موحسین چاوەشی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ئاوازدانەر و ژەنیار و گۆرانیبێژێکی کوردە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
نوێ
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٠١:٥٤، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٥

موحسین چاوەشی حسێنی (لەدایکبووی ٣٠ی تەممووز ی ١٩٧٩ لە خوڕەمشار) گۆرانیبێژ، ئامادەکار و ئاوازدانەر لە بواری پۆپ و ڕۆک، کە بەڕەچەڵەک کوردە.

موحسین چاوەشی
Mohsen Chavoshi

لەدایکبوون (١٩٧٩-٠٧-١٩) ١٩ی تەممووزی ١٩٧٩ (تەمەن ٤٤ ساڵ)
نیشتەجێیتاران ، ئێران
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترآقای خاص (بە کوردی: پیاوە تایبەتەکە)
پەروەردەدیبلۆم لە ژمێریاری
پیشەگۆرانیبێژ, هۆنراوەنووسی گۆرانی, مۆسیقازان, ئاوازدانەر, جێبەجێکار
چالاکبوون٢٠٠٢ تاکو ئێستا
چەشنپۆپ ، ڕۆک، بلوز ، ترانس ، ئەلیکترۆنیک ، رێگەی
باڵا١،٨٥م
ھاوسەرئیسپاکۆ یوسفی (٢٠٠٩ - تا ئێستا)
مناڵ(ەکان)زانکۆ چاوەشی
وێبگەwww.mohsenchavoshi.net


ژیاننامە

موحسین چاوەشی لەدایکبووی شاری خوڕەمشارە، کەبەهۆکاری ئیشی باوکیەوە کە کارمەندێکی کۆمپانیای نەوت بووە لەڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە کۆچیان کردووە بۆ خوڕەمشار و موحسین لەوێ لەدایکبووە. وە موحسین پێنجەم منداڵە لەخێزانەکەیدا و خاوەنی دوو خوشک و سێ برایە. لەدوای داگیرکردنی شاری خوڕەمشار لەکاتی جەنگدا،خێزانەکەیان چۆتە شارەکانی کرماشان و دواتر مەشهەد و لەکۆتاییدا لە تاران نیشتەجێبوون.

سەردەمی چالاکیەکانی

موحسین چاوەشی دوای ئەوە دیبلۆمی لە ژمێریارییدا بەدەستهێناوە و کۆتایی بەخزمەتی سەربازییەکەی هێناوە، چالاکیەکانی لەبواری مۆسیقا لەساڵی ٢٠٠٢ لە ئەلبومی نەفرین دەستپێکرد. لەوکاتەوە تائێستا ١٥٠ پارچە مۆسیقای بڵاوبۆتەوە لە ١٠ ئەلبوم و هەروەها چەندین گۆرانی تاکی هەیە. هەروەها گۆرانیی فیلمی سەنتووری گووتووە کە لە دەرهێنانی داریوش مێهرجویییە. وە موحسین لەبارەی تۆماریی دەنگەکەی بۆ فلیمی سەنتووری دەڵێ: «چارەیەکی ترم نەبوو جگەلەوەی لەماڵەوە و لە یەکێک لە ژوورەکانمان کاری تۆمارکردنەکەی ئەنجام بدەم.بەهاوکاری دایکم بەتانیەکمان بە بزمار کوتایە سەروو پەنجەرەی ژوورەکە و دیوارەکانیشی بە بەتانی دامانپۆشی هەتاکو دەنگەکەخراپ دەرنەچێ. دایکم لە ژوورەکە چووە دەرەوە و بە بەتانیەک لەدەرەوە،ڕووی دەرەوەی ژوورەکەشی داپۆشی. لەئەملاوە، بەتانییەکیشم لە خۆم پێچا هەتاکو بتوانم لە کۆتاییدا بۆشاییەکم هەبێ مایکرۆفۆنەکە بگرم.لەدوای ئەم هەموو سەرکەشییە، بەتانییەکەم کێشایە سەرسەرم و لەو ڕەوشەشدا گۆرانیەکەم ووت. کەلەژێر بەتانییەکە هاتمە دەرەوە، کەسایەتى «عەلی سەنتووری» لەدایکبوو. هەمان نوسخەی گۆرانیەکە کۆتایی هات و بڵاوکرایەوە». هەروەها بە ناونیشانی گۆرانیبێژی فلیمی سینەمایی ١٠٠لامپ کە لەدەرهێنانی سەعید ئاغاخانی هەلبژێردرا. موحسین چاوەشی لەبارەی ئەم کارەوە ڕایگەیاند: "«من بەتایبەتی بۆ سەیریکردنی ئەم فلیمە بانگێشت کرام و تێگەشتم کە لایەنێکم لە بابەتی کۆمەڵایەتیەکەیدا.فلیمێک کە پاڵەوانەکەی بەدەستی خۆی توشی بەرەنگارییەکی گەورە دەبێ و بۆ وازهێنانی لە هەوڵدایە و بەملا و ئەولادا دەکەوێ. لەم فلیمەدا بە موحسین تەنابەندەی ئەکتەر سەرم سوڕما و چومە ژێرکاریگرییەوە. هەر لەوێدا هەستم کرد کە پێویستە بۆ هاوکاری ئەم جۆرانە بێمە ناوکارەکەوە.

کۆنسێرت

لەکاتی بڵاوبونەوەی ئەلبومی نەفرین هەتاکو ئەمڕۆ، دەنگوباسی زۆر هەبووە بۆ ئەنجامدانی کۆنێسێرت لەلایەن جاوەشییەوە و ژمارەیەک کەس بەکارێکی خراپیان لەقەڵەم داوە ، موحسین چاوەشی هۆکاری ئەنجام نەدانی کۆنسێرت ئەگەڕێنێتەوە بۆ مۆڵەت پێنەدانی (هەتا پێش ئەلبومی یە شاخە نیلوفر (بە کوردی: چڵێک نیلوفەر) وایدەگووت بەڵام دواتر دەیگووت بەهۆی دەستکورتیەوە (بەڕیژەیەکی زۆر بەهۆی ئەمەوەیە) ناتوانێ ئەنجامی بدات. لەگەڵ ئەم بارودۆخەدا، لە مانگی پێنجی ساڵی ٢٠٠٩ لەنامەیەکدا بۆ هەوادارانی بەیان کرد کە خەریکی ئامادەکردنی کۆنسێرتە کە لەدوای بڵاوکردنەوەی ئەلبومی ژاکت ئەنجامی دەدات، بەڵام لەدوای ماوەیەک و بڵاوبونەوەی ژاکت ئەم شتە ڕوینەدا و بڕیاڕەکە هەڵوەشایەوە و هەتاکو ئێستا ئەنجامی نەدراوە. تا ماوەیەکی پێشوو شەهاب ئەکبەری بەرپرسی کۆکردنەوەی گرووپی چاوەشی بوو. ئەگەری هەیە کە لەپێش ئەوەوە کەسێکی تر بەلێنی دابێت بەرپرسیاریەتی ئەم کارەی بکات. بەڵام لەم ساتەدا لەگەڵ بەهرۆز سەفاڕیان کارەکانی ئەنجام دەدات

دەنگی ڕاستەوخۆی موحسین چاوەشی لە گۆرانی خاکستر (بە کوردی: خۆڵەمێشی)

لەوانەیە هیچ گۆرانیبێژێک نەبووبێ کەبە تێپەڕبوونی ١٠ساڵ لەبەناوبانگ بوونی هیچ کۆنسێرتێکی نەکردبێ. ئەمە بۆتە هۆی ئەوەی کەدەڵێن چاوەشی توانای ئەوەی نیە بەراستەوخۆ گۆرانی بڵێت،بەڵام خۆی دەڵێ باشتر لەهەمووان توانای گۆرانی ڕاستەوخۆی هەیە.

ووتنی ڕاستەوخۆ

موحیسن چاوەشی تاکو ئێستا، لە ڕاهێنانیەکانیدا هەردوو گۆرانی «زخم زبون» (بە کوردی: برینی زمان) و «خاکستر» (بە کوردی: خۆڵەمێشی)ی بەشیوەی ڕاستەوخۆ کارەکانی ئەنجام داوە.

گۆرانی بە کوردی

بۆ یەکەمین جار، لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٥ـەدا لە گۆرانییەکی هاوبەشی لەگەڵ سینا سەرلەک دا بە ناوی مینا، توانیان گۆرانییەکی هاوبەشی کوردی و لوڕی بخوێنن پێکەوە. کە ئەمە یەکەمین هەنگاوی چاوەشی بوو بۆ گووتنی گۆرانی بە زمانی دایک.

سەرچاوە

- ویکیپیدیای فارسی