکردنەوەی 75 لە 705 پەتلیمۆس بە دامەزرێنەری مۆدلی جیومەترییانەی چەقە خۆری هەژماردەکرێت و سیستەمەکەی هەتا سەدەی شازدە برەوی هەبو، ئەویش کە کۆپەرنیکۆس هات و سیستەمەکەی هەڵوەشاند.
لە سەدەی هەوتەمدا بو کە ماتماتیکناسێکی گەورەی هندی ناوی براهماگوپتا بو سفری وەک ژمارە بەکارهێنا و گوتی کۆی ژمارەیەکی پۆزەتیڤ و سفر دەکاتە ژمارەکی پۆزەتیڤ، کۆی سفر و سفر دەکاتە سفر. ئەم شتانە لە رۆژگاری ئێستادا زۆر ئاسایین، بەڵام لە قۆناخی پەرەسەندنی زانستدا جۆرە شۆڕشێک بون لە بواری بیرکردنەوەی مرۆڤدا. براهماگوپتا توانی سیستەمی هیندۆ عەربی دابمەزرێنێت، کە بۆ یەکەم جار ژمارەی سفریشی لەخۆگرتبو. لە ڕاستیدا ئەمە وەک شۆرشێکی ماتماتیکی لە ڕێگای بەغدادوە، کە پایتەختی زانست بو لە سەردەمی موعتەسەم بیللادا و لە بە هۆی ئاینیی ئیسلامەوە گواسترایەوە بۆ ئەوروپا، ئەویش کاتێک کە فیبۆناچی، کە ناوە ڕاستییەکەی لیۆناردۆی پیزایی بو، وەک نوێنەری بازرگانانی ئیتالیا ڕویکردە مەغریب بۆ بازرگانی و لەوێ فێری عەرەبییەکی زۆر نایاب بو، سەرەنجام گەڕایەوە و لە ساڵی 1202 دا ( پەڕتوکی ژماردن) بڵاوکردەوە کە سیستەمی ژمارەیی هیند و عەربی لە خۆگرتبو. ئیتر لێرە بەدواوە، ژمارەکانی 1 2 3 4 5 6 7 8 9 0 جێگایان بە ژمارە ناقۆڵاکانی رۆمانی لێژکرد و بوە سیستەمی زاڵ و باو.
|