مێلبۆرن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٤٧:
مێلبۆرن و ویلایەتی ڤیکتۆریا، له نێو شارو شوێنەکانی ئەم وڵاته نازناوی «شاری باخچەکانی ئوسترالیا» (Australia's garden city)ی وەرگرتوه. ئەم شارە له دەیەی ڕابردوو دا چەندین جار وەکوو باشترین شاری [[جیهان]] هەڵبژێردراوه.
 
مێلبۆرن لانکه و ناوەندی هوونەری فیلم و سینەما، تەلەڤزیۆن، سەمای باله، هوونەری ئێمپێرسیۆنیسم، شێوازەکانی جۆراوجۆری سەما وەکوو نیو وێگ و مێلبۆرن شافێل، هەروەها ناوەندی گرینگی مۆسیقای کلاسیک و ئەوڕۆیی ئەم وڵاتەیه.[[تۆپانهتۆپانێ]] به شیوازی ئوسترالیش لەم شاره وەدی هات.
 
تۆڕی تراموای مێلبۆرن له ڕووی بەربڵاوی له پلەی یەکەمی جیهان وەستاوه. بەرزترین تاوەری نیشتەجێ بوونی جیهان، [[تاوەری یوریکا]] (تا ساڵی ٢٠٠٩) و هەروەها سکای دێکی بێ وێنەی ئەم تاوەره، پێنج تاوەر له شەش تاوەره ئاسمان بڕه گەورەکانی ئوسترالیا، گەورەترین کازینۆ و کۆمەڵەی یاری ئوسترالیا، گەروەترین ناوەندی کڕین(مۆڵ)ی ئوسترالیا و [[نیوەگۆی باشورباشوور]]، گەروەترین ناوەندی پێشانگایی و ناوەندی کۆبوونەوەی نیوەگۆی باشوور، کۆنترین و گەورەترین گالێری هونەری ئوسترالیا، هەرهەموویان لەم شاره دان.