گورجستان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

زانیاریدانی دانیشتوان
ب (Bot: Removing Link GA template)
(زانیاریدانی دانیشتوان)
* کۆدی تەلەفۆن: ٩٩٥+
 
وڵاتی '''گورجستان''' دەکەوێتە ناوچەی [[قەوقاز]]، لەنێوان [[ئەورووپا]] و [[ئاسیا]]. بە گشتی وڵاتانی جیھان ئەم وڵاتە بە '''جۆرجیا''' دەناسن بەڵام لە [[ئێران]] و وڵاتە تورک رەگەزەکان بە گورجستان ناوی‌ دەھێنرێت. بەڵام ھاوڵاتیانی‌ گورجستان بە وڵاتەکەی خۆیان دەلێن '''ساکارتۆلۆ''' و خۆیشیان بە '''کارتۆلبی''' ناوزەد دەکەن و بە زمانەکەشیان دەڵێن '''کارتۆلی'''. لە باکورەوە روسیا ھاوسنوری‌ ئەو وڵاتەیە و لە باشورەوە ئەرمەنستان و لە رۆژھەڵاتەوە ئازەربایجان داروسێی‌ ئەو وڵاتەن و لە رۆژئاواشەوە دەچێتە سەر دەریای رەش.
 
لە باکورەوە روسیا ھاوسنوری‌ ئەو وڵاتەیە و لە باشورەوە ئەرمەنستان و لە رۆژھەڵاتەوە ئازەربایجان داروسێی‌ ئەو وڵاتەن و لە رۆژئاواشەوە دەچێتە سەر دەریای رەش. گورجستان لە باشوری رۆژئاواوە، سنوری ھاوبەشی لەگەڵ تورکیادا ھەیە.
دوو لە سەر سێی روبەری خاکی‌ ئەو وڵاتە لە ناوچە شاخاوی و کوێستانیەکان پێکھاتوەو ڕێژەی باران بارینیشی زۆرە. لە ئاوی روبارەکان بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا و ئاودێری کردنی‌ کێڵگە و باخەکان سود وەردەگیرێ.
لە رابردودا ئەم وڵاتە لە دوبەش پێک ھاتبو: بەشی رۆژھەڵات کە بە ئیبریا ناسرا بوو لەگەڵ بەشی رۆژئاوا کە بە ئیگرێسیا ناوزەد کرابوو.
بەشی ئیبریا لە کۆندا بەشێک بووە لە ئێران، بەڵام ئیگرێسیا لە نێوان ئێران و بیزەنت دەستاودەست کراوە.
 
== مێژوو ==
لە ساڵی ١٨١٢ دا بەپێی رێکەوتنی "گوڵستان" گورجستان لە ئێران جیاکرایەوە و خرایە سەر روسیای قەیسەری‌. لەو کاتەشەوە تا ساڵی ١٩١٧ واتە شۆڕشی ئۆکتۆبر وەک بەشێک لە رووسیا مایەوە. لە سەردەمی سۆڤیەت دا یەکێک بوو لە کۆمارەکانی ئەو یەکێتیە. جۆزیڤ ستالین سەرۆکی‌ پێشووی‌ سۆڤیەت بە رەچەڵەک گورجی بوو. پاش رووخانی‌ یەکێتی‌ سۆڤیەت ئەم کۆمارەش وەکوو کۆمارەکانی دیکەی‌ ئەو یەکێتیە لە ساڵی ١٩٩١دا سەربەخۆیی راگەیاند. کۆماری گورجستان کۆمارێکی دیموکراتی وعەلمانییە.
لەم کۆمارەدا دو ھەرێمی ئۆتۆنۆم بە ناوەکانی ئۆسیتیای‌ باشوور و ئابخازیا ھەن کە دەکەونە سنورەکانی باکوور و نزیک روسیان. لە ساڵی ١٩٩١ەوە تا ئێستا پێگەی‌ ئەم دوھەرێمە بوونەتە جێی ناکۆکی روسیا و گورجستان. لە ساڵی‌ ٢٠٠٨دا لە دوای‌ جەنگی‌ روسیا و گورجستان، ئەو دوو ھەرێمە بە پشتیوانی‌ روسیا سەربەخۆیی‌ خۆیان راگەیاند بەڵام لە ئاستی‌ نێودەوڵەتیدا ھێشتا دانیان پێدا نەنراوە.
 
ھەرێمی ئۆتۆنۆمی ئوستیای باشوور بەپاڵپشتی‌ روسیا، سەربەخۆیی راگەیاند و لە ھاوینی ٢٠٠٨دا ھاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی یاریەکانی ئۆڵۆمپیکی پەکیندا سوپای گورجستان بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ئۆستیای باشوور ھێرشی کردە سەر ئەو ھەرێمە، بەڵام کاردانەوەی توندی سەربازیی رووسیای لێکەوتەوە و گورجستان ناچارکرا ھێزەکانی لەئۆستیا بکشێنێتەوە. بەناوبژیوانی فەرەنسا و بە ھەوڵە نێودەوڵەتییەکان،دوای چەنین رۆژ شەڕ، ھەردوو لا رازی بوون لەسەر راگەیاندنی ئاگربەست. چاودێران پێیانوایە ساکاشڤیلی بە خوێندنەوە و لێکدانەوەیەکی ھەڵە سەبارەت بە پشتگیری‌ ئامریکا بۆ وڵاتەکەی‌، دەستی‌ بەشەڕ کرد.
 
== جوگرافیا ==
لە باکورەوە روسیا ھاوسنوری‌ ئەو وڵاتەیە و لە باشورەوە ئەرمەنستان و لە رۆژھەڵاتەوە ئازەربایجان داروسێی‌ ئەو وڵاتەن و لە رۆژئاواشەوە دەچێتە سەر دەریای رەش. گورجستان لە باشوری رۆژئاواوە، سنوری ھاوبەشی لەگەڵ تورکیادا ھەیە.
دوو لە سەر سێی روبەری خاکی‌ ئەو وڵاتە لە ناوچە شاخاوی و کوێستانیەکان پێکھاتوەو ڕێژەی باران بارینیشی زۆرە. لە ئاوی روبارەکان بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا و ئاودێری کردنی‌ کێڵگە و باخەکان سود وەردەگیرێ.
لە رابردودا ئەم وڵاتە لە دوبەش پێک ھاتبو: بەشی رۆژھەڵات کە بە ئیبریا ناسرا بوو لەگەڵ بەشی رۆژئاوا کە بە ئیگرێسیا ناوزەد کرابوو.
بەشی ئیبریا لە کۆندا بەشێک بووە لە ئێران، بەڵام ئیگرێسیا لە نێوان ئێران و بیزەنت دەستاودەست کراوە.
 
== دانیشتوان ==
بەپێی ئامارەکانی ساڵی [[٢٠١٤]] ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی گورجستان ٤,٣٢٢,٨٤٢ کەس بووە کە دەکاتە ٠.٠٦ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٧.٨ ساڵە. ھەروەھا ٥٣ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.<ref> {{بیرخستنەوەی وێب | سەردێڕ = Countries in the world (ranked by 2014 population)| ناونیشان = http://www.worldometers.info/world-population/population-by-country/ |ڕێکەوتی سەردان= ٥ی ئایاری ٢٠١٥ | بڵاوکەرەوە = ماڵپەڕی Worldometers |نووسەر = |زمان = ئینگلیسی}} </ref>
 
== سەرچاوەکان ==
{{reflist}}
* [http://www.radionawa.com/NewsDetailN.aspx?id=60828&LinkID=143 گورجستان ; وڵاتی‌ یاخیبونی‌ گوڵەکان]، ماڵپەڕی [[ڕادیۆ نەوا]]